Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < February 2020 > »
M T W T F S S
27 28 29 30 31 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 1
Home arrow ژنان
ژنان

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/97/11465997/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
ژنان له‌ نێو بازنه‌ی‌ یاساكانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیدا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio.com, Los Angeles, California, USA   


ژنان له‌ نێو بازنه‌ی‌ یاساكانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیدا

سوره‌ یا فه‌ لاح

٨ ئادار ي ٢٠١٠

حه‌د‌و سنووری‌ ژیانی‌ ژنان له‌ ئێراندا قانوونی‌ كراوه‌. یاساكان به‌ گشتی‌ ژن به‌ جینسی‌ ده‌رجه‌ چه‌ند به‌ حیسابsoraya_kurdish_01.jpg دێنن‌و ئه‌م ده‌رجه‌شیان له‌ ریشه‌ی‌ كۆمه‌ڵگادا جێ‌ كردووته‌وه‌. ژن له‌ یاساكانی‌ ئیسلامیی‌ ئێراندا وه‌ك تاك‌و ژنبوون به‌ ره‌سمی‌ نه‌ناسراوه‌، به‌ڵكوو ته‌نیا كاتێ‌ كه‌ دایك یا ژنی‌ پیاوێكه‌، پێگه‌ی‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش نه‌ پێگه‌ی‌ به‌رانبه‌ر. به‌رچاوترین مه‌سه‌له‌ی‌ ئاماژه‌پێكراو له‌و یاسایه‌دا كامڵنه‌بوون‌و سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی‌ ژنه‌. زانستی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ له‌ سه‌ر گرینگبوون یا پێشكه‌وتووتربوونی‌ یاسا له‌ ئاستی‌ كولتوور ئاماژه‌ ده‌كات تا بتوانێ‌ به‌م جۆره‌ كولتووری‌ كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش به‌رێت. ناسینی‌ یاساكان له‌ ئێران به‌رانبه‌ر به‌ ژن‌و هه‌روه‌ها ناسینی‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ و جاڕنامه‌ی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ مافی‌ ئابووری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كولتووری‌ بۆ هه‌مووان پێویسته‌. هه‌ربۆیه‌ له‌م وتاره‌ كورته‌دا ده‌ستم داوه‌ به‌ ناساندنی‌ چه‌ند یاسای‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ ژنان‌و وه‌زعی‌ ئه‌وان له‌ قانووندا.

Read More - ادامه مطلب...
 
توند و تیژی ده وله تی و سیسته ماتیک دژ به ژنان له ئیران به یارمه تی یاسای ئیسلامی چاپ ارسال به دوست
VOKRadio.com, Los Angeles, California, USA   

به بونه ی ٢٥نوامبر روژی جیهانی به ره نگار بوونه وه له گه ل توند وتیژی دژ به ژنان

 ئه م وتاره سالی رابردو له سمیناریکی یه کیه تی ژنانی دیموکراتی کوردستان پیشکه ش کرابو

soraya-s.jpg  توند و تیژی ده وله تی و سیسته ماتیک دژ به ژنان له ئیران به یارمه تی یاسای ئیسلامی

 

سوره‌یا فه‌لاح

حه‌د‌ وسنووری‌ ژیانی‌ ژنان له‌ ئێراندا قانوونی‌ كراوه‌. یاساكان به‌ گشتی‌ ژن به‌ جینسی‌ ده‌رجه‌ چه‌ند به‌ حیساب دێنن‌و ئه‌م ده‌رجه‌شیان له‌ ریشه‌ی‌ كۆمه‌ڵگادا جێ‌ كردووته‌وه‌. ژن له‌ یاساكانی‌ ئیسلامیی‌ ئێراندا وه‌ك تاك‌و ژنبوون به‌ ره‌سمی‌ نه‌ناسراوه‌، به‌ڵكوو ته‌نیا كاتێ‌ كه‌ دایك یا ژنی‌ پیاوێكه‌، پێگه‌ی‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش نه‌ پێگه‌ی‌ به‌رانبه‌ر. به‌رچاوترین مه‌سه‌له‌ی‌ ئاماژه‌پێكراو له‌و یاسایه‌دا كامڵنه‌بوون‌و سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی‌ ژنه‌. زانستی‌ كۆمه‌ڵناسی‌ له‌ سه‌ر گرینگبوون یا پێشكه‌وتووتربوونی‌ یاسا له‌ ئاستی‌ كولتوور ئاماژه‌ ده‌كات تا بتوانێ‌ به‌م جۆره‌ كولتووری‌ كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش به‌رێت. ناسینی‌ یاساكان له‌ ئێران به‌رانبه‌ر به‌ ژن‌و هه‌روه‌ها ناسینی‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ و جاڕنامه‌ی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ مافی‌ ئابووری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كولتووری‌ بۆ هه‌مووان پێویسته‌. هه‌ربۆیه‌ له‌م وتاره‌ كورته‌دا ده‌ستم داوه‌ به‌ ناساندنی‌ چه‌ند یاسای‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ ژنان‌و وه‌زعی‌ ئه‌وان له‌ قانووندا.

