وه تو ويژي حه‌یده‌ر که‌ریم له‌گه‌ڵ ئازاد موراديان، له سه ركونگره نه ته وي كورد له باكوري ئه مريكا
|
|
|
vokradio, Los Angeles, California, USA
|
كورد له تاراوگه: وه تو ويژي حه‌یده‌ر که‌ریم له‌گه‌ڵ ئازاد موراديان، ، روان ناس و ئه ندامي ده سته ي به ريوه به رايه تي كونگره نه ته وي كورد له باكوري ئه مريكا
له لايه ن :حه‌یده‌ر که‌ریم
٥-٢٥-٢٠١٠
حه‌یده‌ر که‌ریم ئه‌م جاره ڕووی له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا کرده وه له‌وێ وتووێـژی له‌گه‌ڵ ئازاد موراديان، روان ناس و ئه ندامي ده سته ي به ريوه به رايه تي كونگره نه ته وي كورد له باكوري ئه مريكا چه ند په رسياريكي له سه ر رابوردي چالاكيه كاني كونگره نه ته وي كورد، چونيه تي دامه زراني ئه م ريكخراوه يه، و بارودوخي ئيستاي ئه و ريكخراوه وه هه روه ها ٢٢ هه مين كونفرانسي ساليانه ي له شاري سان ديه گو ي وه لايه تي كاليفورنيا هاورده ته ئاراوه.
له خواره وه گوێـبگره بو ده‌قی وه تو ويژه كه ١٤ خوله:
The Kurdish National Congress of North America will gather for its annual conference at San Diego University in San Diego, California. This will be KNC-NA's 22nd annual conference.
Mr. Azad Moradian, Psychotherapist and Behavior Consultant in the Los Angeles County, who sits on the executive board of KNC-NA, discussed the organizations' history, mission, vision, and overall philosophy in an interview with VOA in Kurdish. A brief mention of KNC-NA's accomplishments were given, as well as the goals for the future.
This organization was
established in 1988 by a group of Kurdish intellectuals with a long
history of activism and leadership. The founders came together to
establish this organization soon after the chemical bombings of Halabja
and surrounding areas by Iraqi forces. Since then KNC-NA has become a
Non-for-Profit, member-driven organization representing Kurds across
all regions of Middle East and diasporas .
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
دكتۆر ئازاد مورادیان ده‌رباره‌ی کاریگه‌ریـیه ده‌روونیـیه‌کانی شـاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ده‌دوێت
|
|
|
vokradio.com, Los Angeles, California, USA
|
دكتۆر ئازاد مورادیان ده‌رباره‌ی کاریگه‌ریـیه ده‌روونیـیه‌کانی شـاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ده‌دوێت
VOA in Kurdish:  Jani Diylan
چوارشه‌ممه, 14 ی مانگی چوار 2010
دكتۆر ئازاد مورادیان رە وانناس و ئە ندامی دەستە ی
بەڕێوەبە رایە تی كونگرەی نیشتمانی كورد لە باكوری ئە مه‌ریكا لە
ھە ڤپە یڤینێـكدا لە گەڵ بە شی كوردی دە نگی ئە مه‌ریكا دەڵێت ئە نفال ده‌بێت لە
دوو ڕوانگە وە چاوی لێ بكەین، یەكه‌م ژینوساید دژ بە گەلی كورد، دووەم وەك
بنبڕكردنی پـیاوانی كورد و مانەوەی ژنان بە بێ پـیاوانیان.
ئە و دەڵێت
ڕژێمی سە دام خە باتی گە لی كورد بە خە باتیكی پـیاوانە چاوی لێكردووە و لە
سە ر ئە نجام مە بە ستی ئە وە بووە نە ك تە ن‌ھا كورد ژینوساید بكات بەڵكو بتوانێت
گە لی كوردیش بنبڕبكات.
