Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < February 2019 > »
M T W T F S S
28 29 30 31 1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 1 2 3
No events
Home arrow کوردی
رێوره‌سمی٢٢ی پووشپه‌ر له ولایه‌تی ویرجینیای ئه‌مریکا چاپ ارسال به دوست
PDKI-USA   
  22_pushper_2008_va_12.jpgرۆژی یه‌کشه‌ممۆ، رێکه‌وتی ١٣ی ژوئییه‌ی٢٠٠٨ رێوره‌سمێکی رێزگرتن و بیره‌وه‌ری یادی شه‌هیدانی ڤییه‌ن له ئیاله‌تی ویرجینیا له ده‌ڤه‌ری واشنگتۆن به‌ڕێوه‌ چوو. رێوره‌سمه‌که که له لایه‌ن کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا ساز درابوو له کاتژمێر 3ی ئێواری به به‌شداری سه‌دان که‌س ده‌ستی پێکرد
Read More - ادامه مطلب...
 
په‌یامی‌ هاوپێوه‌ندیی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فێدراڵ بۆ خوێندكاران له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه چاپ ارسال به دوست
Azad Moradian   

congres.jpgwww.pdki.org:

هه‌ژده‌ی‌ پووشپه‌ڕ وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی‌ رۆژێكی‌ دیكه‌ له‌ سه‌ركوتی‌ خه‌ڵكی‌ ئێران‌و ئه‌مجاره‌ سه‌ركوتی‌ خوێندكاران له‌ لایه‌ن رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌یه‌. له‌م رۆژه‌دا بانگه‌وازی‌ خوێندكاران بۆ ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر خه‌وتنگه‌كانیان وه‌ڵام درایه‌وه‌. هێزه‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری‌ ئیسلامی‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ توندوتیژی‌، خوێندكارانی‌ برینداریان به‌ ده‌ست‌و پێ‌ به‌ستراو له‌ نێو ژووره‌كانی‌ ده‌رگا داخراودا به‌جێ‌ هێشت.

Read More - ادامه مطلب...
 
د . ئازاد مورادیان لە دیدارێكیدا لەگەڵ كوردستان راپۆرت باس لە ئەزموون و خەباتی كوردایەتی خۆی دەكات چاپ ارسال به دوست
Tara Mohamad; Kurdistanraport   

د. ئازاد مورادیان ..بنەماكانی ماف و ئازادی پڕشنگدارترین دەستكەوتی مرۆڤە بۆ گەیشتن بە پلەی سەربەخۆییه
 

tara__muhamad.jpg

 

سازدانی:تارامحەمەد،كوردستان راپورت

٢٨ مانگى جولاى ٢٠٠٨ زايينى

 

 د . ئازاد مورادیان لە دیدارێكیدا لەگەڵ كوردستان راپۆرت باس لە ئەزموون و خەباتی كوردایەتی و ژیانی پەناهەندەیی خۆی دەكات و پرسی ئازادی و یەكسانی رەگەزی لە چەند تەوەرێك دەخاتەڕوو. 

٤٤ساڵ پێش ئێستا لە شاری سەقزی سەر بە رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا هاودەنگ لەگەڵ خەڵكی ئێران دژایەتی حكومەتی پاشایەتی كردووە و لەخۆپیشاندانەكاندا بەشداری چالاكانەی هەبووە، وەك خۆی باسیدەكات هەر لەو رۆژانەدا بۆ یەكەمجار  لە بەندیخانەی دەسەڵاتی پاشایەتی زیندانی كراوەو و دواتریش چەندینجار لە سەردەمی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامییەوە بەند كراوە و ئێستاش لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە گەڵ خێزانەكەیدا دەژیت.

 

  لە دیدارێكی ئینتەرنێتیدا گفتوگۆیەكی كراوەمان لە شێوەی دیمانەیەكی راپۆرتی لەبارەی ژیان و جۆری هزر و تێگەیشتنی بۆ ئازادی و چەمكە كۆمەڵایەتییەكان و ماف و ئازادییەكانی ژن لە كوردستان و وڵاتی ئێراندا كرد.