Read More - ادامه مطلب...
 
سوره يا فه لاح له وه تو ويژه ك له كه ل روژنامه ي ميديا دا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

 سوره يا فه لاح بە رپرسی كۆمیتە ی مافی ژنان لە كۆنگرەی نە تە وە یی كورد له ئامريكا:


بە هۆی سیستە می پیاوسالاری و كاریگە ری ئایین چە ند سە د ساڵە پیاوان هاوبە شی هێزی ژن و پیاو قە بووڵ ناكە ن

soraya_media_0710.jpg  له لايه ن: ئه حمه دي سه فا

ژمارە) 441 ( ساڵی پازدەهەم سێشەممە 29 / 6/ 2010 8ی پوشپەڕ 2710 كوردی

سوره يا فه لاح بە رپرسی كۆمیتە ی مافی ژنان لە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە ونیشتەجێی ئەمریكایە، هاوكات پێگەیەكی دیاری لە چالاكیی نێودەوڵەتی لە بواری دەس  تەبەركردنی مافی ئافرەتان هەیە، لەمەڕ رۆڵی ژن لە ئیدارەكردنی كۆمەڵگە و چە ند تە وەرێكی دیكە وەڵامی پرسیارەكانی میدیا دەداتە وە. 
 
 
میدیا: رۆڵ  ی ژن لە ئیدارەكردنی كۆمەڵگەی ئە مریكا چۆنە؟

سورەیا فەلاح: لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئە مریكا، ئازادی شە خسی و سەربەخۆیی ژنان زۆر بەرچاوە، ئەمە بەشێك لە بیروبڕوای ئە مریكای مۆدێرن و پێش  كەوتووە، هەر كۆمەڵگەیەكیش دەیەوێت چۆنیەتی و زۆر و كە م بوونی پێش  كەوتوویی خۆی بچەسپێنێت، بە دوای ئازادی و سەربەخۆیی ژناندا دەگەڕێت.

 

Read More - ادامه مطلب...
 
ژه يان و چالاكي دۆستی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ ئه‌مه‌ریکا , ڤیرا بیۆدین سه‌عیدپوور ، 1930-2010 چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   
ژه يان و چالاكي دۆستی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا , ڤیرا بیۆدین سه‌عیدپوور  (1930-2010)
 
 
دۆکتۆر ڤیرا بیۆدین سه‌عیدپوور ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی 30-5-2010 له‌ باکووری dr_vera_saedpour.jpgهه‌رێمی نیوویۆرک، که‌ تازه‌ له‌ برووکلاینه‌وه‌ باری کردبووه‌ ئه‌وێ، کۆچی دواییی کرد. ڤیرا ماریۆن فاین له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌کی جووله‌که‌دا له‌ باڕی، ڤێرمۆنت، له‌ دایک بووبوو. پێنج منداڵی له‌ ماڵێکدا گه‌وره‌ کرد که‌ له‌ لایه‌ن مێردی یه‌که‌میه‌وه‌، ئه‌ندازیاری بیناسازی مارسێل بیۆدین، دروست کرابوو. ساڵی 1968، به‌ هۆی دۆستێکیه‌وه‌ که‌ پزیشکی برینکار و ئه‌ندامی گرۆیه‌کی برینکاری بوو و دوای شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ چووبووه‌ ئیسرائیل، ڤیرا ده‌ستی چوار منداڵه‌ بچکۆله‌که‌ی خۆی گرت، که‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان چوار ساڵان و یانزده‌ ساڵاندا بوو، و به‌ سه‌فه‌رێکی هاتونه‌هات ڕووی کرده‌ ئیسرائیل، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌گوڕیشه‌ی جووله‌کانه‌ی خۆی.

