Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < May 2018 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow کوردی
په‌نجه‌ره‌یه‌ک‌ بۆ ڕوانین له دادێی گه‌شی‌ کوردستان بکه‌نه‌وه‌ چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

په‌نجه‌ره‌یه‌ک‌ بۆ ڕوانین له دادێی گه‌شی‌ کوردستان بکه‌نه‌وه‌

سالار حیسامی

٢٩ ى مانگى مارچ ى ٢٠١٨ ى زايينى 

هه ولير، كوردستان

دیاره‌ مه‌به‌ستی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێژووی کۆنی کورد و باسکردنی بابه‌تییانه‌ی ئه‌و مێژووه‌ نییه‌ که‌ له‌ هه‌موو که‌رته‌کانی داگیرکراوی کوردستاندا به‌ قۆناخی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵکوو زیاتر کردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌که‌ بۆ ڕوانین له دادێی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ به‌ بۆچوونی زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی و خه‌باتکارانی دێرین و هه‌ندێک له‌ سیاسه‌توانان و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رۆک حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان، به‌و په‌رته‌وازی و دژبه‌ری و یه‌کتر قبووڵ نه‌کردنه‌ی ئێستا له‌ ئارادایه‌، شه‌قاوێکی هیوابه‌خش به‌دی ناکرێ، هه‌تا بتوانێ بزافی ڕزگاریخوازانەی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێش به‌رێ.


کورد بۆچی تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ببێ به‌ خاوه‌نی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ؟

ئایا پێوه‌ری پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ نایگرێته‌وه‌ و زمان و خاک و مێژووی هاوبه‌ش و كێشه‌ی ناسنامه‌ی هاوبه‌ش و ژیۆپۆلۆتیكیی هاوبه‌شی نییه‌؟

ئایا کورد سه‌رکرده‌ی کاریزمای نه‌بووه‌ و خه‌باتی بۆ بونیادنانی ئه‌و کیانه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ نه‌کردووه و قوربانی بۆ نه‌داوه‌‌؟

ئایا به‌ ته‌نیا ده‌ستی ده‌ره‌کی و وڵاتانی زلهێزی جیهان به‌ربه‌ستیان بۆ دروست کردووه‌؟

باشوور و ڕۆژاوای کوردستان تا ڕاده‌یه‌ک له‌ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌ نزیک بوونه‌وه‌، به‌ڵام بۆچی ناتوانن ئامانجه‌که‌ بپێکن؟

Read More - ادامه مطلب...
 
کورد له‌ پیلانێکی گه‌وره و مه‌ترسیدار‌ خافڵه‌ چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

کورد له‌ پیلانێکی گه‌وره و مه‌ترسیدار‌ خافڵه‌!

 

salar_baba_shikh.jpg

سالار حیسامی

٢١ ى مانگى مارچ ٢٠١٨

هه ولير- كوردستان

پیلانه‌ هاوبه‌شه‌که‌ی تورکیا، ئێران، عێراق و سووریه‌ی داته‌پیو- به‌ ڕازیکردنی ڕووسیه‌ی سه‌رکێش -، زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی پێشبینی ده‌کرێ و به‌ که‌ر‌کووک و عه‌فرین کۆتایی نایه‌ت و نه‌ک (شنگال و قه‌ندیل و قامیشلوو) یش ده‌گرێته‌وه، بگره هه‌وڵێکه‌ بۆ نه‌هێشتنی ناوێک به‌ ناوی پایته‌ختی کوردستان‌!


کۆنتڕۆڵکردنی سنوور و فڕۆکه‌خانه‌کانی باشووری کوردستان له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ یه‌کێکه‌ له‌ ئامانجه‌کانی ئه‌و پیلانه‌ هاوبه‌شه‌ که‌ له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون، هه‌ر ئه‌وه‌ش نییه‌، سه‌قفی زه‌مه‌نیی گۆڕینی ده‌ستووری عێراقیان به‌ که‌متر له‌ چوار ساڵ خه‌مڵاندووه‌.

