Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
٣٣سال ئيعدام و كوشتن له كومارى ئيسلامى ، ولاتى ئيران به ره و كوى ده بات چاپ ارسال به دوست
VOKRadio.com, Los Angeles, California, USA   

٣٣سال ئيعدام و كوشتن له كومارى ئيسلامى ، ولاتى ئيران به ره و كوى ده بات

 به شيك له وه تو ويژى تارا موحمه د له روژنامه ى ميديا له گه ل  د. ئازادى موراديان، روانناس و به رپرسى كوميته ى كورده كانى دانيشتوى ولاته يه كگرتوه كانى ئمريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيراندايه : 

كومارى ئيسلامى چ ريگاى دوكتور شه هيد بو سه فه ر بو ئيران بدات چ  ئيزنى ئه و نه دات ، له هه ر سوره ت دا دوراوى ئه م گه مى سياسى و ديپلوماسى بوه

تايبه تى VOKRADIO ٢٢ مانگي ئاگوستى ٢٠١١ ژائينى

د. ئازاد موراديان

د. ئازاد موراديان

شوراى مافى مروڤى ريكخرواى نه ته وه يه كگرتوه كان له دانيشتنى ساليانه ى خويان  له مانگى مارچ ى ئه و سال دا به تيكرا پىشل كردنى مافى مروڤى خه لكى ئيران به ده ستى به ر پرسانى كومارى ئيسلاميان وه ك ره ونديكى مه ترسيدار له قه له م داوه. ئه م شورايه  بو ليكولينه وه له سه ر بارو دوخى مافى مروڤ له ئيراندا بريارى هه لبژاردنى راپورت نيريكى تايبه تى ده ركرد.

به رپرسانى شوراى مافى مروقى نه ته وه يه كگرتوه كان دواى له به رچاو گرتنى بارودوخى ناو خوى ئيران و مه ترسى تومتبار كردنى ئه ندامانى ئه م شورايه به سيخورى و لايه نگرى له و لات فره هيزه كان ، له سه ر ناردنى ئاغاى ئه حمه د شه هيد ، وه زيرى پيشوى ده روه ى و لاتى مالديو كه پاريزه ريكى موسلمانه را هاتن.

روژى چوار شه م ٣ى مانگى هه شت ٢٠١١ زايينى،  ئاغاى شه هيد به فورمى كارى خوى وه ك راپوت نيرى مافى مروڤ بو ئيران راگه ياند. ئه حمه د شه هيد له يكم راگه ياندنى فورمى خوى دا له ئيران داواى ئيزنى سه فه رى بو ئه و وه لاته كرد و هه روه ها داواى ئه وه ى كرد له كاتى سه ردانى له ئيران ئاسايش و ئه منيه تى ئه و  بپاريزيت.

راگه ياندنى ناردنى راپورت ده ريكى تايبه ت به و ليكولينه وه له سه ر پيشه ل كردنه كانى مافى مروڤ له ئيران شكستيكى گه وره  بوكاربه ده ستانى سياسه تى ده ره وى ئيران  بو، هه وله كانى كاربه دستانى كومارى ئيران بو پو چه ل كردنى ئه م برياره به جيگايه ك نه گه يشت وه له نيهايه ت دا، به ئاشكراو نهينى دژايه تى خويان له گه ل ئه م برياره دا راگه ياند، نوينه رانى پارليمانى ئيسلامى ئيران، به رپرسانى به ئيسته لاح مافى مروفى ئيسلامى و ته نانه ت به رپرسانى هيزى داد يان قوه ى قه زاييه ، ئه م كاره يان وه ك پيلانى دوژمنانى كومارى ئيسلامى له قه له م دا وه  و رايان گه ياند كه ريگاى ئاغاى شه هيد بو ئيران ناده ن.

 

شه رى كى به ركى له نيوانى باله كانى كومارى ئيسلامى دا له ژير گه ماروى ئابورى و سياسيدا  قوناغيكى به رچاوى به ره و ئاشكرا بونى بى ده سه لاتى و نا كارامه ى سياسى و كومه لايه تى و ديپلوماسى هاورده ته ئاراوه،  هه رچه شنه هاو ده نگى نيو نه ته وه ى به تايبه ت له سه ر مافى مروڤ ده توانى ئه م شه ره به رو دواروژيكى مه ترسيدار بو به رپرسان و كاربه دستانى ئيرانى ببات.

