|
بو دارشتنی تێزی ویلایه‌تی فه‌قیه پێش مردن داوای لێبوردنی له خودا و خه‌ڵكی ئێران كرد
|
|
|
|
vokradio.com,Los Angeles, CA, USA
|
|
بو دارشتنی تێزی ویلایه‌تی فه‌قیه پێش مردن داوای لێبوردنی له خودا و خه‌ڵكی ئێران كرد
20/12/2009
ره‌وانیوز: گه‌وره مه‌رجه‌عی شێعه‌و یه‌كێك له
دامه‌زرێنه‌ره سه‌ركییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له كاتێكدا كۆچی
داویی كرد كه پێش مردنی به هه‌فته‌یه‌ك، بۆ داڕشتنی تێزی ویلایه‌تی
فه‌قیه داوای لێبوردنی له "خودای گه‌وره"و "خه‌ڵكی ئێران" كردبوو.
ئاژنسه نێوده‌وڵتیه‌كان له‌زاری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه
رایانگه‌یاند ئایه‌توڵا مونته‌زری، یه‌كێك له گه‌ورترین مه‌رجه‌عه‌كانی
ئاینزایی شێعه شه‌وی شه‌مه له‌سه‌ر یه‌كشه‌مه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له
حاڵێكدا ته‌نیا هه‌ندێك له مه‌رجه‌عه ته‌قلیده ناڕه‌سمیه‌كان به
ده‌ورییه‌وه بوون، بۆ هه‌میشه مالئاوایی له ژیان كرد.
له جێگریی خومه‌ینییه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ری له ماڵه‌كه خۆیدا
ئایه‌توڵا
حوسێنعه‌لی مونته‌زری له ساڵی 1301 ی هه‌تاویی له نه‌جه‌ف ئابادی
ئه‌سفه‌هان له‌دایك بووه. لای ئایه‌توڵا موحه‌مه‌د حوسێنی برووجێردی‌و
ئایه‌توڵا خومه‌ینی و عه‌لامه محه‌مه‌د حسێنی ته‌باته‌بایی خوێنوویه‌تی‌و
له سه‌ر ئیجازه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش بڕوانامه‌ی ئیجتیهادی به‌ده‌ست هێناوه.
پێش شوڕشی ئێران له ساڵی 1979 له ریزی یه‌كێك له نزیكترین هاوڕێكانی
ئایه‌توڵای خومه‌ینی بووه‌و هه‌ر له‌و ساڵانه‌شدا به هۆی چالاكی
سیاسییه‌وه له لایه‌ن سیستمی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته زیندان كراوه و
ماوه‌یه‌كیش بو كوردستانی ئێران دوور خراوه‌ته‌وه.
له سه‌رده‌می مه‌نفای ئایه‌توڵا خومه‌ینی له نه‌جه‌فی عێراقدا، بوو به
نوێنه‌ری پله یه‌كی خومه‌ینی له‌ناو خۆی ئێران‌و به‌كرده‌وه سه‌رجه‌م
كاروباری سیاسی و ئایینی ئه‌و وڵاته‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
له دوای شوڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه، ئایه‌توڵا مونته‌زری بوو به سه‌رۆكی
لێژنه‌ی شاره‌زایانی رێبه‌ر كه به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی هه‌ڵبژاردنی
رێبه‌ریی‌و چاودێریكردنی كاره‌كانی ئه‌وی له ئه‌ستۆیه. له كاتێكدا كه
هێشتا له ژیاندا مابوو رێبه‌ری ئێران خومه‌ینی ئه‌وی وه‌ك جێگری سه‌ره‌كی
له پاش خۆی راگه‌یاند، به‌ڵام دۆستایه‌تی ئه‌و دوو ئایه‌توڵایه زۆری
نه‌خایاند‌و به‌ره‌به‌ره كێشه و ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه.
ریشه‌ی ناكۆكیه‌كانی خومه‌ینی‌و خامنه‌یی له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه
خومه‌ینی‌و حكوومه‌تی ئه‌و كاتی ئێران، بڕیاری له سێداره‌دانی هه‌زاران
زیندانی سیاسی له زیندانه‌كانی ئه‌و كاته‌دا ده‌ركرد. ئه‌م ناكۆكینه
دواجار گه‌شته ئه‌وه‌ی له ساڵی 1368 ئایه‌توڵا خومه‌ینی له توێی
نامه‌یه‌كدا له پۆستی جێگری خۆی بێ به‌شی كرد‌و تا دوا رۆژه‌كانی مردنی
خۆی پشتی تێكرد.
پاش مردنی خومه‌ینی‌و هاتنه سه‌ركاری خامه‌نه‌یی، ئایه‌توڵا مونته‌زری
له ساڵی 1991 له یه‌كێك له‌وتاره‌كانیدا ره‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌ته
ئه‌منیه‌تی‌و سه‌ربازیه‌كانی خامنه‌یی گرت. پاش ئه‌م لێدونه ژماریه‌كی
به‌رچاو له لایه‌نگرانی مونته‌زری ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
له‌ساڵی 1997دا جارێكی دیكه ئه‌و مه‌رجعه گه‌وره‌یه‌ی ئێران له وتارێكی
تووندا، باسی له نایاسایی بوونی پۆستی رێبه‌ریی ئێران كرد. ئه‌و له‌و
وتاره‌دا به توندی و به‌راشكاوی ره‌خنه‌ی له به‌حكوومه‌تی كردنی
مه‌رجه‌عیه‌ت له ئێران گرت‌و هه‌ندێك له كاره‌كانی سه‌ی عه‌لی خامنه‌یی
به نایاسایی له قه‌ڵمدا.
ته‌نیا چه‌ند رۆژ پاش ئه‌م وتاره، ئۆفیسی كاركردن‌و هه‌روه‌ها
حوسینیه‌كه‌ی مونته‌زری له‌سه‌ر بڕیاری خامنه‌یی داخرا‌و بڕیار درا بۆ
ماوه‌ی 5 ساڵ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت.
ئایه‌توڵا مونته‌زری چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی
بیره‌ه‌وریه‌كانی خۆیه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگی سه‌باره‌ت به
چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی بڵاوكرده‌وه.
More cklic on the Link: http://www.rawanews.com/details.aspx?=News&ID=1824&Babat=1
===============
=========
===
=
|