Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < February 2020 > »
M T W T F S S
27 28 29 30 31 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 1
Home arrow ژنان
ژنان
کونگره ی نه ته وه یی کورد و پرسی ژنی کورد - وتو ویژی ده نگی ئه مریکا له گه ل سوره ییا فه لاح چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   
voa_kurdish_banner.jpg

کونگره ی نه ته وه یی کورد و پرسی ژنی کورد - وتو ویژی ده نگی ئه مریکا له گه ل خاتو سوره ییا فه لاح

له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر كه‌ریم

  یه‌کشه‌ممه‌ ١١ ئوتى ٢٠١٣

كوميته ى ئاماده كارى كونگره ى نه ته وه يى كورد بريارى داوه كه ژنان ده بىvoa_soraya_knc_081113.jpg روليكى برچاوى ببيت له به ريوه چونى كونگره ى نه ه ويى دا، تا ئه و راده يه كه نيو له ٤٠ له سه دى به شدارانى كونگره ده بى له ژنان بيت.

ئه وه ى كه رولى ژنان له م كونگره ى دا چى ده بيت؟، رولى ژنانى هه ندران له م كونگره دا وه هه روه ها چه مكانيزميك بو هه لبژاردنى بشداران و دست نيشان كردنى ژنانى بشدار هه يه؟ 

له م وتو ويژه دا خاتو سوره يا فه لاح ليكولينه ر و چالاك وانىژنان بنكه له كاليفورنيا ولامى پرسياره كانى حه يده ر كه ريم ده داته وه

 

Read More - ادامه مطلب...
 
به شداری سوره ییا فه لاح له کونگره ی "ریکخراوه ی کومه له ی ژنانی روژهه لات" چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

logo-komeley.jpg  به شداری سوره ییا فه لاح له کونگره ی "ریکخراوه ی کومه له ی ژنانی روژهه لات"


" دیارده ی توند و تیژی دژ به ژنان ،ئامیره سیاسی و کومه لایه تیه کان"
سوره ییا فه لاح
ریکه وتی مانگی ئه پریلی2013
------------------ ---------------------------

ریکه وتی 20ی مانگی ئه پریلی سالی 2013 کومه له ی ژنانی روژهه لات ئه وه لین کونگره ی خویان له شاری سلیمانی به ریوه برد. سوره ییا فه لاح به خوشیه وه توانی له ریگه ی سایبریه وه به شدار ی کونفرانسه که بیت ئه مه ویدیوی و وتاره که ی  

sorayafallah.jpg


ریزدارا ن و به شدارانی ئازیز و خوشه ویست پیشه کی سلاوی گه رمی خوم پیشکه ش به ئیوه ی ئازیز ده که م. زوز شانازو سه ربه رزم به به شداری له ئه وه لین کونگره ی ریکخراوه ی کومه له ی ژنانی روژهه لات. هیوادارم کونگره که به سه رکه وتوییه وه به ده رئه نجامه کانی بگات و له ئیش وکاری خویا بو ناساندنی پرسی ژنی کورد به رده وام بیت .

هه روه ها سپاس و ریزی خوم ئاراسته ی لیژنه ی ئاماده کاری و به ریوه به ری ئه م کونگره و هه مو ئه ندامانی ئه و ریکخراوه ده که م.
.
دیاره شاره زا له وه زعی ژنی کورد به تایبه ت ژنانی کوردی روژهه لات له نیو به شداران و به ریوه به رانه وه زورن هه ربویه پیم وابوو که باسیکی کورت له سه ر دیارده ی توند و تیژی ری خه م که ئه مسالیش باسی سه ره کی لیژنه ی پیگه ی ژنانی نه ته وه یه ک گرتوه کان و هه روه ها هه لمه تیکی جیهانی بوو. ئه و دیارده یه که له هیچ کاتیکدا کوتایی نه هاتوه و بن بر کردنی کار و ئیشی هه مو چالاکوانانی مافی مروف و به تایبه ت مافی ژنانه. هه روه ها ناسینی ره گه زی نه خوشینکی کومه لایه تی به پروسه ی که م کردن یا بن برکردنی ئه و نه خوشیه یارمه تی ئه گه ینیت.
من سه باره ت به چه ن خال قسه ده که م. با سه که م له سه ر
" دیارده ی توند و تیژی دژ به ژنان ،ئامیره سیاسی و کومه لایه تیه کان"


Read More - ادامه مطلب...
 
