Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2020 > »
M T W T F S S
28 29 30 1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31 1
No events
Home arrow هـه‌واڵ
هـه‌واڵ

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/97/11465997/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
سوریا فه‌لاح: زۆر سه‌رنج ڕاکێشه‌ره‌ به‌ جلی کوردیه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌کدا له‌ هۆلیود به‌شداری بکه‌ێ چاپ ارسال به دوست
VOKRadio.com, Los Angeles, California, USA   

voa_logo.jpg

 

jani_diylan_01.jpgJani Diylan

 یه‌کشه‌ممه‌, 22 ی مانگی پـێنج2011 soraya_002.jpg

 

له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ێنی له‌ هۆلیود له‌ شاری لۆس ئه‌نجلس له‌ ئیاله‌تی کالیفۆرنیا پێشبڕگیه‌کی شاه‌ ژنی جوانی به‌رێوه‌ چوو به‌ مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی داهاته‌که‌ی بۆ یارمه‌تی دانی  ژن و منالداڵانی‌ هه‌ژار و که‌م ئه‌ندامان. سوریا فه‌لاح چالاکی مافه‌کانی ژنان و مافه‌کانی مرۆڤ که‌ له‌ به‌شداربوانی ئه‌و پێشبڕگیه‌دا بوو له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت 11 وڵات له‌و پێشبڕگیه‌دا به‌شداریان کرد که‌ من به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ کوردستانه‌وه‌ به‌شداریم کرد‌و بۆ من هه‌لێکی گه‌وره‌ بو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی کورده‌وه‌ قسه‌ بکه‌م و ده‌نگی کورد بگه‌ینمه‌ شوێنیک له‌و جۆره‌دا، ده‌شڵێت به‌شداربونم به‌ جلی کوردیه‌وه‌ سه‌رنجی به‌شداربوانی ڕاکێشاو بوه‌ پرسیار له‌ لایه‌ن زۆر له‌ ئاماده‌ بوانه‌وه‌.


 
Read More - ادامه مطلب...
 
مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی، که‌سایه‌تیی ناوداری سیاسیی کورد، کۆچی دوایی کرد چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی، که‌سایه‌تیی ناوداری سیاسیی کورد، کۆچی دوایی کرد

 

Friday , Feb 11, 2011

Ezadin Hossieni / foto: Nasser Sina شێخ عیزه‌دینی حوسێنی . وێنه‌: ناسری سینا

مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی، که‌سایه‌تیی ناوداری سیاسی و بیرمه‌ندی ئایینیی کورد، نیوه‌شه‌وی ڕابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی ئوپسالای سوید، له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتا و نۆ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.مامۆستا حوسێنی یه‌کێ له‌ ڕێبه‌رانی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا بوو که‌ بۆ داکۆکی له‌ مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لی کورد، له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی و به‌رپرسانی تری کۆماری ئیسلامیش دیداری کردبوو. 

مامۆستا شێخ عیزه‌دین پاش ئه‌وه‌ی حوکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی شه‌ڕی له‌ کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد له‌ گوندێکی سه‌ر سنووری ئێران و عیراق مایه‌وه‌ به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌ بۆمبارانێکدا خۆی و خێزانی بریندار ده‌بن، ڕوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کا و له‌ ساڵی 1990ه‌وه‌ له‌ ئوپسالای سوید نیشته‌جێ ده‌بێ.

Read More - ادامه مطلب...
 
VOA in Kurdish: Azad Mûradyan: Îranê Divêt Demî Bikirit چاپ ارسال به دوست
VOKRadio.com, Los Angeles, California, USA   
 
voa_logo.jpg
 
 
Yekşembî, 23 Meha Yek 2011 dexile-semo.jpg

Ji Dexîl ê Şemo

 

Dan û standinên dû rojî yên li Îstanbûlê liser bernama navokî ya Îranê bêyî encam bi dawî hatin û Êketîya Ewrupî bêhîya xwe diyarkir û Amerîka dibêjit, hêşta delîve jibo dan û standin mane. azad_moradian0807.jpg

Di hevpeyvînekê de digel Dexîl ê Şemo ji Pişka Kurdî ya Dengê Amerîka, berpisê Komîteya Kurdên Amerîka bo mafê mirovan û demûkrasîyetê li Îranê Azad Mûradyan got, Îranê divêt demî bikirit.

