Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2020 > »
M T W T F S S
28 29 30 1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31 1
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان
هه‌رێمه كوردییه‌‌كان
میدیا و پەروەردە لە پرسی نەتەوەییماندا چاپ ارسال به دوست
vokradio.Los Angeles, California, USA   

میدیا و پەروەردە لە پرسی نەتەوەییمانداsalar_baba_shikh.jpg

 


سالار بابەشێخ

٣٠ ژانويه ى ٢٠١٥ ى زايينى، هه ولير- كوردستان

 

لە راپرسییەكەی ساڵی ٢٠٠٥ی باشووری كوردستان رێژەی ٩٨.٧٦%ی دەنگەكان بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی بوو، لە ساڵی ٢٠١١ باشووری سوودان بە رێژەی ٩٨% دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە سوودان‌ دا، هەر دوو كۆمەڵگەش كۆمەڵگەیەكی فرەئایین و فرەنەتەوەن و عەشیرەتی جیاوازیشی تێدایە، بەڵام باشووری سوودان بە ئامانجی خۆی گەیشت و لە باشووری كوردستان بە هۆی چەندین فاكتی ناوچەیی و دەرەكی هیچ حیسابێكی فەرمی بۆ ئەوە خواستە جەمارەییەی گەل نەكرا!
پەروەردە و میدیا و راگەیاندكاران رۆڵێكی زۆر گرنگ لە پرسی نەتەوەیی و وڵاتپارێزی دەبینن و ئەوەش نیازی بە خەڵكی پسپۆڕ و دڵسۆز هەیە كە هێڵە نەتەوەییەكان بپارێزن، نەك هەر كەسەو بە بێ ئەزموون دامودەزگەیەكی پێ پسپێردرێ و بە میزاجی خۆی كاری تیا بكا.

سیستمی پەروەردە لە باشووری كوردستان گەلێك لە هەست و هزری نیشمانی دوورە و پڕۆژەیەكی ستراتیژی بۆ پەروەردەی نیشتمانی نەهاتووەتەداڕشتن، هەر مامۆستا و بەڕێوەبەرێك بە بۆچوونی خۆی كاری پەروەردەیی دەكات، هەشیانە ئاكاریان دوورە لە وڵاتپارێزی! تەنانەت مامۆستامان هەیە نەورۆز بە جەژنێكی پیرۆز نازانێت و بە ئاگرپەرستی دەیچوێنێ و مێژووەكەشی لای خوێندەڤان دەشێوێنێ!

لە هەموو وڵاتە پێشكەوتووەكاندا قەدەخەیە مامۆستا هزر و بۆچوونی تایبەتی و ئایدیای خۆی بەسەر خوێندەڤاندا بسەپێنێ، كەچی لای ئێًمە بەپێچەوانەیە! بۆیە مەنهەجەكانی خوێندن سیستمی پەروەردە لە كوردستان شرۆڤەكردنی نوێی دەوێ، پێویستە دیرۆكی كورد و ناسنامەی نەتەوەیی و جوگرافیای وڵاتی كوردان و بەرهەمی ئەدیب و زانایانی كوردی زیاتر تێدا بخوێنن.

مامۆستایانیش دەبێ بۆ بەهێزكردنی هزری نەتەوەیی خولی تایبەت ببینن، نەك ئایدیای حزبی و ئایینی خۆیان بسەپێنن.

Read More - ادامه مطلب...
 
دەقی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سه باره ت به كۆنگرەی لەندەن چاپ ارسال به دوست
vokradio, Losangeles, California, USA   

دەقی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سه باره ت به كۆنگرەی لەندەن كە تایبەتە بەو وڵاتانەی لەگەڵ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لەشەڕدان  

 masoud_barzani_c-span_103108.jpg

دەقی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
كۆنگرەی لەندەن كە تایبەتە بەو وڵاتانەی لەگەڵ ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لەشەڕدان، لەكاتێكدا دەبەسترێت كە كوردستان لەشەڕێكی ڕاستەوخۆ و توند دایە بەرانبەر تیرۆریستانی داعش و ڕۆژانە بە خوێنی گەشی پێشمەرگە قارەمانەكان، شكستی گەورە تووشی تیرۆریستانی داعش دەبێت.
لەدوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش، پێشمەرگە بەخوێنی خۆی سەدانهەزار ئاوارە و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی پاراستووە و چەندین ناوچەی بەرفراوانی بە بێ ڕەچاوكردنی پێكهاتەی دانیشتوانی ئەم ناوچانە لەدەست تیرۆریستان ڕزگار كردووە.