وتو ویژیک له گه ل سوره ییا فه لاح، تى روانينيكى جياواز له سه ر ماقى ژنان له چه ند كومه لگاى جياوازدا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

  گۆڤاری رێوان ;

وتو ویژیک له گه ل سوره ییا فه لاح، تى روانينيكى جياواز له سه ر ماقى ژنان له

چه ند كومه لگاى جياوازدا

farzin_karbasi.jpgله لایه ن: فه رزین که رباسی  

 April 9, 2013

 

_ خەباتی ژنان بەپێی سەردەمەكان دەگۆرێن ولەناوچەجیاوازەكاندا شێوەی خۆی وەرگرتوە بەرای ئێوە بارودۆخی ژنان لەئێستادا چۆنە بەگشتی ولەرۆژهەلاَتی ناوەراست بەتایبەتی؟ 

 

وەلاَم - له لیکولینه وه ییکی سه ره کی و چاو خشانیک به سه ر هو کاری گورینی بار ودوخیSoraya Fallah ژنان به ئاسانی ده ستی خه بات و تیکوشانی ژنان بو گه شتین به مافی مروفه سه ره کیه كانیان تیادا ئه دوزینه و.  یه کیک له و فاکتورانه که ئه و گورانکارییه ی پیک هیناوه به شداری له هیز و هژمونی سیاسی واته به شداری ئه وان له سیستمه سیاسیه کاندایه ، به لام بەشداری ژنان لەبوارە سیاسیەكانی سیستمی ديكتاتوری وزۆرداریدا لەگەڵ سیستمی دیموكراتیدا زۆرجیاوازە, لەسیستمی ديكتاتوریدا  بژاردنی دەنگ بێ مانایە,  تۆتالیتارەكان پێویستیان بەمەشروعیەت لەناومیللەتدانیە ئەمە لەكاتێكداكەمەشروعیەت یەكەم مەرجی مانەوەی  سیستمی سیاسی دیمكراتیە,  هەربۆیە رێژەی دەنگ وژمارەی بەشداری خەڵك زۆرگرنگە,  واتە كاتی هەڵبژاردن و گۆرانكاری بۆسەرۆكایەتی حیزب  بەدەنگێك یەكلادەبێتەوە بۆیە  پێویستیان بەتەواوی كۆمەڵگایە,  نەنیوەی كۆمەڵگا بەپیًچەوانەوە لەسیستمی دیكتاتۆریدا ژمارەی بەشداری خەڵك بۆ روخاندن وگۆرانكاری بنەمایی زۆرگرنگە.

دیكتاتۆری هوشیاریش دەتوانێت لەژن وبەشداری ژنان سودێكی گەورە وەربكرێت وەك تێكشكاندنی رژێمی پێشكەتوی سلڤادور ئالندە بەكارهێنان و پارەدان بەژنانی خۆفرۆش وسەرخستنی رژێمی پینوشە لەشیلی, یان سەركوتكردنی بزوتنەوەی سیاسی ژنان لە ئێران بەدەست ژنانی مەزهەبی و چارشێوبەسەر ( خويشكانى زينه ب).