Jibo guhdarî kirina hevpeyvîna digel birêz Azad Mûradyan,  lînka ‘Guhdarî kirin’ li bin yan rexê rastê vê perê kilik bike û eger te gotinek  yan têbînî liser bîr û bawerên wî hebin, di valahîya xwarê de binivîse.

 

 

Read More - ادامه مطلب...
 
٣٧ لایه‌نگری حیزبه‌ كوردیه‌كان له سه‌قز حوكم دراون چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   
 
 nhns-banner.jpg
 
٣٧ لایه‌نگری حیزبه‌ كوردیه‌كان له سه‌قز حوكم دراون
 
١٧ ديسامبري سالي ٢٠١٠
 
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز: ناوی كۆمه‌ڵێك له زیندانیانی سیاسی سه‌قز كه له ماوه‌ی رابردوودا به تاوانی لایه‌نگری له یه‌كێك له حیزبه كوردستانیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌نووكه له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قزدان یان به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا ئه‌كه‌ن، له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.
zendan-hawadari-sermawazi89.jpg
به گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، هه‌نووكه ٣٧ كه‌س به تاوانی لایه‌نگری له حیزبه‌ كوردستانیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، له سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه له‌م ژماره‌ ٢٨ كه‌سیان به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، ۵ كه‌س به تاوانی لایه‌نگری له پژاك، ١ كه‌س به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێموكڕاتی كوردستان (حدك)، ١ كه‌س به تاوانی ئه‌ندام بوون له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و ١ كه‌س به تاوانی ئه‌ندام بوون له پارتی كرێكارانی كوردستان، به زیندان مه‌حكووم كراون.
Read More - ادامه مطلب...
 
وتە بێژی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ داوا لە حدکاو حدک دەکا لەگەڵ یەک بکەونە دیالۆگەوە چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

وتە بێژی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ داوا لە حدکاو حدک دەکا لەگەڵ یەک بکەونە دیالۆگەوە

2010 11 21


avatar رۆژهەڵات تایمز - ناوەندی هەواڵ: دوکتور زیا سەدرولئەشرافی کەسایەتیی ئازەربایجانی و وتەبێژی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ داوای لە هەر یەک لە عەبدوڵڵا حەسەن زادە و مستەفا هیجری کرد تا لە گەڵ یەک بکەونە دیالۆگ و کار بۆ یەکخستنەوەی ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران بکەن. وتیشی کە ئەو لە ناو ئازەری و کوردەکان دا بە باشترین دۆستی ئازەریی کوردەکان دەناسرێ و رابردوویەکی دێرینەی لە ئاشنایەتی لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان ، بە تایبەت ئاشنایەتی لە گەڵ دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو و عەبدوڵڵا حەسەن زادە هەیە.

Read More - ادامه مطلب...
 
بو ئاگاداري گه شتي: يه كمين كونفرانسي زمان ناسي كوردي له باكوري ئه مريكا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio.com, Los Angeles, California, USA   

كومه لگاي په روه رده و زانياري كورده كاني دانيشتوي ئه مريكا

بو ئاگاداري گه شتي

يه كمين كونفرانسي زمان ناسي كوردي له باكوري ئه مريكا

kaes_conference10.jpg

 

يه ك روژ وتار و وتوويژي هه مه لايه نه ي ئاكادميك له سه رليكولينه وه و هه لس وكه وت و بارودوخي زماني كوردي له ئه مرو و له رابوردودا

روژي هه يني ٥ي مانگي نوامبري سالي٢٠١٠ي زائيني له كاتژميري ٩ي سه رله به ياني تا ٦ي پاش نيوه رو، له شويني "هالي جيمز كولين، زانكوى ئياله تي كاليفورنيا له شاري لوس ئه نجلس" له لايه ني كومه لگاي په روه رده و زانياري كورده كاني دانيشتوي ئه مريكا و به پيشتگيري و يارمه تي سينتري ليكولينه وه ي روژ هه لاتي نزيك " جي ئي فون گرونه باوم" پيشكه ش ده كريت.

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>

صفحه 31 - 36 از 121
© 2007 - 1399, VOK Radio