Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < November 2020 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 31 1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 1 2 3 4 5 6
No events
Home arrow كه‌‌لتوری و هونه‌‌ری arrow "به‌ هێز به‌ هه‌ڤاڵ" نامه‌یه‌کی دیکه‌ له‌ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/97/11465997/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
"به‌ هێز به‌ هه‌ڤاڵ" نامه‌یه‌کی دیکه‌ له‌ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

"به‌ هێز به‌ هه‌ڤاڵ" نامه‌یه‌کی دیکه‌ له‌ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر

 

به‌ هێز به‌ هه‌ڤاڵ*farzad_kamangar.jpg

" یه‌کێک بوو یه‌کێک نه‌بوو، ماسیه‌کی ڕه‌شی بچکۆڵه‌ بوو، که‌ له‌ گه‌ڵ دایکی له‌ ناو جۆگه‌له‌یه‌ک ده‌ژیان. دایکی له‌ ناو ١٠٠٠٠گه‌را که‌ نابوویه‌وه‌، ته‌نیا ئه‌و به‌چکه‌ی ماسیه‌ی بۆ مابۆوه‌. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و بێچوه ماسیه‌ ڕه‌شه‌، تاقانه‌که‌ی دایه‌ بوو. ڕۆژێک ماسی بچۆڵه‌که‌ له‌ دایکی پرسی:
_ دایه‌ ده‌مهه‌وێ لێره‌ بڕۆم !
دایکی گوتی:
_بۆ کوێ ڕۆڵه‌؟
_ ده‌مهه‌وێ بڕۆم بزانم که‌ ئه‌و جۆگه‌یه‌ به‌ کوێ ده‌گات ؟ "

هاوزیندانی، هاوده‌رد، سڵاو
من ئێوه‌ به‌ باشی ده‌ناسم. مامۆستا، فێرکار و ڕاهێنه‌ر، هاوسێی ئه‌ستێره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، هاوکلاسی ده‌یان یاری خوێندنگا *که‌ ده‌فته‌ری نووسراوه‌کانیان**په‌یوه‌ستی دۆسیه‌کانیان بووه‌، مامۆستای ئه‌و خوێندکارانه‌ن که‌ به‌ڵگه‌ی تاوانیان ته‌نیا بیر و بۆچوون و ڕامانیان بوو. زۆر باش ده‌تانناسم، ئێوه‌ هاوکارانی سه‌مه‌د و خان عه‌لین***.


منیشتان خۆ هه‌ر له‌ بیره‌.

ئه‌وه‌ منم، زیندانیه‌کی زیندانی ئێوین.
من ئه‌و خوێندکاره‌ هێمنه‌م که‌ له‌ پشت میزێکی شکاو، له‌ گونده‌ دووره‌کانی کوردستانه‌وه‌، ئه‌وینداری دیتنی ده‌ریام.
منیش وه‌ک خۆتان، به‌سه‌رهاتی چیرۆکه‌کانی سه‌مه‌د ده‌گێڕمه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ناو دڵی چیاکانی شاهۆ.
منم تامه‌زرۆی بوون به‌ ماسی ڕه‌شی بچووک.
منم، هاوڕێی به‌ ئێعدام حوکم دراوی ئێوه‌.


"ئێستا ئیتر دۆڵ و چیاکانی تێپه‌ڕ کردبوو. ڕووبار به‌ ناو ده‌شتێکی پان و به‌رین دا ده‌رباز ده‌بوو. له‌ راسته‌وه‌ بۆ چه‌پ، گه‌لێک ڕووباری بچووکی تر، تێکه‌ڵاوی ده‌بوون و ئاوه‌که‌یان زۆرتر ده‌کرد... ماسی بچووک، له‌ فراوان بوونه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ له‌ززه‌تی ده‌برد... ماسی بچووک، ویستی بچێته‌ ناو قووڵترین شوێنی ئاوه‌که‌. ده‌یتوانی هه‌رچه‌ندی بیهه‌وێت، مه‌له‌ بکات و سه‌ری له‌ هیچ شوێنێک نه‌که‌وێت. له‌ ناکاو تووشی پۆلێک ماسی هات. ده‌ هه‌زار دانه‌یه‌ک ده‌بوون. یه‌کێک له‌ ماسیه‌کان پێی گوت:
_ به‌ خێر هاتی بۆ ناو ده‌ریا، هه‌ڤاڵ. "

