Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < January 2015 > »
M T W T F S S
29 30 31 1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31 1
Home arrow کوردی

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
ده قى به رنامه كان و نيوى به شدارانى چوارەمین کۆنفرانسی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاپ ارسال به دوست
vokradio, Losangeles, California, USA   
 kwsc-fb_2014.jpg
 ده قى به رنامه كان و نيوى به شدارانى چوارەمین کۆنفرانسی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان
 
 ١٣ ى ئوكتوبرى ٢٠١٤ى زايينى
 
 ناوەندی کۆنفرانسی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم ساڵیش هەر وەک ساڵانی پێشو کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی دەبەستێت. بڕیاروایە کۆنفرانسی ئەم ساڵ کە دەبێتە چوارەمین کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێکەوتی ١٨ و ١٩ مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ لە وڵاتی نۆڕوێژ بە هاوکاری کۆمەڵێک ژنان و پیاوانی چاڵاکوان لە بواری مافەکانی ژنان ببەسترێت. هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا بڕیارە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران وە روناکبیرانی کورد بەشداری بکەن

 كوميته ى ئاماده كارى كونفرانسى ئه و سالى ژنانى روژهه لاتى كوردستان له بيانيه ى پيش به ريوه چونى كونفرانسه كه دا، ده قى به رنامه كان و نيوى ئه و به شدارانى كه په يام ، يان ليكولينه وه پيشكه ش ده كن ى له چاپ داوه كه به چه شنى ژيره وه برياره به ريوه بچيت.
 
رۆژی یەکەم
بەرواری (2014/10/18)
کاتژمێر 10 دەست پێکردنی بەرنامەکان
بەرێوەبەری بەرنامە: رۆژە عەزیزی
بەخێرهاتن و سرودی یەکسانی
کاتژمێر 10:30 کردنەوەی کۆنفرانس وخوێندنەوەی پەیامی کومیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسلە لایەن فریشتە گوڵپەروەر.
10:50خوێندنەوەی پەیامی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئیسراحەت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە 11:15 بۆ 11:45 
 
پانێلی یەکەم:
کاتژمێر 11:45 دەست پێدەکات

پانێلگێر :کوێستان عومەرزادە
11:45 مەرزە جەوانمەرد
دەبێ بوێر تر بین
12:15 معتصم تاتایی
ئاڵوگۆری ئابوری لە پرۆسەی مێژودا چ گۆرانکاریەکی لە سەر پرسی ژن داناوە، چ سیاسەتێک گونجاوە ژنی کورد بیگرێتە بەر لەم سەردەمەدا؟
13:10 شەهلا دەباغی
نەبوونی خەون و ئەرکی لە بیرچوو
پانێلی تایبەت بە هونەرمەند شەهێن تاڵەبانی سەبارەت بە باسکردن لە تەجاروبی خۆی وەک هونەرمەندێک لە بواری بزوتنەوەکانی ژنان وهەلومەرجی چالاکیەکانیان

کاتژمێر 14:00 نان خواردن تا سەعات 15:00

Read More - ادامه مطلب...
 
ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاکان له‌ قه‌ندیل نه‌ده‌بوایان ئه‌مرۆ تیرۆریستان له‌وێ له‌ هات و چوودا بوو چاپ ارسال به دوست
vokradio, Losangeles, California, USA   

voa_logo.jpg 

دکتۆر ئازاد مورادیان: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاکان له‌ قه‌ندیل نه‌ده‌بوایان ئه‌مرۆ تیرۆریستان له‌وێ له‌ هات و چوودا بوون

  Jani Diylan

یه‌کشه‌ممه‌, 14 ی مانگی نۆ, 2014 کاتی واشنتن 19:20
دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian

دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian 

 دکتۆر ئازاد مورادیان: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاکان له‌ قه‌ندیل نه‌ده‌بوایان ئه‌مرۆ تیرۆریستان له‌وێ له‌ هات و چوودا بوون

سه‌رۆک ئۆباما و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان خه‌ریکی پلانێکن بۆ روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گوایه‌ له‌ ناوبردنیان. ئه‌مه‌ریکا تا چه‌ند شیانی هه‌یه‌ له‌و کاره‌دا سه‌رکه‌وتوو بێت؟


Read More - ادامه مطلب...
 
ناوزڕاندنی کاندیدێک‌و به‌رپرسیارێتی سیاسه‌تمه‌دارێک چاپ ارسال به دوست
Vokradio, Clifornia, USA   
ناوزڕاندنی کاندیدێک‌و به‌رپرسیارێتی سیاسه‌تمه‌دارێک

  deyareahmad's وێنەی

 
 10 ئایار 2014
 
له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتی نیشتمانی کورسان (ی ن ک) و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌ (به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار) ‌ که‌وته‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه‌وه‌۰ له‌وه‌ڵامێکی پرسیارێکی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌، ئه‌و به‌ڕێزه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌ تۆمه‌تی به‌عسیبوونی نه‌ک هه‌رخۆی ته‌نانه‌ت باوکیشی  ده‌خاته‌ پاڵ سه‌رۆکی  لیستی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و کاندیدی هه‌مان لیست بۆپۆستی پارێزگاری سلێمانی (به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر). هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کات که‌ ئه‌وان (ی ن ک) به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌ناده‌ن ئه‌و به‌ڕێزه‌ ببێته‌ پارێزگار له‌و شاره‌دا. وه‌ ئه‌گه‌ر به‌هۆی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیشه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت، ئه‌وا ئه‌وان پابه‌ندی بڕیاره‌کانی نابن!
من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ڕایه‌دانیم که‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی سلێمانی نیه‌، ئیترمافی ده‌نگدانی چاره‌نووسسازانه‌ی له‌و شاره‌دا نابێت هه‌بێت. ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا لێکدانه‌وه‌و پاساو هێنانه‌وه‌و بۆچونێکی چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ بۆ کێشه‌که‌ وله‌ داهاتوودا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ مۆدێلێکی نه‌رێنی له‌ بیرمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کوردداو پرنسیپ و بۆچونی ناوچه‌گه‌ریانه‌ به‌سه‌رهۆشمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا زاڵبکات  . له‌ ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا، له‌وشوێنانه‌ی مافی مرۆڤ تێیدا فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ر کراوه‌، کۆچ بۆکردوانیان، له‌ ووڵاتانی تر و زمانی جیاواز و ڕه‌گه‌زی ئێتنیکی جیاوازه‌وه‌، پاش ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، به‌پێی یاسا، ڕه‌گه‌زنامه‌یان ده‌درێتێ و به‌یه‌کسانی له‌گه‌ڵ هه‌ر هاوڵاتیه‌کی ترمافی ده‌نگدان و به‌شداریکردنیان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و ئیداری ئه‌و وڵاته‌ مسۆگه‌ر ده‌کرێت. نمونه‌ی زۆر نزیک و به‌رچاو بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ده‌بینین ڕه‌وه‌ندی کورد له‌وڵاتانی ئه‌وروپا وئه‌مه‌ریکا و ئوستورالیا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌یان وه‌رگرتووه‌ و له‌زۆریشیاندا له‌ ژیانی سیاسی و ئیداریاندا تێکه‌ڵبوونو به‌شدارن. بۆ نمونه‌ له‌ سوید کوردمان هه‌یه‌ که‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌ندام په‌له‌مانی ئه‌و