گۆڕانکارییه‌کی ده‌ستووری به‌ زه‌بری زۆرینه‌ی شیعه و گه‌مه‌ی دیموکراسی، که‌ به‌راییترین ئامانجی‌، سڕینه‌وه‌و لانیکه‌م بچووککردنه‌وه‌ی هه‌ر قه‌و‌اره‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیی کورده‌‌ له‌ باشووری کوردستان!
‌ ئه‌مانه‌ و چه‌ندین پلان و پیلانی نه‌گریسی دژه‌ کورد، )سوڵتان و خه‌لیفه‌ی سوننه(‌ و )ئیمام و وه‌لی فه‌قیهی شیعه(‌ی - دێرینه‌ دوژمنی تینوو به‌ خوێنی ‌سه‌ری یه‌کتری -، پێکه‌وه‌ کۆکردووه‌ته‌وه‌، که‌چی ژماره‌یه‌ک کوردزمانی ڕقاوی و دڵ پڕ له‌ قین، سه‌رقاڵی چه‌قۆ له‌ هه‌سان سواندنن بۆ سه‌ربڕینی مه‌لی هیوا و دروستکردنی سێداره‌ بۆ له‌ خاچدانی ئینتیمای نیشتمانی!!


ئه‌وانه‌ له‌ لایه‌ک و ناته‌بایی و ناکۆکیی سیاسه‌تمه‌داری کورد له‌ لایه‌کی دیکه‌، که‌شێکی وایان خولقاندووه‌، که نائومێدی باڵی ڕه‌شی به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیدا بکێشێ، که‌ مێژوویه‌کی دێرینی له‌ خه‌بات و قوربانیدان بۆ ڕزگاری له‌ بنده‌ستی هه‌یه‌. ‌

 

Read More - ادامه مطلب...
 
ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی، ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كانى نيشته جي ئه مريكا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی، ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كانى نيشته جي ئه مريكا 

له زه نجيره ۆتوۆێژه كان له گه ڵ ژنانى نوسه رى كورد

 
rewas_ahmad_banixelani.jpg 
٢١ ي مانگى مارچ ٢٠١٨ 
تايبه ت به VOKRadio
 
بو رێزگرتن و گرينگى دان به روژى جيهانى ژنان و هه روه ها رێز گرتن له مانگى مارچ وه ك مانگى رێز لينان له چالاك وانانى ژن، ده نگی کورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى، ئاشتى و ئازادى , به یارمه تی رێکخراوه ی ژنان بو ژیان زنجیره وتو وێژیکی له گه ل نوسه رانی ژنى کورد له هه نده ران به مه به ستی ناساندنی زیاتری ئه وان ده س پی کردوه. له م زه نجيره وتوويژانه دا هه ولمان داوه هاندره سه ركيه كانى سروشتى ، سايكالوژى و كومه لا ياتى كه كاريگه رى بووه له نوستراوه كاني ئه م گروپه له ژنانى ليهاتوى كورد له دونياى ئه ورودا به خه ينه به ر ده س بينه رانى ئه م وتوويژانه.
 
له پرسياره كاندا ئيمه هه ولمان داوه  له رابوردوى ژيانى نوسه ر، ئه و كه سايه تيه يانه كه كاريگه رى به رچاويان له ژيانى ئه واندا بووه، رولى زه مانى دايكى و هه ره ها كاريگه رى زمانه كانى كه له سه ر ئه وان زور به كورتى زانيارى خر كه ينه وه  وه هاوكات رولى بيرو باوه رى فيمينيستى له پيك هاتنى كه سايه تى نوسه ر، ئه زمونه كانيان له مه ر نابه رابه رى و نا ته بايي دژ به وان  به هوى ژن بونيان به خينه به ر ده س خوينه رانى ئه م زه نجيره وتوويژانه. 
نوسه رانى ليهاتوى ژنى كورد له بواره جور به جوره كاندا سه ركه وتنيان وه ده س هيناوه. به شيك له وان وه ك نوسه ره ى كورته چيروك، به شيك له وان وه ك روژنامه نوس و شاعير و به شيكى كه نوستراوه كانيان له سه ر ميژو و كومه لگا و ژينگه و سياسه ت و ئابوريدا بووه. 

 
  -------------------------------------------------------------------------
 
 تكايه یێناسه یێک سه باره ت به خوتان و چونیه تی ژیانتان وه هه ر وه ها  ده س پێ کردنتان به نوسینی کتێب بو خوينه رانى ئه م وتوويژانه باس كه ن.
 