ژنان وخەباتی ئەوان لەجێگە جیاوازەكاندا شێوازی جیاوازی هەبوە ئەوشتەی  وا شێوەی خەباتی ژن لە پیاو تا رادەیەك جیادەكاتەوە شێوەی ئاشتیخوازانەی ئەوبزاڤانە لەزیاتری كاتەكاندایە, لەزۆربەی كاتدا خەباتی ژنان بۆگەیشتن بەمافە سەرەكیەكانیان بووە ولەهەندێك لەناوچەكانیشدا دوورە پەرێزیان لەسیاسەت كردوەو ئەمەش هۆكاری كۆمەلاَیەتی وكەلتوری هەیەو دەوڵەتەكانیش سیاسی بوونی ژن لەبەرژەوەندی خۆیاندا نایبینین, لەزۆربەی ولاَتەكاندا كەشێوەی بیروبروایی دەسەلاَت ئایدۆلۆژیكەو   بەتایبەت ئاینیەكان مەیلیان بۆبەشداری ژنان زۆر لاوازە. لەولاَتە سەرمایەداریەكاندا بەشدا ری وكەڵك وەرگرتن لەژن وخەرجكردن ودەرهێنانی ودروست كردنی پارەی زیاتر گیری خواردوە.  

 

Read More - ادامه مطلب...
 
له ژير سه د به رد دا": ده نگي بو پشتگيرى له مافى ژنان؛ دژ به به ردبارن كردنى ژنان"سنگ سار چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   
 " له ژير سه د به رد دا"  ده نگي بو پشتگيرى له مافى ژنان؛ دژ به به ردبارن كردنى ژنان ( سنگ سار)

 March 10th, 2013

stoning_to_death.jpg

به زمانى كوردى "سورانى" و ئينگليزى

ده نگ و شيعر: سوره يا فه لاح، ئوميد ره فيع زاده

موسيقا: ئوميد ره فيع زاده

هه ليگيران له كوردى بو ئينگليزى كلارا موراديان 

Read More - ادامه مطلب...
 
د.ئازاد مورادیان: كۆسپە‌كانی بەردەم دەستەبەركردنی مافی یە‌كسانی ژن و پیاو بەگشتی لە كۆمە‌ڵگەی كوردی چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

 د. ئازاد مورادیان بۆ گوڵان: هەر كاتێك رێژ ەی ژنان لە كاروباری سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا كەم بێت، توندوتیژی بەرامبەر بە ژن زۆر دەبێت، توندوتیژی بەرامبەر بە ژن زۆر دەبێت

  November 13, 2012

  • gulan_interview_azad_04.jpgگوڵان - كۆمەڵایەتی

    د.ئازاد مورادیان،  دەروونناس و پسپۆری كێشەی خێزانی و ئەندامی فەرمی رێكخراوی دەروونناسانی خێزان لە ئەمریكا، لەهەڤپەیڤینێكیدا لەگەڵ (گوڵان) تیشك دەخاتە سەر كۆسپە‌كانی بەردەم دەستەبەركردنی مافی یە‌كسانی ژن و پیاو لە كۆمە‌ڵگەی كوردی و هاوكات چەندین رێكاری زانستی بۆ بنبڕكردنی دیاردەی توندوتێژی خێزانی دەخاتەڕوو.

  • گوڵان: كۆسپە‌كانی بەردەم دەستەبەركردنی مافی یە‌كسانی ژن و پیاو بەگشتی لە كۆمە‌ڵگەی كوردی چین؟