Read More - ادامه مطلب...
 
وه‌زیری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵیت ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامی ناگۆڕدرێت چاپ ارسال به دوست
vokradio, Losangeles, California, USA   

voa_kurdish_banner.jpg

دووک کاربه‌ده‌ستی پێشووی ئه‌مه‌ریکا پێ یان وایه‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له‌ کورده‌کانی ئێران و ئوپوزسیۆنی وڵات بکات.

 

 له لايه ن : Salah Piroty

تام ڕێج وه‌زیری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا، دوکتور ئازاد مورادیان

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆ به‌ خۆی تاو تۆ کردنی باری سیاسی کورده‌کان و هه‌روه‌ها کورد له‌ ئیران، تام رێج وه‌زیری پیشووی وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا و کولۆنێل وێسڵی مارتن، ئه‌فسه‌ری پێشووی باڵای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تێرۆر به‌شداریان کرد.

Read More - ادامه مطلب...
 
به ره ى يه كگرتوى كورد له روژهه لاتى كوردستان له ديمانه يه ك له گه ل د. ئازاد موراديان چاپ ارسال به دوست
vokradio, Losangeles, California, USA   
به ره ى يه كگرتوى كورد له روژهه لاتى كوردستان له ديمانه يه ك له گه ل دكتور ئازاد موراديان
 
نوامبرى ١٦ى ٢٠١٤
 
 ولامى دكتور ئازاد موراديان به پرسيارى كاك سامان ريشه ساحيب له ئاسوى روژهه لات سه باره ت : 
azad_moradian_interview.png
 بە خوێندنەوەیەکی ورد لە سەر رووداوەکان و ئەو ئەگەرانەی کە لە داهاتوودا دێنە گۆڕێ، پێتان وانییە حیزبە سیاسیەکانی رۆژهەڵات دەبێَت هاوکاری و هاو ئاهەنگی چڕوپڕتریان هەبێت و ئایا کاتی ئەوە نەهاتوو لایەنەکانی رۆژهەڵات سەر لە نوێ لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی فراوانی کوردستانی رێک بکەون و کاری بۆ بکەن؟

دكتور ئازاد: پيشه كى ده بى بليم كه من پيم وايه ، هه رئيستا كه ئيوه ئه م ديرانه ده خويننه وه ، له م بارو دوخه ي دا كه تى په رى ده كه ين، ئه ركى سه ره كى و تايبه تى و هه ره گرنگى ريبه رانى كورد له روژهه لاتى كوردستاندا، ده بى هه ول و چالاكى بي وه چان بو پيك هينانى به ره يه كى به ربلاو له هه مو ريكخراوه سياسيه كانى روژهه لاتى كوردستان بىت . من ته نانه ت ده بى بليم  كه به بى پيك هاتنى به ره ى يه كگرتوى كورد هه مو ئه و پيمان و قه رارنه ى كه حيزبه كورديه كان به خه لكيان داوه نه ئيستا وه نه له داهاتودا وه دى نايه ت.
 
