Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان
هه‌رێمه كوردییه‌‌كان
ئه‌رده‌شیر ره‌شیدی که‌ڵهور: شیانی په‌لاماردانی له‌شکه‌ری تورکیا بۆ سوریا به‌ نیازی ڕێگا گرتن له‌ کور چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   
voa_logo.jpg

  ئه‌رده‌شیر ره‌شیدی که‌ڵهور: شیانی په‌لاماردانی له‌شکه‌ری تورکیا بۆ سوریا به‌ نیازی ڕێگا گرتن له‌ کورده

jani_diylan.jpgهه‌ینی, 03 ی مانگی هه‌شـت, 2012 

By: Jani Diylan 

ده‌ست به‌سه‌راگرتنی چه‌ندین شار و شاروچکه‌ له‌ لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ له‌ ڕۆژئاڤای کوردستان نیگه‌رانیه‌کی زۆری لای تورکیا درووستکردووه‌ و سه‌روک وه‌زیری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی داوه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ وڵاته‌که‌ی ڕێگا له‌وه‌ بگرێت کورده‌کان هه‌رێمێکی ئوتونۆمی له‌ ناوچه‌که‌دا پێک بهێنن.
 
 ئه‌رده‌شیر ره‌شیدی - که‌ڵهور دامه‌زرینه‌ری ئه‌نجومه‌نی زانیاری کورد- ئه‌مه‌ریکا وه‌ ئه‌ندامی پێشینی به‌رێوه‌به‌راتی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌کانی یه‌کگرتو و گروپه‌کانی مافی مرۆڤی کردووه‌ بۆ رێگرتن له‌ خوێن ڕشتنێکی زۆرتر.


ئه‌رده‌شیر که‌ڵهور‌‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت نیگه‌رانی له‌مardishir_rashidi_kalhur.jpg باره‌وه‌یه‌ که‌ تورکیا بگره‌ له‌و کاته‌ی کوردستانی عێراق ئازادی به‌ ده‌ست هێنا هه‌میشه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌دا ئه‌گه‌ر بێت و کورد سه‌ر بکه‌وێت و به‌ مافی خۆێ بگات ئێمه‌ ئه‌و مافه‌ به‌ خۆمان ده‌ده‌ێن ڕێگایان لێ بگرین ، واته‌‌ ئه‌مه‌ ته‌نها به‌ستراو به‌ مافی کورده‌کانه‌وه‌‌  له‌ ناو چارچیوه‌ی خودی تورکیادا نییه‌، به‌س وایه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌ کردنانه‌ به‌ تاێبه‌تی له‌ وڵاتانێکی تردا ئه‌گه‌ر بێت و تورکیا ده‌ست تێکه‌ڵاو بکات ده‌بێته‌ هۆێ فراوانترکردنی پانتای شه‌ڕه‌که‌ و شیانی هه‌یه‌ هه‌موو ناوچه‌که‌ بگرێته‌وه‌. که‌ڵهور ده‌لێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م نامه‌یه‌مان نووسیوه‌ بۆ هه‌وڵدان له‌ ڕێگا گرتن له‌ خوێن ڕشتنێکی زۆرتر. 

Read More - ادامه مطلب...
 
ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دیدارو چاوپێکەوتنەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئامریکا چاپ ارسال به دوست
رەحیم رەشیدی   

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دیدارو چاوپێکەوتنەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئامریکا

rahim_rashidi.jpg

 

رەحیم رەشیدی

 ۹ ی ئاپریلی ٢٠١٢ی زایینی

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی ئاپریلی ٢٠١٢ی زایینی، کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارێ، بەرێز سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشینگتۆن، سەرپەرستی ڕاگەیاندنی یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان - ئه‌مریکای کرد.

له‌سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دێوید تیفووری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە ئاماده‌بوونی سه‌رۆک بارزانی له‌ یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئەو ئه‌نجوومه‌نه‌دا،  لە پێوەندی لەگەڵ گرینگی‌و بایه‌خی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان_ئه‌مریکا دواو بوژانەوەو گەشەی ئابووری‌و بارزگانی هه‌رێمی کوردستانی، وه‌ک فاکته‌رو هاندەرێکی سه‌ره‌کی بۆ دروست کردنی ئەو ئەنجومەنە لێکدایەوە. krg_w_barzani_02.jpg

پاشان، جەین جەیمس، ژه‌نراڵی خانه‌نشین‌کراو ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا، وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان_ئه‌مریکا، وێرای بەخێرهاتن کردنی سەرۆک بارزانی‌و میوانانی ئەو کۆبوونەوە، به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌دواو ئاماده‌یی خۆشیانی بۆ به‌شداری کردنی چالاکانه‌ له‌ پرۆسه‌ی زیاتر بووژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان‌دا دەربڕی.

Read More - ادامه مطلب...
 
کۆڕێك بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی له‌ ئه‌مه‌ریکا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

voa_logo.jpg

کاوه‌ کرمانج له‌ باره‌ی کۆڕێك بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت

له‌ لایه‌ن Haider Kareem

 شه‌ممه‌, 07 ی مانگی چوار 2012 

پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مه‌ریکا کۆڕێکی بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ واشنتن و ده‌وروبه‌ری سازدا به‌ بۆنه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریکا، بۆ باسکردنی‌ ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌ گشتی. هه‌روه‌ها بۆ باسکردنی ئاکامی سه‌ردانه‌که‌ی  سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ کاربه‌دستانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما.     

