Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2020 > »
M T W T F S S
28 29 30 1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31 1
No events
Home arrow هـه‌واڵ
هـه‌واڵ
راگه ياندنى كوميته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكاله سه ر شه رو پيك دادان له نيوان پ ك ك و حدكا دا چاپ ارسال به دوست
vokradio.Los Angeles, California, USA   

KACDHI_Banner_1

راگه ياندنى كوميته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران له سه ر شه رو پيك دادان له نيوان پارتى كريكارانى كوردستان و حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيراندا

٢٣ مانگى مه ى ٢٠١٥ ى زايينى لوس ئه نجلس

زور به داخه وه كه بو جاريكى كه هه والى شه هيد و بريندار بونى روله ى خه بات كار و پيشمه رگه ى گه لى كورد به ده ستى هه ڤال و پيشمه رگه ى كورد ده بيستين. زور به داخه وه ين كه هه ر كات ده رفه تيك بو سه ربه ستى و سه ربه خويي كورد ديته ئاراوه پيلانى برا كوژى و خوين رشتنى كورد به ده ستى كورد ده خولقيت و بو چه ندين سالى كه ده رفه ت و مه جالى سه ربه خويي گه له كمان وه دوا ده خات.

شه ر و پيك دادان نيوان هيزى خه بات كار و شورشگيرى كورد له لايه ن هه ر حيزب و ريكخراويك كه بيته گوريك كاريكى ناله بار و دژ به به رژه وندى گه لى كورد له هه رچوار پارچه ى كوردستانه.

بزوتنه وى كورد به قوناغيكى هه ستياردا تى ده په ريت و هه رچه شنى ناكوكى له نيوان هيزى سياسى و نيزامى كورد ده توانيت له به رژه وندى دوژمنانى گه لى كورد له هه رچوارپارچه ى كوردستاندا بيت.

ئيمه پيمان وايه هه رناكوكيك له نيوانى ريكخراوه كورديه كان دا ده بى له ريگاى ديالوگ و وتوويژه وه چاره سه ر بكريت و ده بى ريگا بو چاره سه رى ئه م ناكوكيه ش له لايه ن ئه و ريكخراوانه هه موار بكريت.


Read More - ادامه مطلب...
 
نوێترین زانیاری لەسەر پێکدادانەکانی شاری مهاباد چاپ ارسال به دوست
vokradio.Los Angeles, California, USA   

بەگوێرەی هەواڵ خۆپیشاندەران هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکی ئەمنی شاری مهاباد.

خۆپێشاندان بەردەوامە..

  فیلم ناڕەزایەتی خەلکی مەهاباد

 

Read More - ادامه مطلب...
 
کۆڕێكی جەماوری بۆجه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕێزدار مه‌سعود بارزانی چاپ ارسال به دوست
vokradio.Los Angeles, California, USA   
کۆڕێكی جەماوری بۆجه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕێزدار مه‌سعود بارزانی
 
٦ ي مانگى مه ى ٢٠١٥ زايينى 
 
VOKRadio; Los Angeles 
 

barzani_krg_invitation.jpg

 

به‌ڕێزانی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا

نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مریکا به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ بانگهێشتان ده‌کات بۆ کۆڕێكی جه‌ماوه‌ری به‌ بۆنه‌ی سه‌ردانی جەنابی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕێزدار مه‌سعود بارزانی بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، بۆ باس کردن له‌ دوایین گۆرانکاریەکان و بارودۆخی ئەمرۆی  هەرێمی کوردستان و عێراق به‌گشتی  و هه‌روه‌ها باسکردن له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا 

 

 

شوێن، كات و رۆژ ؛

رۆژی شەممە، ٩ی ئایار ٢٠١٥ لە کاتژمێر ١١ی بەیانی بۆ ١ی نیوەڕۆ       

 Sheraton Tysons Hotel  

 8661 Leesburg Pike، Tysons Corner, VA 22182

Read More - ادامه مطلب...
 
بيانيه ى کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سارمەدین ساديق وەزیری لە ئە ورووپا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

بيانيه ى کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سارمەدین ساديق وەزیری لە ئە ورووپا
(ئاگاداریی ژمارە یەک)

Sarem_Sadegh_Vaziri_02_Kurdish

١ ئاوريلى ٢٠١٤ زائينى
بە ڕای گشتیی ڕادەگەیەنین کە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە بەڕێز سارمە دین ساديق وەزیری بۆ بەرزنرخاندنی ٧٠ ساڵ خەبات لەپێناو ئازادی و مافی مرۆڤ، بە هەوڵی کۆمەڵیک لە ڕێکخراو و ناوەندەکانی شارستانیی و مافی مرۆڤی کورد و کۆمەڵێک لە دۆستان و هاوکارانی به‌ڕێزیان، ڕۆژی شەممە ٧ی ژووەنی ٢٠١٤ هاوکات لەگەڵ ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاویی لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت.
سارمەدین سادق وەزیری کەسایەتییەکی خۆشەویست و خەباتکارێکی ئازادیخوازە کە زیاتر لە نیو سەدە لە ژیانی خۆی بۆ هاتنەدیی ئازادیی و دێموکراسیی لە ئێران بەتایبەت لە کوردستان تەرخان کردووە. بەڕێزیان زیاتر لەناو کۆڕ و کۆمەڵە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی ئازادیخواز و دێموکراتیکی ئێران، لە زەینی مێژوویی چەند دەیەی ڕابردوودا شوێنی تایبەتیی هەبووە. ئەمەش ڕێز و پێگەیەکی تایبەتی بەو بەخشیوە کە بەڕاستییش شایانی خۆیەتی.