ريكخستنى مالى كورد له روژهه لاتى كوردستان ده بى به رنامه ى سه ره كى ريكخراوه كانى روژهه لات بيت. بلام زور به داخه وه ده بى بليم كه هيچ كام له ريبه رانى حيزبه سياسيه كانى روژهه لات له و ئاستيدا نين ، يان له و توانا دا نين كه بتوانن وه ك به رپرسيك ، به رپرسايه تى بگره ته ئه ستو و پلاتفورم و برنامه يه كى ئه تو پيشكه شى ريبه رانى ديكه ى ئه حزاب بكات كه هه مو له بازنه ى ئه و پلاتفورمه دا خه ر ببنه وه. جيگاى داخه كه هيچ كام له ريبه رانى كوردى روژهه لات خوى له و راده يدا نابينت كه پلاتفورميكى وا به ربلاو پيشنيار بكات كه هه مه لاينه بيت و هه موى ئه ندامانى سه ركردايه تى ئه و ريكخراوانه و هه مو به رنامه و ده ستورى ريكخراوه كان له خو بگريت و به داخه وه نه ريگا به كسايه تى ده ره وه ددن كه پي خاته نيو موزوعه كه وه وه نه له خويشياندا ئه و توانا شك ده بن.
 
Read More - ادامه مطلب...
 
ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاکان له‌ قه‌ندیل نه‌ده‌بوایان ئه‌مرۆ تیرۆریستان له‌وێ له‌ هات و چوودا بوو چاپ ارسال به دوست
vokradio, Losangeles, California, USA   

voa_logo.jpg 

دکتۆر ئازاد مورادیان: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاکان له‌ قه‌ندیل نه‌ده‌بوایان ئه‌مرۆ تیرۆریستان له‌وێ له‌ هات و چوودا بوون

  Jani Diylan

یه‌کشه‌ممه‌, 14 ی مانگی نۆ, 2014 کاتی واشنتن 19:20
دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian

دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian 

 دکتۆر ئازاد مورادیان: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاکان له‌ قه‌ندیل نه‌ده‌بوایان ئه‌مرۆ تیرۆریستان له‌وێ له‌ هات و چوودا بوون

سه‌رۆک ئۆباما و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان خه‌ریکی پلانێکن بۆ روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گوایه‌ له‌ ناوبردنیان. ئه‌مه‌ریکا تا چه‌ند شیانی هه‌یه‌ له‌و کاره‌دا سه‌رکه‌وتوو بێت؟


Read More - ادامه مطلب...
 
ناوزڕاندنی کاندیدێک‌و به‌رپرسیارێتی سیاسه‌تمه‌دارێک چاپ ارسال به دوست
Vokradio, Clifornia, USA   
ناوزڕاندنی کاندیدێک‌و به‌رپرسیارێتی سیاسه‌تمه‌دارێک

  deyareahmad's وێنەی

 
 10 ئایار 2014
 
له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتی نیشتمانی کورسان (ی ن ک) و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌ (به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار) ‌ که‌وته‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه‌وه‌۰ له‌وه‌ڵامێکی پرسیارێکی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌، ئه‌و به‌ڕێزه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌ تۆمه‌تی به‌عسیبوونی نه‌ک هه‌رخۆی ته‌نانه‌ت باوکیشی  ده‌خاته‌ پاڵ سه‌رۆکی  لیستی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و کاندیدی هه‌مان لیست بۆپۆستی پارێزگاری سلێمانی (به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر). هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کات که‌ ئه‌وان (ی ن ک) به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌ناده‌ن ئه‌و به‌ڕێزه‌ ببێته‌ پارێزگار له‌و شاره‌دا. وه‌ ئه‌گه‌ر به‌هۆی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیشه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت، ئه‌وا ئه‌وان پابه‌ندی بڕیاره‌کانی نابن!
من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ڕایه‌دانیم که‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی سلێمانی نیه‌، ئیترمافی ده‌نگدانی چاره‌نووسسازانه‌ی له‌و شاره‌دا نابێت هه‌بێت. ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا لێکدانه‌وه‌و پاساو هێنانه‌وه‌و بۆچونێکی چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ بۆ کێشه‌که‌ وله‌ داهاتوودا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ مۆدێلێکی نه‌رێنی له‌ بیرمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کوردداو پرنسیپ و بۆچونی ناوچه‌گه‌ریانه‌ به‌سه‌رهۆشمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا زاڵبکات  . له‌ ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا، له‌وشوێنانه‌ی مافی مرۆڤ تێیدا فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ر کراوه‌، کۆچ بۆکردوانیان، له‌ ووڵاتانی تر و زمانی جیاواز و ڕه‌گه‌زی ئێتنیکی جیاوازه‌وه‌، پاش ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، به‌پێی یاسا، ڕه‌گه‌زنامه‌یان ده‌درێتێ و به‌یه‌کسانی له‌گه‌ڵ هه‌ر هاوڵاتیه‌کی ترمافی ده‌نگدان و به‌شداریکردنیان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و ئیداری ئه‌و وڵاته‌ مسۆگه‌ر ده‌کرێت. نمونه‌ی زۆر نزیک و به‌رچاو بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ده‌بینین ڕه‌وه‌ندی کورد له‌وڵاتانی ئه‌وروپا وئه‌مه‌ریکا و ئوستورالیا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌یان وه‌رگرتووه‌ و له‌زۆریشیاندا له‌ ژیانی سیاسی و ئیداریاندا تێکه‌ڵبوونو به‌شدارن. بۆ نمونه‌ له‌ سوید کوردمان هه‌یه‌ که‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌ندام په‌له‌مانی ئه‌و ووڵاته‌! به‌ڕێزمه‌لا به‌ختیار خه‌ڵکی مۆزه‌مبیق و ووڵاتی واق واق نیه‌، ئه‌و خه‌ڵکی شارێکیتری  کوردستانی باشوره‌ که‌ ماوه‌ی دوو کاتژمێرێک له‌ سلێمانیه‌وه‌ دووره‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ نزیک له‌ چاره‌که‌ سه‌ده‌یه‌که‌ له‌سێمانی نیشته‌جێیه‌، ماڵ و ژیان و گوزه‌رانی له‌وێیه‌. ترۆپکی نه‌زانین و دوواکه‌وتووی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی بیرته‌سکانه‌ی قێزه‌ونه‌ که‌ته‌نها  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی سلێمانی نیه‌ ئیتر مافی بڕیاردانی لێبسه‌نرێ و تائێستا وه‌ک بێگانه‌یه‌ک ڕه‌چاوبکرێت. ئه‌مه‌ شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی نازیه‌کان بوو که‌ بووه‌ هۆی گه‌وره‌ترین کاره‌سات له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. کاره‌ساتی ئێمه‌ له‌وه‌دا ده‌بێت که‌ هه‌ڵه‌ی که‌سێک به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ترو چه‌واشه‌کاری میله‌تێک به‌رپه‌رچ بده‌ینه‌وه‌. کێشه‌ گه‌وره‌تره‌که‌ش له‌وه‌دایه‌ که‌ چینێکی خوێنده‌وارو ڕۆشنبیر وه‌ وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن (نوخبه‌) پێشه‌نگی بیرێکی له‌و شێوه‌یه‌ بن. که‌واته‌ با واز له‌م به‌هانه‌یه‌ بهێنین و هه‌ڵه‌که‌ی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی به‌شێوه‌یه‌کی لۆژیکیانه‌ تاوو تۆێ بکه‌ین.