President of the Kurdistan Regional Government Masud Barzani speaks to the press in Baghdad, Iraq, Thursday, 11 Nov 2010

هاوکارمان کاوه‌ کرمانج له‌ کۆڕه‌که‌ ئاماده‌بوو و حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مه‌ی به‌ ده‌رفه‌ت زانی که‌ چه‌ند پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ کۆڕه‌که‌ و به‌شداری خه‌ڵکه‌که‌ی لێ بکات.

 

وێنه‌ی: AP  

Read More - ادامه مطلب...
 
ئە نفال و توندوتیژیی جنسی بە رامبە ر بە ژنانی کورد لە کوردستانی باشووردا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio.com, Los Angeles, California, USA   

د. چۆمان هە ردی

  ئە نفال و توندوتیژیی جنسی بە رامبە ر بە ژنانی کورد لە کوردستانی باشووردا

له لايه ن سامان غه ريب

توندوتیژیی جنسی بە رامبە ر بە ژنان یە کێکە لە ئاڵۆزترین بابە تە کانی ناو کایەی لێکوڵینە وەی choman_hardi.jpgفێمینیستیانەی کوردی. ئەم سیمینارە ھەوڵدانێکە بۆ تاوتوێکردنی ئە م دیاردەیە بە رامبە ر بە ژنانی کوردی باشوور بە شێوەیەکی گشتی و بەتایبەتیش بەرامبەر بە ژنانی کورد لە پرۆسەی ئەنفال و دوای ئەنفالدا. بەکارهێنانی توندوتیژیی جنسی وەکو میتۆدێک لە لایەن رژێمی پێشووی عێراقە وە بۆ کوشتنی کۆمەڵایەتی ژنانی کورد شانبە شانی توندوتیژیی جنسی لەن او کۆمەڵگای کوردیدا بە رامبە ر بە ژنی کورد تاوتوێدەکرێت، هەروەها پەیوەندی نێوان توندوتیژیی جنسی و بێدەنگی و مەرگی کۆمەڵایەتی لەم سیمینارەدا ڕاڤەدەکرێن و پاشان لەگەڵ بەشداربوواندا گفتوگۆیان لەسەردەکرێت

Dr. Choman Hardi's Seminar, Uppsala کۆڕی د. چۆمان هەردی لە ئۆپسالا from Saman Gareeb on Vimeo.

Read More - ادامه مطلب...
 
پژاک: ئامریکا بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ هاوکاری بەهێزبوونی ئێران لە ناوچەکەدا دەکات چاپ ارسال به دوست
محەمەد عەلی زاڵە   

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک " لە نامەیەکی کراوەدا بۆ سەرۆک ئۆباما: ئامریکا هاوکاری بەهێزبوونی ئێرانە!

mohmmad_ali_zaleh.jpgسێشه‌ممه‌ 24 ی مانگی یه‌ک  2012

محەمەد عەلی زاڵە

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (ناسراو بە پژاک) لە نامەیەکی کراوەدا داوا لە سەرۆک ئۆباما دەکات کە چاو بە سیاسەتەکانی خۆیدا بخشێنێتەوە. دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتەکانی ئامریکا لە رۆژهەڵاتی ناوین بکات.

pjak_logo.gif
پژاک لە نامەکەیدا رەخنە لە سیاسەتەکانی ئامریکا دەگرێت و بەڕێوەبەرایەتیەکەی ئۆباما بەوە تاوانبار دەکات کە هیچ پێگەیەکی بۆ رۆڵی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوین دانەناوە. 


نامەکە کە لە سایتی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە کورد لە هەرێمەکەی خۆیدا، نەک تەنها داوای سەربەخۆیی نەکردووە و ئامانجی لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەی وڵاتانی هەرێمەکە نیە، بەڵکو هەوێنی سەرەکی پێکەوە ژیان و بەرەو پێشچوونی دیموکراسیە لە وڵاتانی ئەو هەرێمە دا.

Read More - ادامه مطلب...
 
مه‌سعود بارزانی: کورد هیچ سازشێکی نه‌کردووه و گه‌ره‌نتییه‌کی زۆریشمان وه‌رگرتووه چاپ ارسال به دوست
VOKRadio.com, Los Angeles, California, USA   

مه‌سعود بارزانی: کورد هیچ سازشێکی نه‌کردووه و گه‌ره‌نتییه‌کی زۆریشمان وه‌رگرتووه

12Nov-10

Peyamner PNA

- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌وه شاری هه‌ولێر و له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی‌دا باسی له ورده‌کارییه‌کانی دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی کرد.


مه‌سعود بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ رۆڵی کورد ده‌ربڕی و گوتی: خۆشبه‌ختانه هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه و ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌شێک له به‌رنامه‌ی حکومه‌تی داهاتوو، ئه‌مه‌ش ده‌سکه‌وتێکه بۆ کورد، ئه‌م دستکه‌وته‌ش به یه‌کڕیزیی گه‌لی کورد به‌ده‌ست هاتووه و هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانیش هه‌ر به‌م شێوه به‌ده‌ست هاتوون و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وتی نوێش، هه‌ر ده‌بێت ئه‌م رێگایه بگرینه به‌ر.

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 11 12 13 بعد > پایان >>

صفحه 61 - 66 از 78
© 2007 - 1399, VOK Radio