ووڵاته‌! به‌ڕێزمه‌لا به‌ختیار خه‌ڵکی مۆزه‌مبیق و ووڵاتی واق واق نیه‌، ئه‌و خه‌ڵکی شارێکیتری  کوردستانی باشوره‌ که‌ ماوه‌ی دوو کاتژمێرێک له‌ سلێمانیه‌وه‌ دووره‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ نزیک له‌ چاره‌که‌ سه‌ده‌یه‌که‌ له‌سێمانی نیشته‌جێیه‌، ماڵ و ژیان و گوزه‌رانی له‌وێیه‌. ترۆپکی نه‌زانین و دوواکه‌وتووی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی بیرته‌سکانه‌ی قێزه‌ونه‌ که‌ته‌نها  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی سلێمانی نیه‌ ئیتر مافی بڕیاردانی لێبسه‌نرێ و تائێستا وه‌ک بێگانه‌یه‌ک ڕه‌چاوبکرێت. ئه‌مه‌ شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی نازیه‌کان بوو که‌ بووه‌ هۆی گه‌وره‌ترین کاره‌سات له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. کاره‌ساتی ئێمه‌ له‌وه‌دا ده‌بێت که‌ هه‌ڵه‌ی که‌سێک به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ترو چه‌واشه‌کاری میله‌تێک به‌رپه‌رچ بده‌ینه‌وه‌. کێشه‌ گه‌وره‌تره‌که‌ش له‌وه‌دایه‌ که‌ چینێکی خوێنده‌وارو ڕۆشنبیر وه‌ وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن (نوخبه‌) پێشه‌نگی بیرێکی له‌و شێوه‌یه‌ بن. که‌واته‌ با واز له‌م به‌هانه‌یه‌ بهێنین و هه‌ڵه‌که‌ی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی به‌شێوه‌یه‌کی لۆژیکیانه‌ تاوو تۆێ بکه‌ین.
ئه‌م ووتانه‌ی به‌ێز مه‌لا به‌ختیار، که‌تێیدا به‌ئاشکرا و له‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ تۆمه‌تباری به‌به‌عسی بوونی هاوڵاتیه‌کی تری ئه‌م ووڵاته‌ و باوکیشی ده‌کات، ده‌چێته‌ خانه‌ی ناوزڕاندن (ته‌شهیر)ه‌وه. له‌هه‌مان کاتدا، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێی پێ ناده‌ین"ه‌که‌شی ده‌کرێت بچێته‌ خانه‌ی تۆقاندن و تیرۆره‌وه‌. من وه‌ک خۆم ئه‌م به‌ڕێزه‌ (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر) ناناسم ونازانم و ئاگاداریشم نیه‌ که‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ به‌بنه‌مایه‌ یان نا! به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ ئاشکرا ده‌یبینم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌کرێ مه‌لابه‌ختیار پێنج داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بکرێ. هه‌ر یه‌ک له‌ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر و باوکی و لیستی گۆڕان جیا به‌ جیا ده‌توانن داوای یاسایی بۆ ناوزڕاندن تۆمار بکه‌ن. ئه‌وجا به‌ڕێز هه‌ڤاڵ و لیستی گۆڕان ده‌توانن داوای یاسایی بۆ تۆقاندن و تیرۆر تۆماربکه‌ن.
پرسیاره‌که‌ لێره‌دا له‌وه‌دایه‌ که‌ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕاستبن و به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار و (ی ن ک) به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریان له‌ده‌ستدا بێت، ئه‌ی بۆ پێش پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ئاگاداری کۆمسیۆنیان نه‌کرده‌وه‌ تا به‌پێی ڕێنماییه‌کانی ئه‌وان و به‌پێی یاسای حکومه‌تی به‌ناو فێدراڵی عێراق ئه‌و کاندیده‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان دووربخرایه‌ته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر په‌ڕه‌ی زۆرتریش هه‌ڵده‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ پێویستده‌کات بپرسین: ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه‌ و خانه‌واده‌که‌شی به‌عسی وخه‌ڵکانی به‌دکارو خراپ بووبن، ئه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵ هێشتیان سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی حیزبه‌که‌یان بێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ هه‌رچه‌ندێک جوانکاری و داڕشتنی بۆ بکه‌ن، ته‌نها دوو ئه‌گه‌ریان ده‌بێت. ئه‌گه‌ری یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر کابرایه‌کی زیره‌کو چه‌توونه‌ و زه‌بۆکانه‌ هه‌موو یه‌کێتی، به‌کادری پێشکه‌وتوو پاشکه‌وتووه‌وه‌، چه‌ندین ساڵ له‌ خشته‌بردووه‌و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ توانیویه‌تی پله‌و پایه‌ و ناوبانگی باش له‌ناو خودی یه‌کێتی و شاری سلێمانی به‌ده‌ستبێنێ. ئه‌گه‌ر به‌ڕێز مه‌لابه‌ختیارو یه‌کێتی نیشتمانی ئم وه‌ڵامه‌یان لا په‌سه‌ندبێ و ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ پشتڕاستبکه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌ و باوه‌ڕپێنکراوه‌ و بگره‌ ئابڕووچونێکی بێ وێنه‌شه‌ که‌ که‌سێکی به‌و شێوه‌یه‌ توانیبێتی حیزبێکی زه‌به‌لاحی وه‌ک یه‌کێتی له‌خشته‌به‌رێ و به‌ فیکه‌ی خۆی چه‌ندین ساڵ هه‌ڵیپه‌ڕێنێ. ئه‌گه‌ری دووهه‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕاستنین و ده‌زگانی زانیاری وئۆرگانه‌کانی یه‌کێتی و به‌مه‌به‌ستی ناوزڕاندن و که‌مکردنه‌وه‌ له‌که‌سایه‌تی کاندیدێکی لیستێکی ڕکابه‌ر مه‌کیاڤیلیانه‌ بێ بیرکردنه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵیانبه‌ستوون!
جێی سه‌رسوڕمانه‌ که‌ ئه‌و وتانه‌ی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵی ئه‌زموون و قاڵبونی سیاسی پێوه‌ ده‌رناکه‌وێ، بگره‌ زیاتر له‌ لێدوانی که‌سێکی تازه‌ تێهه‌ڵچو و نه‌شاره‌زای بواری سیاسه‌ت ده‌چێت! ئه‌و به‌ڕێزه‌ پێده‌چێت کات و شوێنی لێ تێکچوبێت! ڕه‌نگه‌ له‌ کۆڕو کۆبوونه‌وه‌ی حیزبی و له‌ته‌ک هاوبیری سیاسی و بیروڕادا ، یان له‌ سه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌و دانیشتنی شه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ دۆستی نزیک و ده‌ستوپێوه‌ندا، تاڕاده‌یه‌ک ئه‌م شێوه‌ وتاره‌ سوپریمه‌ (ئیستیعلائیه‌) په‌سه‌ندبکرێ و ده‌ستخۆشی لێ بکرێ، نه‌ک له‌ چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا که‌ بۆ هه‌موو کوردستان په‌خشبکرێ.ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک شوێنی ئه‌ و شێوه‌ ئاخاوتنه‌ نیه‌ چونکه‌ له‌لایه‌ن نه‌یارانی سیاسی ئه‌و به‌ڕێزه‌ و خه‌ڵکانی بێ لایه‌نیشه‌وه‌ لێکدانه‌وه‌ی بێ سنووری بۆ ده‌کرێ و قسه‌کانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک تاووتوێ ده‌کرێ! به‌هه‌مان شێوه‌ پێده‌چێت هوشیاری ئه‌وه‌ی نه‌بێت که‌ ئێستا ساڵی ۲۰۱٤ ه‌یه‌ و نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو نیه‌، یه‌کێتی تاکه‌ حیزبی به‌هێزی مه‌یدان نیه‌، ئاخاوتنه‌کانی سه‌رکرده‌کانیشی بۆ خه‌ڵکانی کوردستان به‌گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی وه‌ک جاران فه‌رمانی سوڵتان و فریوده‌رنیه‌! ئه‌مڕۆ پۆست وه‌رگرتن له‌ ڕێی ده‌نگدان و بردنه‌وه‌ی سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ یه‌ نه‌ک له‌ڕێی دامه‌زراندن و بڕیاردان له‌ پشت مێزی گه‌وره‌ و کورسی نه‌رمی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌ی ئه‌وه‌و بێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و به‌ڕێزه‌ درکی به‌وه‌ نه‌کردووه‌ که‌  ئه‌و که‌سێکی ئاسایی نیه‌، به‌ڵکو ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی حیزبێک ده‌کات و لێدوانه‌کانیشی به‌شێوه‌ی فه‌ڕمی وه‌ک بۆچوونی حیزبه‌که‌ی وه‌رده‌گیرێت. به‌گریمانه‌، ئه‌گه‌ر دووای جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، لیستی گۆڕان، به‌ ته‌نها یان به‌ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی تردا، زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێکبهێنێ، و به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر بکه‌نه‌ پارێزگاری سلێمانی، تۆ بڵیی ئه‌و به‌ڕێزه‌ و حیزبه‌که‌شی به‌ چی ڕوویه‌که‌وه‌ سه‌یری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن و چ پاساوێکیان هه‌بێت و چۆن په‌شیمانی و پاشگه‌ز بونه‌وه‌ی خۆیان بخه‌نه‌ ڕوو؟ به‌ بۆچونی من له‌کاتی ڕوودانی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ سیاسیه‌دا، جگه‌ له‌ یاخی بوون و ملکه‌چ نه‌کردن بۆ ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵک و چه‌ک هه‌ڵگرتن دژی دیموکراتیه‌ت و سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن و دروستکردنی پشێوی و نا ئارامی، ته‌نها ڕێگه‌چاره‌ بۆ ڕزگاربوونی یه‌کێتی له‌و قه‌یرانه‌، به‌ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار ده‌بێت نه‌ک هه‌ر له‌ مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڵکو له‌ یه‌کێتی به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی و ماڵئاواییکردنی له‌ دنیای سیاسه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی هه‌تایی. هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم که‌سه‌رکرده‌کانی تری یه‌کێتی نیشتیمانی هاوڕابن له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزه‌و هزری نیشتیمانیان و لێکدانه‌وه‌ی لۆژیکیان گه‌یشتبێته‌ ئه‌و ئاسته‌ی خۆیانو خه‌ڵکانی گه‌لی کوردستان بخه‌نه‌ ئاگردانێکی مێژوویه‌وه‌ که‌ پێش هه‌موو که‌س خۆیان بسوتێنێ و ئه‌وه‌شی که‌ ماویانه‌ له‌ده‌ستیان ده‌رچێت. بۆیه‌ ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارێتیه‌که‌ له‌ ئه‌ستۆی مه‌کته‌بی سیاسی و بگره‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی تری یه‌کێتیدایه‌ که‌ خۆیان له‌و قوڕاوه‌ ده‌ربێنن که‌ به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار تێی کردوون، ئه‌گه‌ر به‌ویستی خۆی وازنه‌هێنێ، ئه‌وان هۆشداری بده‌نێ و قه‌ناعه‌تی پێبکه‌ن که‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌ی پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی دابنێ و ئه‌و جامه‌ی خستیه‌ سه‌ر لێوی... به‌ خه‌تای خۆی دانێ و که‌سی تری تێوه‌ نه‌گلێنێ..