 

كومارى ئيسلامى چ  ريگاى دوكتور شه هيد بو سه فه ر بو ئيران بدات چ  ئيزنى ئه و نه دات ، له هه ر سوره ت دا دوراوى ئه م گه مى سياسى و ديپلوماسى بوه. ئاغاى شه هيد له ماوه ى دو مانگى داهاتو دا ده بى راپورتى خوى له سه ر پيشه لكردنى مافى مروڤ ، پيشكه ش به شوراى مافى مروڤى نه ته وه يكگرتوه كان بكات. جم و جول له نيوان كه سايه تى و ريكخراوه سياسى و نا سياسيه كان ، لايه نگرانى مافى مروڤ بو يارمه تى دان به م پروژه يه له ئارادايه. به شيك له راپورته كه له سه ر موشكيلى ئيعدام و كوشتنى هاوو لاتيه كان له ئيراندايه دايه كه هه روه ها هه موان ده زانن توند و تيژيه كانى چند سالى رابوردو پله ى ئيرانى له ئاستى نيو نه ته وى دا تا وه لاتى دو ه مى جيهان بو كوشتنى خه لك به رزو كردوه تو. له م نوسينه دا زور به كورتى ده مانه ويت كه چاويك به ميژوى سى و چند سال ئيعدام له ئيراند بخشكينين
 

ئه گه ر بلين كه كومارى ئيسلامى ناوكى به ئيعدام و كوشتارى خه لكى ئيران برياوه ئيديعايه كى هه له مان نه كردوه. كومارى ئيسلامي هه ر له سه ره تاى هاتنه سه ر كارى خوى له روژى ٢٢ ره ى بندانى سالى ١٣٥٧ ى هه تاوى( فوريه ى١٩٧٩زايينى)، به ئيعدامى به په له ى كار به ده ستانى ره ژيمى پاو شايه تى له سه ر بانى مه كتبى عه له وى شارى تاران، بى باورى خوى به سيستمى عه دل و داد، بى باورى خوى به مافى مروڤ ئاشكرا كرد. ئه م شيوه له ئيعدام له روژى يكمى هاتنه سه ركارى كومارى ئيسلامى تا ئه م كاته كه ئه م وه شانه ده چنه سه ر كاغه ز ئيعدامى هه يه.  بو سه قامگير كردنى ده سالاتى خوى، بو ماننه وه ى ده سه لات له ده ستى خوى دا كه لكى وه رگرتوه. كومارى ئيسلامى به بيانوى سزادانى خه لكى تاوانبار له كولتورى و لات دارى خوى دا ، چاو ترسان كردنى خه لكى سيويل ئيرانى له ميشك دا بوه، هه ر به م هويه وه ئه م ئيعدام و كوشتن و برينى خه لك له هيچ ياسايه ك دا ته نانه ت له ده ستورى سه ره كى يان ياساى بنه ره تى كومارى ئيسلاميش دا نه هاتووه.

 

eadam_1979_01.jpg

كومارى ئيسلامى ئيران كه بنه ماى خوى له سه ر بير و راى ئيسلامى شيعى داناوه، هه مو كاتيك له دستوره ئائينيه كان بو به رژه وندى خوى كه لكى وه رگرتوه. كه لامى " فيساد له سه ر زه وى"  يان " د ژايه تى له گه ل خودا دا" هه مو كاتيك يارمه تى به رپرسانى كومارى ئيسلامى داوه كه هويه كى خودا په سندانه بو كوشتنى خه لك وه ده ست بينين. ده ژايه تى له گه ل شورشى ئيسلامى ئيراند"، " ده ژايه تى له گه ل كوماري ئيسلاميدا" " ده ژايه تى له گه ل نوينه رى خودا له سه ر ئه رز دا" هه ر له م باوره ئائينيه وه هه ل قولاوه. كاتيك كه به ر پرسانى پايه به رزى كومارى ئيسلامى خويان به جيگرى ئيمامى زه مان يان مهدى موعود ده زانن، كاتيك كه بو چونه سه ر ده سه لات له لايه نى خودايه وه پيام و ده ستوريان پي ده دريت هيچ كاتيك بو هاو وه لاتى و باور و خواستى ئه و ئيحترام دانانريت.


ريژه ى ئيعدام له ئيران له ٣٣ سالى رابوردو دا هيچ كاتيك به دوروستى ئاشكرا نكراوه، چ ئه و به شه ى كه له نيو خودى و لات دا كراوه، چ ئه و ئيعدام و تيرور و پيلانانى كه له ده ره وه ي و لات سه بارت به ئو پو زيسيونى ئيرانى له پيشيان گرتووه.