    د. ئازاد مورادیان: نەك لە كۆمەڵگەی كوردی، بەڵكو لە گشت كۆمەڵگەی ئینسانی لەمێژووی كۆنەوە تا هەنووكە، ئەو بوارە زۆر ئاڵوگۆڕی بە‌سە‌ردا هاتووە، دەسەڵاتی پیاوسالاری بە هۆی gulan_interview_azad_01.jpgكارامە‌یی جە‌ستەیی پیاوان لە‌ بە‌ربە‌ركانێی سروشتدا جێگیركرا و بێ‌ خواستی ژنان بەسەریاندا سەپێندراوە، بە هاتنی ئایینەكانیش پیاوان وە‌ك یاسایەكی نافورمی دەستیان بە‌سە‌ر نە‌ریتە‌ ئایینی و كەلتوورییە‌كاندا گە‌رت و بە ‌درێژایی میژوو توانییان نیوە‌ی كۆمەڵگە لە ‌بە‌رژەوندی خۆیاندا بچە‌وسێننە‌وە. مە‌بە‌ستم لە‌م دە‌ستپێكە‌ ئە‌وەیە كە پێویستە بزانین گۆڕانكاری لە‌ ژیانی ژنان و یەكسانكردنی مافەكانیان لەگەڵ پیاو بەتایبەتی لە وڵاتانی گەشەنەكردوودا كارێكی ئاسان و ئاسایی نییە، ئەوە پێویستی بە‌دە‌یان ساڵ كار و پلانی بەردەوامی هوشیاركردنەوە هەیە، چونكە پێویستی بە گۆڕانكاڕی لە‌ ژێرخانە ‌بنە‌ڕە‌تییە‌كانی ئایین و كەلتوور هەیە. تە‌مە‌نی نە‌ریت، ئایین و كەلتووریش پتر لە ‌سە‌دان ساڵە، هەربە‌و هۆیە‌وە، ‌بە‌بێ كارو پلانی فرە‌لایە‌ن، زۆر دژوارە كە ‌لە‌ مەودایەكی كورتدا گۆڕانكارییەكی زۆری بە‌سە‌ردا بێت، بەڵام بە كە‌ڵكوە‌رگرتن لە‌یاسا، دەكرێت تا رادەیەكی زۆر نادادپەروەرییەكان كەم بكرێتەوە, واتە ‌یاسا دە‌توانێت مانایە‌كی نوێ بۆ هەڵسوكە‌وتی نێوان ژن و پیاو بدۆزێتە‌وە‌و بە ‌كارێكی درێژخایە‌نیش بەختەوەری خێزانی زیاتر مسۆگەر دەبێت. لە یاسای خێزانیدا پێویستە ئەوە دەستنیشان بكرێت كە ژنان مافی ئە‌وە‌یان هەبێت بە ئارەزووی خۆیان هاوسەر گیری بكەن، دوور بن لە بەشوودانی بەزۆرەمڵی، مافی تە‌ڵاق و جیابوونە‌وە‌یان هەبێت و لە كاتی واشدا منداڵ بەپێی توانای دارایی دایك و باوك بە‌خێو بكرێت. نەك بە زۆر تەنیا بە باوكی بدرێت. یاسا دە‌بێت ە‌بە‌رژە‌وەندی منداڵەكە رەچاو بكات، نە‌ك ‌نە‌ریت و كەلتوور. هەروەها پێویستە یاسا لە دژی نەریتی چەندژنی بێت، كە سەدان كێشەی كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە.

Read More - ادامه مطلب...
 
خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی ساڵی ٢٠١٢بە سورەیا فەلاح بەخشرا چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی  ساڵی ٢٠١٢بە سورەیا فەلاح بەخشرا  

  October 2, 2012 

کچی قەندیل / بەرنامەی بەخشینی خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی ساڵی ٢٠١٢، لە لایەن ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و راوێژکاری رێکخراوەکانی باشوری کالیفۆرنیاوە بە خاتوو "سورەیا فەلاح" لە شاری لۆس ئەنجلس بەخشرا.

لە رێورەسمێکدا، لە٢٧ی سێپتامبر لە شاری لۆس ئەنجلس، خاتوو "سورەیا فەلاح" چالاکی sorayaawardun.jpgنێودەولەتی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و بە هاورێیەتی دوو کەسی دیکە کە ژیانی خۆیان بۆ کارە مرۆییەکان تەرخان کردووە، ئەو خەلاتەیان وەرگرت.

خاتوو "سورەیا فەلاح"، لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی- کۆمەڵایەتی دانیشتووی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیایە. لە روخسارە دیارەکانی پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بەتایبەتی مافی ژنان و مافی کەمینە دینی و نەتەوەییەکانە. سورەیا دەرچووی پێوەندییە نێودەولەتییەکانە و سالانێکی زۆرە لە رێکخراوە ناحکومییەکانی مافی مرۆڤ وەک ئەندام و راوێژکار لە بواری مافی ژنان دا کار دەکات.

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 بعد > پایان >>

صفحه 19 - 24 از 44
© 2007 - 1398, VOK Radio