Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < January 2021 > »
M T W T F S S
28 29 30 31 1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31
No events
Home arrow به‌‌رنامه‌كانی رادیۆ arrow دکتۆر ئازاد مورادیان کاریگه‌ری سـزاکان له‌سه‌ر ئێران پـشـتڕاست‌ده‌کاته‌وه‌
دکتۆر ئازاد مورادیان کاریگه‌ری سـزاکان له‌سه‌ر ئێران پـشـتڕاست‌ده‌کاته‌وه‌ چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   
 
 
 
 
 
 
دکتۆر ئازاد مورادیان کاریگه‌ری سـزاکان له‌سه‌ر ئێران پـشـتڕاست‌ده‌کاته‌وه‌ 
 

له‌ لایه‌ن Haider Karim

پـێنجشه‌ممه‌, 18 ی مانگی یازده‌ 2010

به‌پـێی شـاره‌زایان سـزا ئابوریـیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مه‌ریکا دژی ئێران خه‌ریکه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر کاربه‌ده‌سـتان و ڕژێمی ئێران ده‌بێت. ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گه‌مارۆکان بوونه‌ته‌ مایه‌ی سـازکردنی گیروگرفت و دووبه‌ره‌کی له‌ نێوان ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته‌.

دکتۆر ئازاد مورادیان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌م لێـدوانه‌ی ڕۆبه‌رت گه‌یتس شـتێـکی دوروسـته‌. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر چی ناکۆکی نێوان باڵه‌کانی ڕژێمی ئێراندا شـتێـکی نوێ نیـیه‌، به‌ڵام گه‌مارۆ ئابوری و سیاسی وایکردووه‌ ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان زیادبکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ نێوان سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ڕێبه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ئی و باڵه‌کانی دیکه‌ی ئێسـتا له‌ سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتدان، له‌وانه‌ باڵی لاریجانیـیه‌کانه‌ که‌ به‌شێـکی زۆری په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێرانیان له‌ده‌سـتدایه‌.

دکتۆر ئازاد مورادیان ده‌ڵێت ئێسـتا ناکۆکیـیه‌کان گه‌یشـتۆته‌ ئاسـتێـک که‌ له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێراندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگانه‌، ماوه‌كه‌ی 10:47 خوله‌كه‌.

 
 
 
 
 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio