وتووێژ له‌گه‌ڵ خاتوو سوره‌یا فه‌لاح (به‌شی دووهه‌م
|
|
|
: چنوور قادری kurdistanmedia
|
vokradio.com
وتووێژ له‌گه‌ڵ خاتوو سوره‌یا فه‌لاح (به‌شی دووههمو كۆتایی)
31-05-1387
هه‌ڤپه‌یڤین: چنوور قادری
بێگومان
به‌ڕێزتان ئاگاداری بارودۆخی ژنان‌و بزووتنه‌ی مافخوازی ژنان له
رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن، سه‌ره‌ڕای زهختو گۆشارێكی زۆر‌و بێرادهی
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ژنان‌و چین‌و توێژه‌كانی
دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ژنان ئێستا خاوه‌نی ده‌یان هێزو رێكخراوی
نادهولهتیو مهدهنینو هه‌ر چه‌ند ئاستهنگو به‌ربه‌ستی زۆریان
هه‌یه، به‌ڵام له خهباتو تێكۆشان رانه‌وه‌ستاون، ئێوه به گشتی
بارودۆخه‌كه له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستاندا چۆن ده‌بینن؟
ئه‌م خهباتو
تێكۆشانه له چه‌ند بواره‌وه جێگه‌ی لێوردبوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه،
كاتێكی زۆره له‌گه‌ڵ نووسهرانو زانایانی رۆژهه‌ڵاتناس له سه‌ر
پرۆژه‌ی ئێران‌و ژنی كورد به دوای دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره‌وه‌م كه ئایا كاتی ئه‌وه گه‌یشتووه كه ژن له ئێران‌و
به‌تایبه‌ت له كوردستاندا ئه‌یه‌وێت نیزامی پێشوو بخاته لاوه‌و
نیزامی یه‌كسانی جێگر بكات؟ ئایا بزاڤی فێمینیستی به‌ڕاده‌یه‌كی
پێویست دروست بووه؟ ئایا ژن هه‌نگاوی پێشكه‌وتووتری له پیاو
هه‌ڵگرتووه‌و ئه‌چێته پێش؟و هتد... وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارم ئهرێیهو
وه‌ڵامی چه‌ندیان نه‌رێ.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
بزووتنه‌وه‌ى ژنانى رۆژهه‌ڵات و تاوانى شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ خودا
|
|
|
Aref Naderi
|
بزووتنه‌وه‌ى ژنانى رۆژهه‌ڵات و تاوانى شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ خودا
عارف نادرى
"گه‌وره‌ترین کاره‌سات بۆ کۆیله ئه‌وه‌یه که قه‌ناعه‌ت به کۆیله‌یى خۆى بکات". مارکس
ژنانى
رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى ژنان له‌و به‌شه‌دا، ئه‌گه‌رچى زۆر
خاڵى هاوبه‌ش و یه‌کانگیریان له‌گه‌ڵ ژنانى پارچه‌کانى دیکه‌دا هه‌یه،
به‌ڵام به‌هۆى جیاوازى سیستمى ده‌سه‌ڵاتدارى داگیرکه‌ر له‌و به‌شه‌دا به
به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانى دیکه، خاوه‌نى تایبه‌تمه‌ندیى تایبه‌ت به
خۆیه‌تى. ئه‌گه‌ر له باشووردا "له‌یلا قاسم" ده‌چێته سه‌ر سێداره و
ده‌بێته هێماى خه‌بات، یان له باکووردا، "له‌یلا زانا" به که‌ڵک
وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجى ره‌خساو، ده‌بێته هاوارى کپ کراوى
نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له رۆژهه‌ڵاتدا ژنان شێوازێکى دیکه‌ى خه‌بات پێڕه‌و
ده‌که‌ن.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 بعد > پایان >>
|
صفحه 43 - 44 از 44 |