 

نابى له بير برينه وه كه به فتواى ريبه رانى پايه به رزى كوماري ئيسلامى به شيكى به رچاو له ريبه رانى ئازاديخواز و ديموكراسى خوازى ئيرانى كوژراوه ن كه ده توانين به دوكتور قاسملو، دوكتور شه رفكه ندى، دكتور به ختيار، دكتور رجه وى، دكتور بورومه ند ئيشاره بكه ين.كومارى ئيسلامى هيچ كاتيك نيازى به ولام دانه وه به سيستمى نيو نه ته وى  نه ديوه كه به ئيعدام و كوشتنى خه لكى ئيران ئيعترازيان كردووه ، به لام جار و بار ئيدعاى ئه وه ى كردوه كه ئيمه ولاتيكى ئيسلامين و كولتور و ئائينى خومان هه يه و ته نانه ت ياساى مافى مروڤى خومانمان هه يه كه له ئائينى ئيسلام و مه زهه بى شيعى سه رچاو ه ي گرتوه، وه ئه مه له كاتيك دايه كه كوماري ئيسلامى وه ك ولاتيك كه جارنامه ى جيهانى مافى مروڤى واژو كردووه به رپرسى پاراستنى مافى ئينسانى خه لكى ئيرانه. كوماري ئيسلامى زور جار له شه ر و گه مه ى نيو ده ولتى بو به رژه وندى و پاراستنى ده سه لاتى خوى كه لكى وه ر گرتووه، ئيعدامى گه نج و چالاك وانانى مافى مروڤ و سياسى كورد به بيانوى پاراستنى ولات له به رانبه ر جودايى خوازانى كورد دا، يان ئيعدام و كوشتنى لايه نگرانى ريكخراوه ئوپوزسيونه كان له ژير ئالاي شه ر له گه ل تيروريسم دا. ريژه ى ئه م چه شنه له پى شه ل كردنى مافى مروڤ له ئيراندا به پاريزه وه ده ليم به شيكى زور له ئيعداميه كانى ئيرانى له خو ده گريت.پشت به ستن به كولتور و ياساى ئيسلامى و شريعه و دابين كردنى ياساكانى نيو خو له م روانگه وه به شيكى به ر چاو له ئيعدامه كانى ٣٣ سالى رابوردو ده سه لمينيت.

 

كومارى ئيسلامى و سيستمى په روه رده و بارهينانى ئيسلامى، سيستمى ئابورى ئيسلامى، ياساى بنه ماله ، ياساى خويندن و فير بون، هه لسو كوتى كونه پرستانه له گه ل مشاكيلى كومه لگا دا ، ئيرانى به جيگايه ك گه ياندووه كه ريژه ى ئه و كسانه ى كه ماده بيهوش كه ره كان مه سرف ده كه ن له هه موى ولاتاني روژ هه لاتى  نيوه راست زيادتركردووه. كومارى ئيسلامى به سزا دانى ئيعدام بو به شيكى به رچاو له م كسانه، هيواى چاك كردنه وى كومه لگاى نه خوشى ئيرانى هه يه.

 

"قصاص" يان توله سندنه وى ياسائى بو خوى يه ك له وشيوازانه يه كه كومه لگاى ئيرانى به ده يان ساله وه دوا خستوه. هه ر له م چه شنه ياسانه كه ديسان سه رچاوه ي له بير و برواى ئائينى گر تووه سزادانى برد باران يان سنگسار وه هه ر وه ها ئيعدامى مندالان يان ئه و كه سانه ى كه به برواى ياساى نيو ده وله تى گه وره ناناسرين وه نابى وه ك ئينسانيكى گه وره سزا بدرين

 

چاو خشاندن به سه ر ٣٣ سال ئيعدام و كوشتن له ئيراند له تاقه تى نوستراويكى له م شيوه دا نيه وه زور روونه كه ئيشى راپورت نيرى تايبه تى ريكخراوى نه  ته وه يكگرتوه كان ئيشيكى ئاسايى نيه كه له دو مانگ دا به جى بيت. ئه زمونى دو راپورت نيرى پيشوى ريكخراوى نه  ته وه يكگرتوه كان له سالانى پيش دا، ئاغاى گاليندوپول وه موريس كاپيتوره ن به جوانى روونى ده كاته وه كه پى شه ل كردنى مافى مروڤ له ئيراندا تا ئه و راده يه زوره كه له كات و وه ختيك دا كه بويان ته رخان كراوه روون ناكريته وه.