دكتۆر مورادیان دەڵێت كولتوری ئێمە و كولتوری
كوردەواری چاولێكردنی لە مەسەلەی خاک و سەرزەمین وەكو چاو لێ‌كردن بە دایک
وایە، بۆیە بۆ پاراستنی خاک و سەرزەمینەكەی گیانی داوە. ئەو دەڵێت ئەنفال
ھەر لە سالی 1973 وە دەستی پـێكراوە، كامپـینـێكی داڕێژراو بووە كە بە
سووتاندنی خاكی كوردستان و داپـۆشینی كانیەكان دەسیپـێكردووه.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
وه تو ويژي رۆژنامه‌ی "میدیا" له گه ل كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دَیموكراتی كوردستان
|
|
|
vokradio, Los Angeles, California, USA
|
وه تو ويژي رۆژنامه‌ی "میدیا" له گه ل كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دَیموكراتی كوردستانئێران سه بارت به به‌ره و ئینشعاباتی حزبه‌كانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان
ئه‌حمه‌د سه‌فا
میدیا: كۆمیته‌ی یه‌كبوون و كه‌مپینی یه‌كگرتنه‌وه و ته‌له‌فزیۆنی به‌یان و كۆمیته‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی حزبی دیموكراتی كورستانی ئێران چه‌ند گروپی له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌نێوی حزبی دیموكراتی كوردستان كارده‌كه‌ن بۆ یه‌كگرتنه‌وه، بۆ حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ئاستی سه‌ركردایه‌تی هیچی رانه‌گه‌یاندووه؟ بۆچی ، ئایا یه‌كبوونه‌وه‌تان پێ چاك نییه؟
- له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌مپینه و هه‌موو ئه‌و چالاكییانه كه له ده‌وروبه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دا له‌سه‌ر سایته‌كان، له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان، له كۆڕ و كۆمه‌ڵ و رۆژنامه‌كاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاگادارین، به‌ڵام من له راستیدا ئه‌و حه‌ره‌كه‌تانه زۆرتر له چوارچێوه‌ی ته‌بلیغات و پڕوپاگه‌نده‌دا ده‌بینم تا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی موشه‌خه‌س و مه‌علومدا، من پێم وایه به‌شێك له‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن لانی كه‌م دڵسۆزن و پێیان خۆشه كه كورد لێك نزیك بن و ته‌فره‌قه‌یان له‌نێودا نه‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌وانه‌ی پلانڕێژیی ئه‌و پڕۆژه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌وه ده‌زانن كه یه‌كگرتن و نزیك بونه‌وه‌و به‌ره‌و هه‌رچی كه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا باس بكه‌ی، نه له ده‌زگای راگه‌یاندنه‌كانداجێبه‌جێ ده‌كرێن‌و نه له به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی‌دا، بۆیه من زۆرتر ئه‌و كاره‌ی وه‌ك ته‌بلیغات ده‌یبینم، وه‌ك خۆ مه‌تره‌ح كردن و بازاڕگه‌رمی تا لایه‌نگری له یه‌كگرتنه‌وه.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
سامان شاڵی : ئەمریكا حسابی پێش رووخاندنی سە ددام بۆ كورد ناكات
|
|
|
vokradio.com, LosAngeles, California, USA
|
وت‌و ويژي دكتور سامان شالي سه ر وكي پيشوي كونگره ي نه ته ويي كورد له باكوري ئەمریكا له كه ل مالپه ري رووداو :
سامان شاڵی : ئەمریكا حسابی پێش رووخاندنی سە ددام بۆ كورد ناكات
23-03-2010
كە لەنێوان ساڵانی 2004 - 2008 ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لە
ئەمریكا KNC بووە، لەم هەڤپەیڤینەدا باس لە رەوشی كورد لە ئەمریكاو كێشەی
دروستكردنی لۆبی و پەیوەندی ساردوسڕی نوێنەرایەتی حكومەت لەئەمریكا لەگەڵ
كوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتەو هەروەها روانینی ئیدارەی ئەمریكا بۆ حیزبە
دەسەڵاتدارەكانی هەرێمی كوردستان و سەرهەڵدانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات.
رووداو - هەولێر
رووداو: ژمارەی كورد لە ئەمریكا چەندە، هیچ ئامارێك لەو رووەوە هەیە؟
سامان شاڵی: ئامارێكی درووست لەوبارەیەوە نییە، بەڵام بە كوردی هەموو پارچەكانی كوردستان، 20 هەزار كوردێك لە ئەمریكا نیشتەجێن.