ئه‌م ووتانه‌ی به‌ێز مه‌لا به‌ختیار، که‌تێیدا به‌ئاشکرا و له‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ تۆمه‌تباری به‌به‌عسی بوونی هاوڵاتیه‌کی تری ئه‌م ووڵاته‌ و باوکیشی ده‌کات، ده‌چێته‌ خانه‌ی ناوزڕاندن (ته‌شهیر)ه‌وه. له‌هه‌مان کاتدا، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێی پێ ناده‌ین"ه‌که‌شی ده‌کرێت بچێته‌ خانه‌ی تۆقاندن و تیرۆره‌وه‌. من وه‌ک خۆم ئه‌م به‌ڕێزه‌ (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر) ناناسم ونازانم و ئاگاداریشم نیه‌ که‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ به‌بنه‌مایه‌ یان نا! به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ ئاشکرا ده‌یبینم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌کرێ مه‌لابه‌ختیار پێنج داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بکرێ. هه‌ر یه‌ک له‌ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر و باوکی و لیستی گۆڕان جیا به‌ جیا ده‌توانن داوای یاسایی بۆ ناوزڕاندن تۆمار بکه‌ن. ئه‌وجا به‌ڕێز هه‌ڤاڵ و لیستی گۆڕان ده‌توانن داوای یاسایی بۆ تۆقاندن و تیرۆر تۆماربکه‌ن.
پرسیاره‌که‌ لێره‌دا له‌وه‌دایه‌ که‌ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕاستبن و به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار و (ی ن ک) به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریان له‌ده‌ستدا بێت، ئه‌ی بۆ پێش پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ئاگاداری کۆمسیۆنیان نه‌کرده‌وه‌ تا به‌پێی ڕێنماییه‌کانی ئه‌وان و به‌پێی یاسای حکومه‌تی به‌ناو فێدراڵی عێراق ئه‌و کاندیده‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان دووربخرایه‌ته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر په‌ڕه‌ی زۆرتریش هه‌ڵده‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ پێویستده‌کات بپرسین: ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه‌ و خانه‌واده‌که‌شی به‌عسی وخه‌ڵکانی به‌دکارو خراپ بووبن، ئه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵ هێشتیان سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی حیزبه‌که‌یان بێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ هه‌رچه‌ندێک جوانکاری و داڕشتنی بۆ بکه‌ن، ته‌نها دوو ئه‌گه‌ریان ده‌بێت. ئه‌گه‌ری یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر کابرایه‌کی زیره‌کو چه‌توونه‌ و زه‌بۆکانه‌ هه‌موو یه‌کێتی، به‌کادری پێشکه‌وتوو پاشکه‌وتووه‌وه‌، چه‌ندین ساڵ له‌ خشته‌بردووه‌و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ توانیویه‌تی پله‌و پایه‌ و ناوبانگی باش له‌ناو خودی یه‌کێتی و شاری سلێمانی به‌ده‌ستبێنێ. ئه‌گه‌ر به‌ڕێز مه‌لابه‌ختیارو یه‌کێتی نیشتمانی ئم وه‌ڵامه‌یان لا په‌سه‌ندبێ و ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ پشتڕاستبکه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌ و باوه‌ڕپێنکراوه‌ و بگره‌ ئابڕووچونێکی بێ وێنه‌شه‌ که‌ که‌سێکی به‌و شێوه‌یه‌ توانیبێتی حیزبێکی زه‌به‌لاحی وه‌ک یه‌کێتی له‌خشته‌به‌رێ و به‌ فیکه‌ی خۆی چه‌ندین ساڵ هه‌ڵیپه‌ڕێنێ. ئه‌گه‌ری دووهه‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕاستنین و ده‌زگانی زانیاری وئۆرگانه‌کانی یه‌کێتی و به‌مه‌به‌ستی ناوزڕاندن و که‌مکردنه‌وه‌ له‌که‌سایه‌تی کاندیدێکی لیستێکی ڕکابه‌ر مه‌کیاڤیلیانه‌ بێ بیرکردنه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵیانبه‌ستوون!
جێی سه‌رسوڕمانه‌ که‌ ئه‌و وتانه‌ی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵی ئه‌زموون و قاڵبونی سیاسی پێوه‌ ده‌رناکه‌وێ، بگره‌ زیاتر له‌ لێدوانی که‌سێکی تازه‌ تێهه‌ڵچو و نه‌شاره‌زای بواری سیاسه‌ت ده‌چێت! ئه‌و به‌ڕێزه‌ پێده‌چێت کات و شوێنی لێ تێکچوبێت! ڕه‌نگه‌ له‌ کۆڕو کۆبوونه‌وه‌ی حیزبی و له‌ته‌ک هاوبیری سیاسی و بیروڕادا ، یان له‌ سه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌و دانیشتنی شه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ دۆستی نزیک و ده‌ستوپێوه‌ندا، تاڕاده‌یه‌ک ئه‌م شێوه‌ وتاره‌ سوپریمه‌ (ئیستیعلائیه‌) په‌سه‌ندبکرێ و ده‌ستخۆشی لێ بکرێ، نه‌ک له‌ چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا که‌ بۆ هه‌موو کوردستان په‌خشبکرێ.ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک شوێنی ئه‌ و شێوه‌ ئاخاوتنه‌ نیه‌ چونکه‌ له‌لایه‌ن نه‌یارانی سیاسی ئه‌و به‌ڕێزه‌ و خه‌ڵکانی بێ لایه‌نیشه‌وه‌ لێکدانه‌وه‌ی بێ سنووری بۆ ده‌کرێ و قسه‌کانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک تاووتوێ ده‌کرێ! به‌هه‌مان شێوه‌ پێده‌چێت هوشیاری ئه‌وه‌ی نه‌بێت که‌ ئێستا ساڵی ۲۰۱٤ ه‌یه‌ و نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو نیه‌، یه‌کێتی تاکه‌ حیزبی به‌هێزی مه‌یدان نیه‌، ئاخاوتنه‌کانی سه‌رکرده‌کانیشی بۆ خه‌ڵکانی کوردستان به‌گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی وه‌ک جاران فه‌رمانی سوڵتان و فریوده‌رنیه‌! ئه‌مڕۆ پۆست وه‌رگرتن له‌ ڕێی ده‌نگدان و بردنه‌وه‌ی سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ یه‌ نه‌ک له‌ڕێی دامه‌زراندن و بڕیاردان له‌ پشت مێزی گه‌وره‌ و کورسی نه‌رمی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌ی ئه‌وه‌و بێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و به‌ڕێزه‌ درکی به‌وه‌ نه‌کردووه‌ که‌  ئه‌و که‌سێکی ئاسایی نیه‌، به‌ڵکو ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی حیزبێک ده‌کات و لێدوانه‌کانیشی به‌شێوه‌ی فه‌ڕمی وه‌ک بۆچوونی حیزبه‌که‌ی وه‌رده‌گیرێت. به‌گریمانه‌، ئه‌گه‌ر دووای جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، لیستی گۆڕان، به‌ ته‌نها یان به‌ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی تردا، زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێکبهێنێ، و به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر بکه‌نه‌ پارێزگاری سلێمانی، تۆ بڵیی ئه‌و به‌ڕێزه‌ و حیزبه‌که‌شی به‌ چی ڕوویه‌که‌وه‌ سه‌یری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن و چ پاساوێکیان هه‌بێت و چۆن په‌شیمانی و پاشگه‌ز بونه‌وه‌ی خۆیان بخه‌نه‌ ڕوو؟ به‌ بۆچونی من له‌کاتی ڕوودانی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ سیاسیه‌دا، جگه‌ له‌ یاخی بوون و ملکه‌چ نه‌کردن بۆ ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵک و چه‌ک هه‌ڵگرتن دژی دیموکراتیه‌ت و سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن و دروستکردنی پشێوی و نا ئارامی، ته‌نها ڕێگه‌چاره‌ بۆ ڕزگاربوونی یه‌کێتی له‌و قه‌یرانه‌، به‌ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار ده‌بێت نه‌ک هه‌ر له‌ مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڵکو له‌ یه‌کێتی به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی و ماڵئاواییکردنی له‌ دنیای سیاسه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی هه‌تایی. هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم که‌سه‌رکرده‌کانی تری یه‌کێتی نیشتیمانی هاوڕابن له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزه‌و هزری نیشتیمانیان و لێکدانه‌وه‌ی لۆژیکیان گه‌یشتبێته‌ ئه‌و ئاسته‌ی خۆیانو خه‌ڵکانی گه‌لی کوردستان بخه‌نه‌ ئاگردانێکی مێژوویه‌وه‌ که‌ پێش هه‌موو که‌س خۆیان بسوتێنێ و ئه‌وه‌شی که‌ ماویانه‌ له‌ده‌ستیان ده‌رچێت. بۆیه‌ ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارێتیه‌که‌ له‌ ئه‌ستۆی مه‌کته‌بی سیاسی و بگره‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی تری یه‌کێتیدایه‌ که‌ خۆیان له‌و قوڕاوه‌ ده‌ربێنن که‌ به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار تێی کردوون، ئه‌گه‌ر به‌ویستی خۆی وازنه‌هێنێ، ئه‌وان هۆشداری بده‌نێ و قه‌ناعه‌تی پێبکه‌ن که‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌ی پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی دابنێ و ئه‌و جامه‌ی خستیه‌ سه‌ر لێوی... به‌ خه‌تای خۆی دانێ و که‌سی تری تێوه‌ نه‌گلێنێ..