Read More - ادامه مطلب...
 
لە دەڤەری واشنگتۆن یادی هەشتی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنان کرایەوە چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   
لە دەڤەری واشنگتۆن یادی هەشتی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنان کرایەوە
 rahim_rashidi.jpg
 ٩مارس ٢٠١٤
 
رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن

 
 
 
رۆژی شەممە رێکەوتی ٨ی مارسی ٢٠١٤ی زایینی، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ئەمریکا، بە بۆنەی هەشتی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنان، رێورەسمیکی بەشکۆ بە بەشداری رەوەندی کوردی دەڤەری واشینگتۆن پێکهێنا.pdki_wc_iwd_030814_02.jpg
رێورەسمەکە کاتژمیر ٧ی سەر لە ئێوارێ بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان مەحبووبە حوسێنی ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە ئەمریکا، وێرای راگەیاندنی ریزبەندی بەرنامەکە، چەند کۆپلە شێعری یەکسانیخوازانەی خوێندەوە.

لە درێژەدا رەحیم رەشیدی سەبارەت بە خەبات و تێکۆشانی ژنان قسەی کردو ئینجا پەیامی دەفتەرری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی هەشتی مارس پێشکەس کرا.

لە درێژەدا سەیران شەرەفی بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا، پەیامی کۆمیتەی ژنانی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد. ناوبراو لەسەر خەباتی ژنانی کورد بۆ ئازادی و یەکسانی پێداگری کردەوەو رۆژی جیهانی ژنانیشی بۆ دەستەبەر بوونی مافەکانیان بەرزو گرینگ وەسف کرد.
Read More - ادامه مطلب...
 
پيامى كوميته ى كورده كانى نيشه جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران , بوكونگره ى چواره مى ی چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

پيامى كوميته ى كورده كانى نيشه جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران , بوكونگره ى چواره مى یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

KAC4DHRI_Logo

‎ده سته ى به ريوه به رى یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
‎كوميته ى ئاماده كارى كونگره ى چواره م

 


‎ئه ندامانى یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكرات، ئاماده بوان له كونگره ى جواره مى یە كیە تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

‎زور به شانازى ده زانم كه له لايه ن خومه وه و ئه ندامانى كوميتته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران  پيامى پيروز بائى و دست خوشى خومان ئاراسته ى ئيوه ى ئازيز ده كه م‫ .


‎بى گومان پيك هاتنى یە كیە تیی خوێندكارانی دێموكراتى كوردستانى ئيران‫ له هه ل و مه رجى ئيستاى روژ هه لاتى كوردستاندا يه كيك له و ده ست كه وته پيروزانه يه كه ده بى  به هه ول و تيكوشانى هه مه لايه نه بپاريزيه ت، په رى پى بدريت و ببيته جيگاى متمانه بو لاو و گه نجى خويندكارى كورد له روژ هه لاتى كوردستان و ببيته نوينه رى ئه م چينه له كومه لگا ى نيو نه ته ويى دا .


‎ خويندكارى كورد جياواز له پيونديه كانى له گه ل بيرو راى سياسى و ئايدوئولوژى و حيزبى دا ، وه ك روناك بيريكى سنوردارى كورد پيناسه ده كريت. بو چونه كانى پيناسه ى هه ول و تيكوشانى روناكبيرانى پيش له  خوى و ئاسوى دواروژى زانيارى و زانستى و سياست و ديپلوماسى داهاتوى گه له كه يه تى‫.‬ خويندكارى كورد ئه مك دارى گه لى چه و ساوه ى كورده ، و جيگاى ئوميدى نه سلى پيش له خوى كه هه مو ئه زمونه كانى له پيش چاوى خويندكارى ديموكراتى خوى داناوه كه چ به زانيارى و چ به سياستى شورشگيرانه هه ليانسه نگينيت، بيان باريزيت، يان له سه نگى مه حه كى بيرو راى پاك و خاوينى خوى بدات، ره خنه بگريت و به هه لويستى روناكبيرانه ى خوى ته نانه ت ريگا بو نه سلى پيش له خوى روون كاته وه‫.

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>

صفحه 7 - 12 از 121
© 2007 - 1399, VOK Radio