رووداو: كورد لە شوێنی هەستیار و گرنگی ئیداری، سیاسی و بازرگانیدا هەنە؟
سامان
شاڵی: لەساڵی 1976ەوە كە كورد چوونەتە ئەمریكا، لە سێ شار واتا لە ناشفێڵ،
سەنتیاگۆ، داڵاس نیشتەجێ بوونەو دواتر ئەو خەڵكانەی كە لە 1996 هاتن چوونە
ناوچەكانی ڤێرجینیا و مێریلاند و زۆر شوێنی دیكە. ئەمریكا پەنجا ویلایەتە
و پێیدا بڵاوبوونەتەوە، بۆیە كاتێك كۆنفرانسێك دەكەی وەك ئەوە وایە
لەسەرانسەری ئەوروپاوە خەڵك لە وڵاتێك كۆبكەیەوە.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز
|
|
|
vokradio.com, Los Angeles, California, USA
|
بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز
مە نسور تە یفوری
05:43:06/02/2010
گه‌ر ئه‌م خه‌باته بدۆڕێنین،" ته‌نانه‌ت مردووه‌کانیشمان ئاسووده نابن والتێر بنیامین"
سیاسه‌ت ئه‌و درزه‌یه ده‌که‌وێته نێو دۆخی هه‌بوو و ئاماده و هه‌موو لایه‌ن، گرووپ، چین و ریز‌به‌ندییه‌کان سه‌ر له نوێ داده‌ڕێژێته‌وه و هه‌ر له‌م بۆشاییه‌دایه ناته‌واوی سیستم ئاشکرا ده‌بێ و هیوای گۆڕان و شێوه ژیانی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دات؛ ئه‌م درزه‌یه هه‌موو به‌شمه‌ینه‌تان و سته‌ملێکراوان له‌ژێر ناوێکی گشتی و له یه‌ک ریزدا کۆده‌کاته‌وه؛ به‌دیوی ئه‌ودیویشدا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان له دۆخی هه‌بوودا هه‌یه، به‌ره‌و کۆبوونه‌وه له به‌ره‌یه‌کدا پالده‌نێ؛ سیاسه‌ت ئه‌و هه‌وره برووسکه‌یه ئاسمان بۆ چرکه‌یه‌ک رووناک ده‌کاته‌وه و سیمای حه‌قیقیی سیستم و دۆخی زاڵ و ریزبه‌ندییه‌کانیش دیاری و ئاشکرا ده‌کات!
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز‌و ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌می
|
|
|
vokradio.com, LosAngeles, California, USA
|
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز‌و ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌می
19-01-2010
مسته‌فا هیجری
پاش خۆپیشاندانه‌كانی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌تایبه‌ت خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی عاشوورا له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ـ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ـ له تاران‌دا، ئه‌م راستییه ئاشكراتر بوو كه پێكهاته‌ی ئه‌م پۆزیسیۆنه به زۆری له‌و هێزانه پێك هاتووه كه دژی حكوومه‌تی دینین، چوونكه له نێو ئه‌و دروشمانه‌ی كه به‌تایبه‌ت له خۆپیشاندانی رۆژی عاشوورادا ده‌گوترانه‌وه، زایه‌ڵه‌ی دروشمه‌كانی دژی ویلایه‌تیی فه‌قیه، دژی دیكتاتۆری‌و ئه‌و دروشمانه‌ی كه كۆڵه‌كه‌كانی رێژیمی ئیسلامیی ویلایه‌تیی فه‌قیهیان ده‌پێكا، زیاتر له دروشمه‌كانی دیكه ده‌بیستران. ئه‌م ده‌نگانه ده‌سپێكی رێگه‌یه‌كی تۆقێنه‌رن بۆ رێژیم‌و سه‌رانی كه ده‌ستیان به خوێنی رۆڵه خه‌باتگێڕه‌كانی ئێران سووره‌و ده‌نگی یه‌كه‌مین كوتكه‌كانن كه له په‌یكه‌ری رزیوی حكوومه‌تێكی سه‌ده‌نێوه‌ڕاستی ده‌درێن كه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش به پشت به‌ستن به هێزه به‌ڕبه‌ڕ‌و ته‌یاره‌كانی‌و هه‌روه‌ها تئۆرییه جۆراوجۆره‌كانی ده‌یهه‌ویست ئه‌م حكوومه‌ته زاڵم‌و دژه مرۆڤایه‌تی‌یه وه‌كوو حكوومه‌تی ئه‌ڵڵا له‌سه‌ر زه‌وی بناسێنێ. هه‌نووكه دیكتاتۆریش ئه‌م ده‌نگانه‌ی بیستووه‌و خه‌وی لـێ‌زڕاوه، كوشتوبڕی خه‌ڵكی بێ‌دیفاع له خۆپیشاندانه‌كاندا، باراندنی رێژنه‌بارانی تۆمه‌ته بێ‌بنه‌ماكان به‌سه‌ریاندا‌و ده‌ركردنی فتوا یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان به مه‌به‌ستی سزادانی مافخوازانی ئازادیخواز‌و حه‌ڵاڵكردنی خوێنیان، له نیشانه‌كانی ئه‌م خه‌و لێشێواوی‌یه‌ن.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
<< شروع < قبل 11 12 13 بعد > پایان >>
|
صفحه 67 - 72 از 78 |