 

هه روه ها كه ئيشاره م پي كرد ته نانه ت باس كردن له ئيعدامه كان له ئيراندا نيازى به ليكولينه وه ى به ر بلاو  وه كارى گروپي پسپور هه يه  كه شاره زاييان به ميژوى سياسى ده ورانى كومارى ئيسلامى ببيت و هه روه ها پشتيوانى ريكخراوه نيو نه توه يه كان وه ك چاوديرانى مافى مروڤ، بخششى نيو نه ته وه يى هه به.

 

له م به شه ى دا وه ك و ينه يكى  بچوكى هه وال و زانيارى له سه ر ئيعداميه كان له ئيران له سالى رابوردوى ١٣٨٩ ى هه تاوى وه هه ر وه ها ٥ مانگى رابوردودا ده خه مه پيش چاو خوينه رانى ئه م روژنامه يه. ده بى ئيشاره بكه م كه له بوشايى نه بونى روژنامه وانانى بى لايه ن له ئيراندا، له كاتيك دا كه زوربه ى لايه نگرانى مافى مروڤ له بنديخانه دان، وه ك ئاغاى كبود وند و خانمى ستوده ، به شيكى زور له و كسانه ى كه ده كوژرين يان ئيعدام ده كرين ، بى سه ر و شوين ده چيت.

 

سالى ١٣٨٩ ى

هه تاوى

ئيعدامى وحوكمى ئيعدام

حوكمى ئيعدامىئيجرا كراوه

چونيه تى ئيجراى حوكمى ئيعدام

 ترمى لاني كه م ١٧ ئيعدامى به بنه ماله كانيان ندراوه تو

٧٦٨

٣٦٥

١٣ حوكمي ئيعدام له سه رشه قامدا بووه



ته نانه ت له مانگى ١٠ ى سالى ١٣٨٩ ى هه تاوى دا  حفتاو و نه و نه فر ئيعدام كراون كه ده بى بليم  هه ر ۹ خوليك  يه ك كه س له ئيراندا ئيعدام كراوه



سالى ١٣٩٠ ى هه تاوى

حوكمى ئيعدام

ئيجراى حوكمى ئيعدام

چونيه تى ئيجراى حوكمى ئيعدام

 مانگى١ى سالى ١٣٩٠ هه تاوى  ٢٤حوكمى ئيعدام دراوه  ١٦حوكمى ئيعدام   ٤كه سيان له سه ر شه قام ئيعدام كراون

ترمى ٥ ئيعداميش به بنه ماله يان ندراوه ته وه

مانگى٢ى سالى ١٣٩٠ هه تاوى

 ٤٢

٣٤

١١ كه سيان له سه ر شه قام و له به رچاوى خه لك دا


مانگى ٣ى سالى ١٣٩٠ هه تاوى

۳۴۷

۵۰

١٧كه سيان له سه ر شه قام و له به  رچاوى خه لك دا


مانگى ٤ى سالى ١٣٩٠ هه تاوى

٨٨

٣٠

٣ كه سيان له سه ر شه قام ئيعدام كراون
مانگى ٥ى سالى ١٣٩٠ هه تاوى  ۱۶

٤

٤


ته نانه ت له مانگى ١٠ ى سالى ١٣٨٩ ى هه تاوى دا  حه فتاو و نو كه س  ئيعدام كراون كه ده بى بليم  هه ر ۹ خول ، يه ك كه س له ئيراندا ئيعدام كراوه

هه ولم داوه كه له م به شه دا له و سه رچاوانه كه لك وه رگرم كه باور پى كراو ن. ئه م ئاماره به شيك له ئيعدام وكوژراو كانى ئيران له  سه ر سالى تازه ى زايينى ٢٠١١ وه له خو ده گريت. ئه م نمو نا نه ده توانى چونيه تى هه لس و كه وتى كومارى ئيسلامى له گه ل قيرانه كومه لايه تيه كاندا ببينين. كومارى ئيسلامى به هه مو چه شنه توندو ثيژي د ژ به مافى مروڤ هه م بو سه قامگير كردني خوى وه هه م بو پاراستنى كوماره كى كه لكى وه رگرتوه.  هه موان به جوانى ده زانن كه ئيعدام و كوشتنى هاو وه لاتيان ولاميك دلسوزانه و كارامه به ناكوكيه كانى نيو كومه لگاى ئيراندا نيه


ئيعدام له ژير نيوى سيخورى بو و لاتانى ده ره وه به تايبه ت ئمريكا و ئيسرائيل


روژى ٤ ى مانگى ١٠، ١٣٨٩ هه تاوى:  دادستانى شارى تاران ، ئاغاى دولت ئابادى له حوكمى ئيعدامى هاوولاتيه ك له ژير نيوى سيخورى ، له گه ل ميديا دا قه سه ى كرد