 
ناوم ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی، نازناوم: ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی( ڕێواس جاف)
لە ساڵی ١٩٥٧ لە شاری قەلعەسالح سەر بە پارێزگای عەمارە لەدایکبووم. ئەو کاتە باوکم نەفی کراوە بۆ ئەو ناوچەیە. لە خێزانێکی نیشتمانپەروەری چەپ پەروەردە بووم. باوکم ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی عیراق بووە. بۆیە ژیانمان پڕبووە لە دەربەدەری و دەردەسەری. لە زۆربەی شارەکانی کوردستان دا ژیاوین.

پلەی خوێندني ماستەرنامە م لەسەر ئەدەبی ڕووسی لە مۆسکۆ،  و ماستەرنامە م لەسەر ئەدەبی فۆلکلۆری کوردیی منداڵان، له ستۆکهۆڵم وه رگرتووه.
بواری داهێنانم: ڕۆمان و بەرهەمی منداڵان وەرگێڕان
 
Read More - ادامه مطلب...
 
تارانی "ا‌میر" و به‌غدای "عمیل چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

تارانی "ا‌میر" و به‌غدای "عمیل"!

salar_baba_shikh.jpgسالار حیسامی

هه ولير- كوردستان

١٢ ي مانگى مارچ ٢٠١٨

که‌م که‌سی سیاسه‌توان و سیاسه‌تکار هه‌یه‌، له‌ فڕت و‌ فێڵه‌ دیپلۆماسییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ئاستی جیهانی و به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌که‌دا تێنه‌گه‌یشتبێ.

ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌لفبای سیاسه‌ت ئاشنا بێ، ده‌زانێ له‌ دوای رووخانی به‌عس له‌ عێراق و نه‌مانی سوپا و له‌شکه‌ری به‌رفه‌رمانی سه‌دام حوسه‌ین، تاران هه‌موو هێزی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌ داته‌پیو و داڕماوه، بخاتر ژێر رکێفی خۆیه‌وه‌، هه‌ردوو گه‌وره‌ هێزی باشووری کوردستانیش(پارتی و یه‌کێتی) ناڕاسته‌وخۆ و ڕاسته‌وخۆ، هه‌موو ئاسانکارییه‌کیان بۆ به‌دیهاتنی ئه‌و خه‌ونه‌ی تاران کردووه‌. واته‌ هه‌موو ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی خۆیان له‌ 1991 تا 2003 به‌ هێزی سه‌ربازیشه‌وه‌ خسته‌ خزمه‌ت بونیادنانه‌وی عێراقێکی نوێ و ده‌یانویست دیواری ئومێدیان به‌ خشتی "دیموکراسی و عێراقی فیدڕاڵ" هه‌ڵچنن.

Read More - ادامه مطلب...
 
ڕوانگه: ڕۆژی جیهانی ژن؛ ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌ربه‌سته‌کانی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

  ڕوانگه:

ڕۆژی جیهانی ژن؛ ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌ربه‌سته‌کانی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی 

voa-shahed-wtuwej.jpg

مانگی سێ ٠٧, ٢٠١٨

شاهێد عەلەوی

ڕۆژی جیهانی ژن له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌ شێوازی جۆراوجۆر ڕێزی لێده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ له‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها کولتووری کۆمه‌ڵایه‌تی لایه‌نگری بیرۆکه‌ی به‌رابه‌ری ژن و پیاون و یان به‌ کرده‌وه‌ هه‌نگاو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری کولتووری مێژوویی پیاوسالاری له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌یان دا ده‌که‌ن.

کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به‌ گشتی و به‌ پێی ڕاده‌ی پێشکه‌وتوویی یه‌ک له‌ ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یه‌ که‌ له‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ جیهانی ڕۆژئاوادا به‌ پێی پێوانه‌ی ئه‌و مافانه‌ی فیمینیسته‌کان و چالاکانی مافه‌کانی ژنان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوو له‌ بواری ژناندا ده‌ناسرێت.

 

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>

صفحه 6 - 10 از 450
© 2007 - 1397, VOK Radio