هاوپیشه‌ی زیندانیم، ئاخر چلۆن ده‌کرێ که‌ مرۆڤ له‌ پشت میزی سه‌مه‌د دانیشێت، چاوی له‌ نیگای منداڵانی ئه‌و وڵاته‌ ببڕێت و هیچ نه‌ڵێت ؟
گه‌لۆ ده‌کرێ مامۆستا بیت و ڕێگای ڕۆیشتن به‌ره‌و ده‌ریا، به‌ ماسیه‌کانی بچووکی نیشتیمانت نیشان نه‌ده‌ی؟ چ ته‌وفیرێکیشی نییه‌، له‌ ئه‌ره‌س بێت یان له‌ کاروون، له‌ سیروان بێت یانیش له‌ ڕوباری سه‌رباز. . جیاوازی ده‌بێ چی بێت، کاتێک که‌ ئامانج ده‌ریایه‌ و یه‌ک گرتنه‌وه‌، وه‌ هاوکاتیش که‌ خۆره‌تاو، ڕێنوێنه‌ و ڕابه‌رمانه‌، ده‌با هه‌ر زیندان پاداشمان بێت.
چلۆن ده‌بێ که‌ باری گرانی مامۆستا بوون و چاندنی تۆوی وشیاری، بگریته‌ ئه‌ستۆ و زارت ببه‌ستی؟ ئاخر چۆن ده‌کرێ که‌ بوغزی قووت دراوی خوێندکاران و سیمای لاوازی ئه‌وان ببینی و هیچ ده‌نگێکت لێوه‌ نه‌یه‌ت؟
چلۆن ده‌کرێ له‌ ویشکه‌ساڵی دادوه‌ری، مامۆستا بی، به‌ڵام ئه‌لف و بێی هیوا و یه‌کسانی نه‌ڵێیته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌، به‌ زیندانی ئێوین بگات ؟
ناتوانم بهێنمه‌ پێش چاوی خۆم، که‌ له‌ وڵاتی سه‌مه‌د، خانعه‌لی و عیزه‌تی**** دا، مامۆستا بین و هاوڕێ له‌ گه‌ڵ ئه‌ره‌س، نه‌گه‌ینه‌ ژیانێکی هه‌تاهه‌تایی. ناتوانم بهێنمه‌ پێش چاوی خۆم، که‌ بینه‌ری ڕه‌نج و هه‌ژاری خه‌ڵکانی وڵاته‌که‌مان بین و دڵمان به‌ ڕووبار و ده‌ریا نه‌سپێرین و تۆفانێک وه‌ڕێ نه‌خه‌ین !
باش ده‌زانم که‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان، ئه‌م ڕێگایه‌ پڕ له‌ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌، له‌بار ده‌بێت و ته‌واوی ئێش و ئازاره‌کانیش، ده‌بنه‌ میداڵی شانازی " بۆ تۆ ئه‌ی مامۆستای ئازاد "، تا هه‌موو که‌سێک بزانێت که‌ مامۆستا، مامۆستایه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فیلتێری " هه‌ڵبژاردنی"***** له‌ پێش بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زیندان و په‌تی ته‌نافی سێداره‌ش. به‌ڵام ئه‌وه‌ ماسیه‌ چکۆڵه‌کانن که‌ ناو و نیشان و شانازی به‌ مامۆستایان ده‌به‌خشن، نه‌ وه‌ک مه‌لانی ماسی خۆر.


" ماسی بچکۆڵه‌، به‌ هێمنی، به‌ره‌و ده‌ریا مه‌له‌ی ده‌کرد و له‌ به‌ر خۆیه‌وه‌ ده‌یگوت:
ـ ئێستا ئیتر مردن به‌لامه‌وه‌ زه‌حمه‌ت نییه‌، جێگه‌ی داخیش نییه‌. ئێستا مردن بۆ من... "
وه‌ له‌ ناکاو مه‌لێکی ماسیگر هاته‌ خوار ، هه‌ڵیگرت و له‌ گه‌ڵ خۆی دا بردی.
لێره‌ دا ماسی گه‌وره‌، چیرۆکه‌کی ته‌واو کرد و به‌ ١٢٠٠٠ بێچوو و نه‌وه‌کانی خۆی ڕاگه‌یاند که‌ ئیتر کاتی خه‌وتن هاتووه‌. ١١٩٩٩ ماسی بچووک، شه‌وخۆشیان کرد و دایه‌ گه‌وره‌ش خه‌وی لێ که‌وت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ماسیه‌کی سووری بچووک، هه‌ر چه‌ندی کرد خه‌وی لێ نه‌که‌وت. بیر و خه‌یاڵێک هه‌ڵی گرتبوو.


مامۆستای به‌ ئێعدام حوکم دراوی کورد له‌ زیندانی ئێوین
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر/ مانگی ئاپریلی ٢٠١٠


وه‌رگێڕان بۆ کوردی: شێرکۆ جیهانی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

1. به‌ هێز به‌ هه‌ڤاڵ : دایه‌ گه‌وره‌ی یه‌کێک له‌ خوێندکارانم به‌ ناوی یاسین له‌ گوندی " ماراو " که‌ هه‌شت ساڵ له‌مه‌و پێش له‌ کاسێتی هه‌ڵبه‌ستی " مامۆستای قووتابخانه‌ " ( له‌ شێعره‌کانی مامۆستا شه‌ریفی )ی بۆ دانام، پێی گوتم : " باش ده‌زانم که‌ چاره‌نووسی تۆش، وه‌ک مامۆستای ناو ئه‌و هه‌ڵبه‌سته‌ ئێعدامه‌. به‌ڵام " به‌ هێز به‌ هه‌ڤاڵ ". دایه‌ گه‌وره‌ ئه‌مه‌ی گوت و قوومێکی گه‌وره‌ی له‌ سیگاره‌که‌ی دا و به‌ره‌و چیاکانی ڕوانی.

 

Source: http://kmmk.info/read.php?id=515

 

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن  

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

  vokradio.jpg

  

free stats   

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio