سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به کێشه‌که‌ی دوێنێ
شه‌وی ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که لیستی ئه‌لعێراقییه هۆڵه‌که‌یان
به‌جێ هێشت، ئاشکرای کرد: ئه‌م ناڕزایی ده‌ربڕینه زۆر ئاساییه بوو کێشه‌که
له‌ناوخۆیان بووه و ئێمه لایه‌نی کێشه‌که نه‌بووین.
بارزانی گوتی: ده‌مێنێته‌وه له‌مه‌ودوا چۆن حکومه‌ت پێک
بهێنرێت که له دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات هاوسه‌نگییه‌ک بۆ هه‌موو
لایه‌نه‌کان ره‌چاو کرێت.
مه‌سعود بارزانی جه‌ختی کرده‌وه: هه‌ندێک که پێیان
وابوو کورد سه‌نگی که‌م بۆته‌وه به هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کورد ئه‌مه
به‌درۆ خراوه و سه‌لمێندرا کورد رۆڵێکی سه‌ره‌کیی هه‌یه و سه‌نگی کورد،
گرانیی خۆی هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه: لیستی
فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان، لیستێکی سیاسی نییه، لیستی ئێمه نوێنه‌رایه‌تیی
نه‌ته‌وه‌ی دووهه‌می عێراق ده‌کات و گرینگ نییه که کورد چه‌ند کورسیی له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌بێت، گرینگ ئه‌وه‌یه که ئێمه نه‌ته‌وه‌ی
دووهه‌مین.
مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند: بابه‌تی گفتوگۆکانی نێوان
کوتله‌کان ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت هه‌ر لایه‌نێک ره‌چاوی نه‌کات و پێشێلی
بکات، کێشه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته و پێموانییه هیچ لایه‌نێک ئاماده‌یی
ئه‌وه‌ی هه‌بێت کێشه‌ی نوێ له وڵات بخوڵقێت.
سه‌رۆکی هه‌رێم ئاشکرای کرد: گوشارێکی زۆر له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بۆ سه‌رمان هه‌بوو، به‌ڵام ئێمه خۆڕاگریی
زۆرمان کرد بۆ ئه‌وه‌ی مافی کورد نه‌خورێت. ئه‌وان ده‌یانه‌ویست که کورد
بکه‌نه هاوڵاتیی دووهه‌م، ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بووڵ ناکرێت، ئه‌وان
کوردیان به شایانی زۆر شت نه‌ده‌زانی، هه‌رچه‌نده فشاره‌کان
له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بوون، به‌ڵام به هێچ شێوه‌یه‌ک له مافه‌کانمان
دانهبهزیین.
مه‌سعود بارزانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی له
میکانیزمی کاری ئه‌نجومه‌نی سیاسیی ئاسایشی نیشتمانی کرد و گوتی: ئه‌مه
ئه‌نجوومه‌نێکی ستراتیژیه، هه‌روه‌ک حکومه‌تی داهاتوو حکومه‌تێکی هاوبه‌شی
ده‌بێت، ده‌بێت ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ش هاوبه‌شیی تێدا ره‌چاو بکرێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی رۆڵی سه‌ره‌کیی ده‌بینێت له داڕشتنی
ستراتیجیی وڵات و بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کان له‌وێ باسی لێده‌کرێت. ئه‌و
بابه‌تانه‌ی سه‌داسه‌د له‌م ئه‌نجومه‌نه کۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت، ده‌بێت به
ئیلزام بۆ حکومه‌ت و ئه‌وانه‌ی سه‌دا 80ی ده‌نگی له‌سه‌ر بێت، ده‌بێت به
ئیلزامییه به‌مه‌رجێک لایه‌نی مه‌عنه‌وی رازی بیت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر
بڕیارێک به‌درێت بۆ ده‌زگای قه‌زایی، ده‌بێت ده‌زگای قه‌زایی به‌م بڕیاره
رازی بیت.
سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ دابه‌ش کردنی وه‌زاره‌ته‌کان له‌ناو
لیستی براکسیۆنه کوردستانییه‌کان ئاشکرای کرد: بۆ دیاری کردنی
وه‌زاره‌ته‌کان، ده‌بێت لیسته کوردستانییه‌کان کۆببینه‌وه و به
په‌رله‌مانیشه‌وه، دواتر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش هێستا زووه و
دواتر گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
مه‌سعود بارزانی به توندی کوشتاری مه‌سیحییه‌کانی
مه‌حکوم کرد و گوتی: ئه‌م کوشتاره ده‌سه‌لمێنیت حکومه‌تی عێراق له دابین
کردنی ئاسایش بۆ پاراستنی گیانی مه‌سیحییه‌کان، که‌مته‌رخه‌م و بێتوانایه.
بارزنی له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باسی له
مافه‌کانی کورد کرد و گوتی: کورد نه‌ته‌وه‌ی دووهه‌مه و عه‌ره‌ب به سوننه و
شیعه نه‌ته‌وه‌ی یه‌که‌مه، نابێت لیسته‌ک له‌ناو لیسته‌کانی دیکه‌ی
عه‌ره‌ب ئه‌و مافه‌ی کورد هه‌یه‌تی ئه‌وان هه‌یان بیت، چونکه کورد
نه‌ته‌وه‌ی دووهه‌من و ئه‌وان عه‌ره‌بن، جا چ سوننه بن و چ شیعه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان باسی له رۆڵی کرد له
پێکهێنانی حکومه‌ت کرد و گوتی: پشتیوانیی هه‌موو لیسته‌کانمان کرد به
عێراقییه و هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ئامانجمان ئه‌وه بوو که هه‌موویان کۆ
بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام نابێت به‌رژوه‌ندیی خۆشمان له‌بیر بکه‌ین، ئێمه
ناتوانین بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م لیستانه، مافه‌کانی خۆمان قوربانی بکه‌ین،
ئامانجی سه‌ره‌کیی ئێمه‌ش عێڕاقێکی ئارام و ته‌بایه.
مه‌سعود بارزانی جه‌ختی کرده‌وه: کورد له‌و قۆناغه
ده‌رچووه که که‌س بتوانێت مافه‌کانی پێشێل بکات و ده‌ستکه‌وته‌کانمان لێ
بستێنیت. چوار ساڵی رابردوو ده‌رسێک بوو که نابێت بۆ چوار ساڵی داهاتوو
دووباره بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به لیستی عێراقییه‌ش گوتی: پرۆسه‌ی حکومه‌ت
هستی پێکردووه و ناوه‌ستێت و عێراقییه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ته ناو پرۆسه‌که و
تێیدا به‌شدار نه‌بێت، خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات.
مه‌سعود بارزانی ئاشکرای کرد: هه‌ندێک لایه‌ن و وڵاتان
که گوشاریان بۆ کورد دێنا، ده‌یانه‌ویست شه‌وکه‌تی کورد بشکێنن، ئه‌گه‌ر
وای لێهاتبا که سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بۆ ئێمه کێشه‌ی لێکهوتباوه بۆ
پێکهێنای حکومه‌تی داهاتوو و نه‌بوونی ئه‌م پۆسته بۆ ئێمه، کێشه‌که‌ی
چاره‌سه‌ر کردبا، ئه‌م کاره‌مان ده‌که‌رد، به‌ڵام به‌شداریمان له حکومه‌ت
نه‌ده‌کرد، چونکه ئاماده نه‌بووین به لاوازی بچێنه ناو حکومه‌ته‌وه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دووپاتی کرده‌وه: سه‌باره‌ت
به خواسته‌کانمان هیچ سازش نه‌کراوه و حکومه‌ت پێک نایه‌ت هه‌تا ئه‌م
خواستهنهمان گه‌ره‌نتی نه‌کرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر گه‌ره‌نتیمان
وه‌رگرتووه.