 

له‌ ته‌مه‌نی چل ساڵیدا ڤێرا سه‌عیدپوور ده‌ستی به‌ خوێندن کرد له‌ زانستگه‌ی ڤێرمۆنت و، پێشانی دا که‌ خوێندکارێکی زۆر لێهاتووه‌ و پله‌ی به‌کالۆریۆسی له‌ کۆمه‌ڵناسیدا وه‌رگرت و بوو به‌ ئه‌ندامی فی بێتا کاپپا. دوای ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوو تا ساڵی 1973 پله‌ی ماسته‌ری له‌ فه‌لسه‌فه‌دا وه‌رگرت. ئه‌وسا گواستییه‌وه‌ بۆ شاری نیوویۆرک و له‌ کۆڵێجی مامۆستایه‌تیی سه‌ر به‌ زانستگه‌ی کۆلومبیا دۆکتۆرای له‌ فێرکردندا وه‌رگرت.

ساڵی 1976، ڤیرا میردی دووه‌می ناسی، هۆمایوون سه‌عیدپوور، که‌ کوردێکی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی کوردستانی ئێران بوو. پرسیارێکی بێمه‌به‌ستی هۆمایوون له‌باره‌ی پێناسه‌یه‌که‌وه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرددا، که‌ له‌وێدا کورد وه‌ک جه‌رده‌ و تاڵانکار باس کرابوو، بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ڤیرا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیی نووسی، به‌ ناونیشانی ''به‌ نه‌رمی ده‌یانکوژن،'' و ئۆکسفۆرد و فه‌رهه‌نگه‌ گرنگه‌کانی دیکه‌ی ناچار کرد پێناسه‌کانیان له‌باره‌ی ئه‌و وشه‌یه‌وه‌ بگۆڕن.

Read More - ادامه مطلب...
 
سورە یا فە لاح :من یە كە م كە س بووم كە پرسی ژنـــــانی كوردم گە یــــــــاندە نە تە وە یە كگرتووە ك چاپ ارسال به دوست
vokradio.com,Los Angeles, CA, USA   

سورە یا فە لاح :من یە كە م كە س بووم كە پرسی ژنـــــانی كوردم گە یــــــــاندە نە تە وە یە كگرتووە كان 

Civilmag.com  سورە یا فە لاح بە رپرسی كۆمیتە ی ژنانی كۆنگرە ی نە تە وە یی كورد suraya_fallah.jpgلە باكووری ئە مریكا، سە رۆكی كۆمیتە ی مافی ژنانی كورد لە ئە مریكا و ئە ندامی بەڕێوەبە ری گشتی رێكخراوی بە رگری لە مافە كانی مرۆڤ لە باشووری كالیفۆرنیا. هە روە ها ئە ندامی دە ستە ی راوێژكاری لێكۆڵینە وە ی ژنانی ئێران لە دیمانە یە كدا باسی بزووتنە وەی فیمێنیستی جیهانی و فێمینیزمی كوردی دەكات.


هاوینی رابردوو سورە یا فە لاح هاوڕێ لە گەڵ دە ستە یە كی باڵای كۆنگرەی نە تە وە یی كورد لە باكووری ئە مریكا بۆ پێكهێنانی (كۆمیتە ی كولتوور و ژیان) و ئە نجامدانی چە ند كۆڕ و سیمینارێك سە ردانی هە رێمی كوردستانی كرد. ئە و ئێستا سە رۆكی بە شی كوردستانە لە رێكخراوی بزووتنە وەی جیهانی ژنان بۆ ژیان كە رێكخراوێكی نێودەوڵەتییە و تێدەكۆشێت لە سە ر پە روەردەكردنی بیروڕای بزووتنەوەی كولتووری ژیان بە رامبە ر بە كولتووری مە رگ و لە ناوچوون.

Read More - ادامه مطلب...
 
لیژنه‌ی داکۆکیکردن له ‌مافه‌کانی ئافره‌تان و ژنان پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك رێکخراوی NGOی ئه‌مریکی ده‌کات چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

لیژنه‌ی داکۆکیکردن له‌مافه‌کانی ئافره‌تان و ژنانی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازییان له‌ژماره‌یه‌ک رێکخراوی NGO ی ئه‌مریکی کرد. 

Zagros TV   له ‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، بارودۆخی ژنان له‌عیراق به‌گشتی وهه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی خرایه‌ به‌رباس wwfl_erbil_parlement_0809.jpgوگفتوگۆ. له‌به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌رله‌مانتاران له‌لیژنه‌ی داکۆکیکردن له‌مافه‌کانی ئافره‌تان و ژنان باسییان له‌ویاساو رێسایانه‌ کرد، که‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژنان و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان ده‌رکراوه‌.

ئه‌ندامانی لیژنه‌ ئه‌وه‌شییان بۆ وه‌فدی میوان روونکرده‌وه‌، که‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن هه‌وڵێکی زۆری خستۆته‌گه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان وئافره‌تان.

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 بعد > پایان >>

صفحه 31 - 36 از 44
© 2007 - 1398, VOK Radio