  له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتی نیشتمانی کورسان (ی ن ک) و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌ (به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار) ‌ که‌وته‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه‌وه‌۰ له‌وه‌ڵامێکی پرسیارێکی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌، ئه‌و به‌ڕێزه‌ جگه‌له‌وه‌ی که‌ تۆمه‌تی به‌عسیبوونی نه‌ک هه‌رخۆی ته‌نانه‌ت باوکیشی  ده‌خاته‌ پاڵ سه‌رۆکی  لیستی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و کاندیدی هه‌مان لیست بۆپۆستی پارێزگاری سلێمانی (به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر). هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کات که‌ ئه‌وان (ی ن ک) به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌ناده‌ن ئه‌و به‌ڕێزه‌ ببێته‌ پارێزگار له‌و شاره‌دا. وه‌ ئه‌گه‌ر به‌هۆی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیشه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت، ئه‌وا ئه‌وان پابه‌ندی بڕیاره‌کانی نابن!

 

mala_bakhtyar.jpg

من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ڕایه‌دانیم که‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی سلێمانی نیه‌، ئیترمافی ده‌نگدانی چاره‌نووسسازانه‌ی له‌و شاره‌دا نابێت هه‌بێت. ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا لێکدانه‌وه‌و پاساو هێنانه‌وه‌و بۆچونێکی چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ بۆ کێشه‌که‌ وله‌ داهاتوودا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ مۆدێلێکی نه‌رێنی له‌ بیرمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کوردداو پرنسیپ و بۆچونی ناوچه‌گه‌ریانه‌ به‌سه‌رهۆشمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا زاڵبکات  .

له‌ ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا، له‌وشوێنانه‌ی مافی مرۆڤ تێیدا فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ر کراوه‌، کۆچ بۆکردوانیان، له‌ ووڵاتانی تر و زمانی جیاواز و ڕه‌گه‌زی ئێتنیکی جیاوازه‌وه‌، پاش ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، به‌پێی یاسا، ڕه‌گه‌زنامه‌یان ده‌درێتێ و به‌یه‌کسانی له‌گه‌ڵ هه‌ر هاوڵاتیه‌کی ترمافی ده‌نگدان و به‌شداریکردنیان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و ئیداری ئه‌و وڵاته‌ مسۆگه‌ر ده‌کرێت. نمونه‌ی زۆر نزیک و به‌رچاو بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ده‌بینین ڕه‌وه‌ندی کورد له‌وڵاتانی ئه‌وروپا وئه‌مه‌ریکا و ئوستورالیا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌یان وه‌رگرتووه‌ و له‌زۆریشیاندا له‌ ژیانی سیاسی و ئیداریاندا تێکه‌ڵبوونو به‌شدارن. بۆ نمونه‌ له‌ سوید کوردمان هه‌یه‌ که‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌ندام په‌له‌مانی ئه‌و ووڵاته‌! به‌ڕێزمه‌لا به‌ختیار خه‌ڵکی مۆزه‌مبیق و ووڵاتی واق واق نیه‌، ئه‌و خه‌ڵکی شارێکیتری  کوردستانی باشوره‌ که‌ ماوه‌ی دوو کاتژمێرێک له‌ سلێمانیه‌وه‌ دووره‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ نزیک له‌ چاره‌که‌ سه‌ده‌یه‌که‌ له‌سێمانی نیشته‌جێیه‌، ماڵ و ژیان و گوزه‌رانی له‌وێیه‌.

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>

صفحه 49 - 54 از 78
© 2007 - 1399, VOK Radio