.روژي ٧ ى مانگي ١٠، ١٣٨٩ ى هه تاوى دو كه س له بنديخانه ي ئه وين  به ئيعدام  مه حكوم كران . ئاغاى عه لى سارمى ئه ندامى پيشوى ريكخراوى موجاهيدين، زيندانى سياسى پيشو به ئيته هامى سيخورى بو ئيسرائيل له گه ل كه سيكى كه به نيوى عه لى ئه كبه ر سياده ت ، ئه ويش له ژير نيوى سيخورى  به ئيعدام  مه حكوم كران.  له روژى ٧ى مانگى ١٠ تا روژى ٧ ى مانگى ١١ وه، چه ند جار ئه م دو به ند كراوه به ره و مه يدانى ئيعدام به رى كراو ن ، هه مو مه راسيمى پيش له ئيعداميان به جى هيناوه ، پاشان ئه م دو زيندانيه يان بو شوينى كه گوزاوه توه ، تا ئه و كاته ى كه هه ردو كيان له  سى داره ده دن


ئيعداميه كانى كورد


روژى ٥ مانگي ١٠، ١٣٨٩ هه تاوى :پاريزه رانى قوتابى كورد حه بیبولا له تیفی  محوكمى به ئيعدام،  ده لين هه ولى زوريان

داوه كه به رله ئيجراى ئه و حوكمه بگرين

روژى ٧ مانگى ١٠، ١٣٨٩ ، دو لاوى كورد به نيوى زانيار مورادى و لوقمانى مورادى له لايه ن دادوه رى دادگاى شورشي ئيسلامى ئاغاى سلاواتى به ئيعدام مه حكوم كران. ئيتهامى ئه و دو گه نجه ده ژايه تى له گه ل خودا دا بوه. شيوه ى سزادانه كه ئيعدام له حوزورى خه لك دا نيو براوه

، روژى ٢٣ى مانگى ١٠ به دواى وه درو خستنى ئيعدامى چالاك وانى سياسى كورد حو سين خه زرى له بنديخانه ى وه رمى بو چاو ديرانى مافى مروڤ له ئيراندا ده ر كه وت كه حوسين به نهينى له نيوان روژانى ٩ ى مانگى ١٠ تا ٢٣ ى مانگ ئيعدام كراوه و به لام به هوى مه ترسى له ئيعترازى خه لكى كوردوستان ئه م هه واله يان به راشكاوى نه ده ركانه


حوكمى "قصاص" يان توله سه ندنه وه له ژير ياسا يان شه ريعه تى ئيسلاميه وه

دادگاى پايه به رزى ئيران يان  ديوانى عالى كشور" حوكمى قيساسى به سه ر كه سيك دا له سه عادت ئاواى تاران دا واژو كرد. ئه م كه سه ده لين كه كه سيكى كوشتووه

روژى ١٦ى مانگى ١٠ حوكمى له سى داره دان له سه ر ميدانى كاج له مه حله ى سه عادت ئاواى شارى تاران كه سيك به ناوى ياقوب له به ر چاوى هاووه لاتيان ئيجرا كرا. پيش له سى داران، سزاى ليدانى ٧٥ زه ربه ى قامچيش ئيجرا كرا بو

١٠ ي مانگي ١١ به ر پرسى دادگاى سزاكانى تاران رايگه ياند كه له هه وته ى رابوردودا ٥ هاووه لاتي به هوى سه رو ناكوكى بنه ماله ى به ئيعدام سزا دراوه ن

١٧ مانگي ١١، ١٣٨٩ هه تاوي، حوكمى قيساس يان تولة سندني ياسائي بو هاووه لاتييكي خه لكي ورمي به نيوي هو شنگ په سند كرا


ئيعدام له ژير نيوى كرين و فروشي ماده بى هوش كه ره كان، ده ى، ده ست دريژى كردن به ژنان،  يان كار و ئيشى خيلافى شه ريعه تى ئيسلام


- روژى ٨ مانگي ١٠ سالى ١٣٨٩. به رپرسانى دادى ئيران له دانيشتنيگي روژنامه وانى دانيان نا به لاني كه م ١٠ حوكمى ٦يعدام كه ساديريان كردووه وه ده بي له چه دن روژي داهاتودا ئيجرا بكريت.