ئەو شتەی كە هیچ كاتێك لەبیری ناچێ "شەڕ و تێكهەڵچوونی نێوان خەڵكی كورد لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دژ بە كۆماری ئیسلامی بووە "

هەر لەمبارەیەوە دەڵێت " سەدان خەباتكاری ئازادیخوازی گەلی كورد و هەزاران ئینسانی بێدیفاع هەر لە ساڵانی سەركه وته نی شۆڕشی ئێران كوژراون و بریندار بوون و بەهەزاران لاوی كورد گیران و بەند كران و بێ سەروشوێن بوون. شاری سەقز وەك هەموو شارەكانی دیكەی كوردستان بێبەش نەبوو لە قوربانیدان و دەیان ئازیزی خۆم لە دەستدا، بەشێك لەوان لەبەر چاوی من و هاوەڵانی مندا ئاخرین هەناسەیان بە ئاواتی ئازادی هەڵكێشا "

وەك خۆی ئاماژەی پێدەكات لە رێگای خەباتدا بە گۆڕانكاری فیكری گەیشتوەوە و لەبیروڕای نوێیدا " خەبات لەرێگەی مافی رەوای گەلی كورد بە نرخترە لەهەر خەباتێكی دیكە ".

Read More - ادامه مطلب...
 
ئازاد مورادیان سه‌باره‌ت به‌و خۆپـیشاندانانه‌ی ده‌دوێت كه‌ بڕیاره‌ له‌ دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له‌ چاپ ارسال به دوست
جانی دیلان   

له لایه‌‌ن جانی دیلان
02/11/2007
azad_moradian.jpg
rm ده‌قی گفتوگۆكه‌ - 896KB دایـبـه‌زێـنـه


cfm?filepath=http%3a%2f%2fwww%2evoanews%2ecom%2fmediaassets%2fkurdish%2f2007%5f11%2faudio%2frm%2fkurdish%5fam%5f2nov07%2erm گوێبگره له‌ ده‌قی گفتوگۆكه

‌ 
بڕیاره‌ ڕۆژانی دوو و سێ و پـێـنجی مانگی یازده‌‌ له‌ واشـنتۆنی پایته‌خت و چه‌ند سـتانێـكی دیكه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خۆپـیشـاندان له‌ دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سـابكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی سـازكردووه‌ له‌گه‌ڵ ئازاد مورادیان به‌رپـرسی كۆمیته‌ی دانیشـتووانی كوردی ئه‌مریكا بۆ دیموكراسی و به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی www.vokradio.com .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

cfm',300,200)  ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
 بۆ چاپكردن

 
مێزگردێـك سه‌باره‌ت به‌ كاریـگه‌ری ئێران به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌ چاپ ارسال به دوست
Soraya   

ra ده‌قی مێزگرده‌كه‌ - 2.61MB دایـبـه‌زێــنـه


cfm?filepath=http%3a%2f%2fwww%2evoanews%2ecom%2fmediaassets%2fkurdish%2f2007%5f12%2faudio%2fra%2fkurdish%5frt%5f1dec07%2eraگوێبگره له‌ ده‌قی مێزگرده‌كه‌   ‌ 

azad_moradian.jpg
ئێران له‌ ڕووی ڕووبه‌ره‌كه‌ی 18 هه‌مین گه‌وره‌ترین وڵاته‌ له‌ جیهاندا، 1.648.195 كیلۆمه‌تر دووجایه‌. ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ سـنوورێـكی دوور و درێژی هه‌بێت و دراوسێی ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان بێت، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتیـیه‌وه‌ ئه‌فغانسـتان و پاكسـتان و له‌باكوریـیه‌وه‌ توركمانسـتان و ئه‌رمینیا و ئازربه‌یجان و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ریشه‌، له‌ ڕۆژئاوایه‌وه‌ سـنووری به‌ عێراق و توركیاوه‌یه‌، له‌ باشوریـشـیه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌نداوی فارس‌ و ده‌ریای عه‌ره‌به‌. به‌وه‌ش ئێران له‌ ڕووی جیۆپۆلۆتیكه‌وه‌ و یان بڵێـین جوگرافیای سـیاسـیـیه‌وه‌ وڵاتێـكی گرنگه‌

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 91 92 93 94 بعد > پایان >>

صفحه 461 - 465 از 469
© 2007 - 1397, VOK Radio