  له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتی نیشتمانی کورسان (ی ن ک) و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌ (به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار) ‌ که‌وته‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه‌وه‌۰ له‌وه‌ڵامێکی پرسیارێکی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌، ئه‌و به‌ڕێزه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌ تۆمه‌تی به‌عسیبوونی نه‌ک هه‌رخۆی ته‌نانه‌ت باوکیشی  ده‌خاته‌ پاڵ سه‌رۆکی  لیستی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و کاندیدی هه‌مان لیست بۆپۆستی پارێزگاری سلێمانی (به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر). هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کات که‌ ئه‌وان (ی ن ک) به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌ناده‌ن ئه‌و به‌ڕێزه‌ ببێته‌ پارێزگار له‌و شاره‌دا. وه‌ ئه‌گه‌ر به‌هۆی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیشه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت، ئه‌وا ئه‌وان پابه‌ندی بڕیاره‌کانی نابن!

 

mala_bakhtyar.jpg

من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ڕایه‌دانیم که‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی سلێمانی نیه‌، ئیترمافی ده‌نگدانی چاره‌نووسسازانه‌ی له‌و شاره‌دا نابێت هه‌بێت. ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا لێکدانه‌وه‌و پاساو هێنانه‌وه‌و بۆچونێکی چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ بۆ کێشه‌که‌ وله‌ داهاتوودا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ مۆدێلێکی نه‌رێنی له‌ بیرمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کوردداو پرنسیپ و بۆچونی ناوچه‌گه‌ریانه‌ به‌سه‌رهۆشمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا زاڵبکات  .

له‌ ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا، له‌وشوێنانه‌ی مافی مرۆڤ تێیدا فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ر کراوه‌، کۆچ بۆکردوانیان، له‌ ووڵاتانی تر و زمانی جیاواز و ڕه‌گه‌زی ئێتنیکی جیاوازه‌وه‌، پاش ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، به‌پێی یاسا، ڕه‌گه‌زنامه‌یان ده‌درێتێ و به‌یه‌کسانی له‌گه‌ڵ هه‌ر هاوڵاتیه‌کی ترمافی ده‌نگدان و به‌شداریکردنیان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و ئیداری ئه‌و وڵاته‌ مسۆگه‌ر ده‌کرێت. نمونه‌ی زۆر نزیک و به‌رچاو بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ده‌بینین ڕه‌وه‌ندی کورد له‌وڵاتانی ئه‌وروپا وئه‌مه‌ریکا و ئوستورالیا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌یان وه‌رگرتووه‌ و له‌زۆریشیاندا له‌ ژیانی سیاسی و ئیداریاندا تێکه‌ڵبوونو به‌شدارن. بۆ نمونه‌ له‌ سوید کوردمان هه‌یه‌ که‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌ندام په‌له‌مانی ئه‌و ووڵاته‌! به‌ڕێزمه‌لا به‌ختیار خه‌ڵکی مۆزه‌مبیق و ووڵاتی واق واق نیه‌، ئه‌و خه‌ڵکی شارێکیتری  کوردستانی باشوره‌ که‌ ماوه‌ی دوو کاتژمێرێک له‌ سلێمانیه‌وه‌ دووره‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ نزیک له‌ چاره‌که‌ سه‌ده‌یه‌که‌ له‌سێمانی نیشته‌جێیه‌، ماڵ و ژیان و گوزه‌رانی له‌وێیه‌.

Read More - ادامه مطلب...
 
سه‌رکوتی به‌ندکراوانى سياسى له‌ به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین له تاران چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   
voa_kurdish_banner.jpg
سه‌رکوتی به‌ندکراوانى سياسى له‌ به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین له تاران
 
Salah Pirotyله لايه ن

پینچ شه‌مه‌ 17 ی ئاپریل ئه‌ندامانی ده‌زگای ئاسایش و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، و کارگێڕانی نێو به‌ندیخانه‌ هێڕش بو سه‌ به‌ندکراوانی 350ی گرتووخانه‌ی ئه‌وین ده‌به‌ن که‌ له‌ ئاکام دا وێرای لێدان و ئازار دان زیاتر له‌ 30 به‌ندکراو بریندار ده‌بن.

دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئیران له‌ ئه‌و وتووێژه‌دا ده‌ڵیت که‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌فتاری ئه‌شکه‌نجه‌دان و له‌ سێداره‌دانی به‌ندکراوانی سیاسی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئێسلامی و به‌ تایبه‌تی له‌ ده‌یه‌ی ساڵه‌کانی 1360ی هه‌تاوی نێو به‌ندیخانه خه‌ڵک دوای کاره‌ساته‌که‌ ئاگادار ده‌بوونه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا جیاوازی یه‌کی زۆر هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ندکراوان له‌ ڕێگای تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ تایبه‌تی ته‌له‌فۆنی ده‌ستی یه‌وه،‌ خه‌لک له‌ ڕه‌فتاری ئه‌ندامانی ئاسایش ده‌رهه‌ق به‌ به‌ندکراوان له‌ نێو به‌ندیخانه‌کان دا ‌ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌.

کاک ئازاد پێ داده‌گرێت که‌ کۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت ڕه‌فتار و هه‌روه‌ها پێ شێلی ده‌ستووری کۆماری ئیسلامی به‌ رامبه‌ر به‌ به‌ندکراوان ده‌کات.

Read More - ادامه مطلب...
 
ری و ره سمی کی به ر کی هه لبژاردنی شاژنی جوانی روژهه لاتی ناوه راست له ئه مریکا و به شدارى كوردستان چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   
ری و ره سمی کی به ر کی هه لبژاردنی شاژنی جوانی و شایسته ی روژهه لاتی ناوه راست له ئه مریکا و به شداری کوردستان له م به رنامه ى دا
 
٨ ى ئاوريلى ٢٠١٤ زايينى
 
روژی سی مانگی ئاوریل شاری سه ندیه گو میوانداری به شدارانی كى به ر کی هه لبژاردنی شاژنی جوانی و شایسته ی روژهه لاتی ناوه راست و بنه ماله کانیان بوو.
  miss_middle_east_09.jpg
 رادیو ده نگی کورده کانی دانیشتوی ئه مریکا له وتو ویژیکی تایبه ت له گه ل خاتو سوره ییا فه لاح هوکاری گرینگ بوونی ئه م پروگرامه و رول و جیگه ی کوردی له نیوه روکی پروگرامه كه دا خسته به ر پرسیار.
 
خاتو سوره ییا ده ليت که له نیو هه ريميك دا وه ك روژ هه لاتى نيوه راست که بى وه چان باسی شه رو ناکوکیىه ، تا چ ه راده يه ك گرنگه که باس له خوشى و جوانى بكريت و بایه خ به جوانی و ناسنامه ى کولتورى و زانستی کیژه گه نجه کان بدات كه به شه هادتى ميژو له روژهه لاتى نيوه راست دا به ده ستى كونه په رستان و نه ريته ناحه زه كان چه وساونه تو و خه رانه ته ژير توندوتيژى و مافه كانيان وه ژير پى خراوه.
 خاتو سوره ييا ده ليت؛ ئه مه بو جاری يه كه مه که هه مو نه ته وه کان له گه ل یه ک دا بو ریزگرتن له کولتور و ناسنامه ی خویان پروگرامیکی واه ها ساز ده كن. له نیو به شدارانی ئه و کی به ر کی دا سی کیژی کورد به نیوی : دالیا ،سوزان و هلین بو كى به ركى نيهايي هه لبژيربون كه به باورى من ئيشيكى زور تايبه ت گرينگيان كردووه و ره چه ى كار و چالاكى باشيان بو گه نجه كانى كورد شكاندووه.
 
خاتو سوره ييا ده ليت كه ده فته ری نوینه رایه تی هه ریمی کوردستان له ئه مريكا به خوشيه وه پيشتگيرى ئه م پروگرامه ى كردووه و به ته رخان كردنى مبليغى  ١٠٠٠ دولار سکالرشیپ به براوه ی ئه وه لی ئه و کی به رکی له م كار كولتورى و ئاشتى خوازانه دا به شدارى كردووه كه ده توانين بلين به چه شنيك پشتگيرى له به شدار بوانى كورد و هه روه ها له منيش كه وه ك دادوه ريك بو ئه م پروگرامه هه لبژيرابوم.
Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>

صفحه 11 - 15 از 349
© 2007 - 1393, VOK Radio