- روژى ١١ مانگي ١٠ سالى ١٣٨٩؛ دادوه رى دادگاي ئيسلامى شارى مه زه بى قوم رايگه ياند كه ٨ كه س به هوى قاچاخي ماده بيهوش كره كانه وه له شاري قوم ئيعدام كراون. هه روه ها كوتي كه ١٦ كه سي كه ش له جه ريانى موحاكيمه دان كه گومان ده روا ئه وانيش ئيعدام بكرين

- روژى ١٣ مانگي ١٠، ١٣٨٩ له بنديخانه ى ناوه ندى شارى كرماشان ٧ كه س به سزاى كرين و فروشى ماده بيهوش كره كان ئيعدام كران

- روژى ١٦ مانگى ١٠، ١٣٨٩ هه تاوى دوا به دواى راگه ياندنى سزاى ئيعدام بو كرين و فروشى ماده بيهوش كره سه نعه تيه كان  وه ك شوشه ، راسته و خو ١٦ كه س له شارى ئه هواز سه ر به پاريزگاى خوزستان  ئيعدام كران

- روژى ١٧ مانگي ١٠، سالى ١٣٨٩ هه تاوى له شارى بروجرد سه ر به پاريزگاى خوره م ئاباد دو كه س به نيوى ئه بدو لا ده ره فشی وه ئه رده شیر نیازی به تاوانى كرين و فروشى ماده بيهوش كران ئيعدام كرا

.- روژى ١٦ى مانگى ١٠، له شارى شيروان له پاريزگاى خوراسانى باكور، كه سيك به ناوى ع. الف به تاوانى كرين و فروشى ماده بيهوش كركان ئيعدام كرا

- روژى ١٨ ى مانگى ١٠،  چوار كه س له بنديخانه ى ناوه ندى شارى ئيسفه هان ئيعدام كران. تاوانى كرين و فروشى ماده بيهوش كه ره كان خه راوه پال ئه م ئيعداميانه-

روژى ٢٢ مانگى ١٠، فه رزاد عه ليزاده كورى به هادور به تاوانى ده ست دريژى به ژنان له بنديخانه ى ئه وين ئيعدام كراهه ر له م روژه دا له بنديخان هى ئه وينى تاران  ٧ كه س به نيوى موحسين به هرامي كورى ئه بدولا، په رويز ئه سغه ری كورى فه روخ، مه نوچيهر نه جه فى كورى فه رمان، ئه بدولواحيد باران زه هي كورى مه حمه د، له تيف سه حرايى كورى به هار بيک، خه ليل تاجيک كورى ئه فزه ل ئه حمه د وه  ره زا قوربانى كورى غولام ره زا  ئيعدام كرانه

- روژى ٢٣ ى مانگى ١٠ پينج كه س له شارى خوره م ئاباد له پاريز گاى خوره م ئابادى لوريستان ئيعدام كران. ئه و ٥ كه سه تاوانيان كرين و فروشي ماده بي هوش كره كان بوه

- روژى ٢٩ ى مانگى ١٠ له بنديخانه ى ره جايى شار له شارى كه ره ج  ١٠ كه س به تاواني كرين و فروشي ماده بيهوش كره كان ئيعدام كران. نيوى ئيعدام كراوه كان له لايه ن به ر پرسانى دادگاى شورشى ئيسلامى ئه مانه يه: يونس ئاقا نيژاد كورى ئه رشه د، ساديق گه راوند كورى ئه زيز موراد، تيمور شا كه ريمى كورى بول بل شاه، ئه بدولا هه ناره خه يلانى كورى خاليد، حوسين فيزى زاده ئه مرولا كورى سولتان عه لى، ئه مير عه لى  موحه مه دى، سه فه ر كه ره مى گه نجه ، عه ليرهزا ره مه زانى، مو حه  مه د مهدى ئه حمه دى كورى ئه بدولا، وه قاسم ئه سغرزاده

-روژى ٢٨ ي مانگي ١٠ له بنديخانه ى شارى زه ره ند سه ربه پاريزگاى كرمان ، كه سيك به ناوى عه لى كاف له سى داره درا

- روژى ٤ ى مانگى ١١، له نيو شارى كه ره ج سه ر به پاريزگاى تاران وه له به رچاوى خه لك دا گه نجيكى تمه ن ٢٥ ساله به نيوى

ئوميدى به رگ به تاوانى كوشتن و ده زى و ده ست دريژى كردن به ژنان له سى داره درا

روژى ٣٠ مانگي ١٠ كه سيكى خه لكى بيرجه ند له پاريزگاى خوراسانى باشور له سى داره درا نيو ى له ميدياى ده وله تيدا به ميم قاف  ناستراوه

- روژى ٥ مانگى ١١، كه سيكى تمه ن ٢٩ سال خه لكى شارى گه چساران سه ر به پاريزگاى كوهكيلوييه وه بويه ر ئه حمه د، له بنديخانه ى شارى ياسوج ئيعدام كرا

- روژى ٧ ى مانگي ١١ ، له بنديخانه ى قزل حيسار له شارى  كه ره ج له سي داره دران. ئاغاى عه لی فه رهادی،

دادسيتاني دادگاى شورشى  کرج، ئه م هه واله ى راگه ياندووه

روژى ١٠ مانگي ١١ ، ئاغاى دولت ئابادى دادستانى شارى تاران رايگه ياند كه  ٢ كه س به هوى به رپرسى ساىتيكى ده ژي ئه خلاقى به ئيعدام سزا دراوه ن، نيوى ئه م دو كه سه، وه حيدى ئه سغرى و سه عيدى مه لك پورراگه ياندراوه

روژى ١٧ مانگى ١١، ١٣٨٩ هه تاوى،  غولام حوسين ئه ژه ئى دادستان گه شتي كومارى ئيسلامي په راشكاوي وه راى گه ياند كه له چند روژي رابوردودا چند كه س به تاوانى كرين و فروشي ماده بيهوش كره كان له تاران و كه ره ج وئيلام و بو جنورد سزاي ئيعدام دراون

٢٦ ماثگي ١١ى، ١٣٨٩ ى هه تاوى  دو زيندانى به تاوانى كرين و فروشى ماده بيهوش كره كان له شارى سارى له باكورى ئيراندا ئيعدام كران

نوربه خش- عين" و "عه لی حه یدر-ز" ٢٦ له  ماثگي ١١ى، ١٣٨٩ ى هه تاوى له شارى خورم ئابادى پاريزگاي لورستان به تاوانى فروشى ماده بيهوش كره كاندا له به رچاوى خه لكى شاره كه له سى داره دران

٢٦ مانگي ١١ ى، ١٣٨٩ هه تاوى ، ٢ هاوولاتى كورد له شاري سنه به تاوانى فروشي مادهبيهوش كره كان ئيعدام كران ئه م دو كه سه به نيوى "ميم - ه" وه "خ - ر راگه ياندراوه

٢٨ ى ماثگي ١١ى، ١٣٨٩ ى هه تاوى دادگاى شارى سارى له پاريزگاي مازندران٢ كريكارى ساختيمانى به ٥ جارئيعدام و قيساس مه حكوم كران،  مورتزا و ئيبراهيم تاوان بارن كه چند ئه ندامي بنه ماله يكيان به هوى پول و زيره وه كوشتووه

٢٧ى مانگي ١١، ١٣٨٩ هه تاوى، ئاغاي كه رمى بر پرسى دادگاي  پاريزگاي ئيسفه هان لي ليدوانيك دا راي گه ياند له ١٠ مانگي رابوردو دا له م پاريزگا ئيعدام كراوه ن وه كوتى به ردوام ده بن له توند و تيژي ده ژ به  و كه سانه  كه ده ست به كرين و فروشي ماده بيهوش كره كان

٢٧ مانگي ١١ى،  ١٣٨٩ هه تاوى ٣ كه س به هوى ده ست دريژي كردن به سه ر كچيك دا و له به ر كردنىجه ل و به رگي نيزامي بو گه يشت به ئامانجه كانيان له تاران ي پايتخت ئيعدام كران      

٢٩ ماثگي ١١ى، ١٣٨٩ ى هه تاوى داديارى دادگاى شاري تاران راي گه ياند كه چوار زيندانى  "سیاووش"، "مه حموود"،  "عه لی" و "که ریم" جيا له سزاى ١٤ جار ئيعدام   به  قيساس و ۸۲ سال حبس محکوم كراون     

١ى مانگي ١٢ ، ١٣٨٩ هه تاوى ٢ كه س به نيوى "رمه زان- جيم" ونيسارى- ميم سه ر له بياني ئه و رو له حه و شي بنديخانه ى ناوه ندى ئيسفه هان ئيعدام كران"

٨ مانگي ١٢ى، ١٣٨٩ به رپرسى دادگاي شورشي ئيسلامي ئه واز له پاريزگاي خوزستان  له ليدوانيكي روژنامه وانيدا رايگه ياند كه له ٧ مانگي رابوردو دا زيادتر له ٤٠ كه سيان له م شاره ئيعدام كردووه



ئيعداميه كانى نه ته وه كانى ئيران


روژى ١١ مانگى ١٠،  ١٣٨٩ له بنديخانه ى ناوندى شارى زاهيدان ٤ هاووه لاتى ، مه حمود براهويی ناستراو به فه رهاد كورى نادر، شه رام ناروئی ناستراو به بیبه رگ كورى جه لال، زوهور ئه حمه د عاسيف دوست كورى مه حمه د شه ریف وه  جيهانبه خش براهويی ناستراو به نوربه خش كورى نادر

روژى ١٣ مانگي ١٠، ١٣٨٩ هه تاوى له بنديخانه ي ناوه ندى شاري زاهيدان كه سيك به نيوى به همن ريگى كه يه كيك  ئه ندامه كانى بنه ماله ى گه وره ى ريگى له بلوچيستانى ئيرانه ئيعدام كرا. كوماري ئيسلامى سزاي ئيعدامى له ژير نيوى ده ژايه تي له گه ل خودا به هوى كرين و فروشى ماده بيهوش كه ره كان  خسه بوه پال ئه و ئيعدام كراوه

 - روژى ٧ ى مانگى ١١، له بنديخانه ي شارى ورمى سه ر به پاريزگاى ئازه ربايجانى روژ ئاوا،  ٤ كه س ئيعدام كران، نيوى ئه م ئيعداميا نه نه سره ت سوفیپوور، ساريس شاهیينی، چنگیز عابدیينی، ناسرى مورادی  كه كورد و ئازه رى بوون

روژى ٦ مانگي ١١ سه يد عه لى غه رابات له بنديخانه ى كارونى شارى ئه واز به تاوانى ده ژايه تى له گه ل خودا و ئائينى ئيسلام له سى داره ده را. سه يد عه لى كه پيش تر ئه ندامى سه پاى شورشي ئيسلامى ئيران بووه ، به ره گه ز عه ربى شارى سوسنگرد له پاريزگاى خوزستان بوه . بر پرسانى دادگاى شورشي ئيسلامى ده لين كه ئيعدامى ئيده عاى پيوه ندى له گه ل ئيمامى زه مان موحمه دى مهدى دا بووه. به ئيستنادى ياساى سزا دانى ئيسلامى ماده ى  513، 639 و 640  

هه ركه سيك ئيده عاى پيوه ندى له گه ل خودا و پيغمبه ران يان ئيمامان مه زهه بي شيعى بكات ده بي سزاى ئيعدام بيت

١٨ ماثگي ١١ى، ١٣٨٩ ى هه تاوى ١٠ كه س  له شارى مه شه د سه ر به پاريژگاى خوراسان لي سى داره دراون. ده ل ه ين ته نانه ت بنه ماله ي ئه م ئيعداميانة ئاگادار نه بوون

٢٦ ماثگي ١١ى، ١٣٨٩ ى هه تاوى به رپرسي دادگاى شورشي ئيسلامى پاريزگاي سيستان و بلوچستان له لي دوانيكى روژنامه وانى راي گه ياند كه حوكمى ئيعدام بو ٤ ئه ندامىريكخراوى ئيسلامى جوندولا پسند كراوه. ده لين كه ئه و چوار كه سه قه سديان خو ته قاندنه له روژانى مو حرم له نيوان مراسيمى شيعه كاندا

١ى مانگي ١٢ ي ، ١٣٨٩ى هه تاوى له شارى سلماس له پاريزگاى ئازه ر بايجانى روژ ئاوادا ٢ هاوو لاتى كورد به نيوى "موسليم عیساپور" كورى "حاجى مه حه مد" خه لكى گوندى ماستکا، وه "ئه ردلان حاته می" كورى "خه لیل" خه لكي گوندى قه سریک وه هه ر وه ها هاوولاتيكى ئازه رى به نيوى "پیمانى قانيع" خه لكى  تازه شارى سلماس  در سه ر شه قام و ميدانى ياد بود له سي داره دران. تاوانى ئه م هاووه لاتيانه ديارى نه كراوه

 
 

به سوپاسيكي زور بو يارمه تى هاوره يانم له كومه لگاى چالاك وانانى مافى مروڤى ئيران، كه وه ك سه ر چاو ه يكى باور پي كراو روليكى به رچاوى بوه له بلاو كردنى هه والى پي شل كردني مافه كانى مروڤ له ئيراندا  

 

 

http://www.vokradio.com

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

+
ده توانن له ريگاي پروگرامي اي تون ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن + براي شنيدن برنامه هاي راديو با استفاده از پروگرام اي تون، روي تصوير راديو كليك كنيد 
vokradio.jpg
 
 

 


 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < August 2014 > »
M T W T F S S
28 29 30 31 1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31
© 2007 - 1393, VOK Radio