Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < September 2019 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 31 1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 1 2 3 4 5 6
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان
هه‌رێمه كوردییه‌‌كان
ئـاسۆ ساڵح: چەند پرسیار و وەڵام سەبارەت بە ھێرشەکانی ئـەم دواییەی پەکەکە چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California   

چەند پرسیار و وەڵام سەبارەت بە ھێرشەکانی ئـەم دواییەی پەکەکە بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

  2015May30,

ئـاسۆ ساڵحaso_salih.jpg

ئه‌م نووسینه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) نووسراوه‌ و به‌ دڵنیایه‌وه‌ ناچێته‌ خانه‌ی نووسینێكی بێ لایه‌ن. هه‌وڵ ده‌درێ وه‌ڵامی چه‌ند پرسیار به‌ شێوه‌ی كورت له‌ سه‌ر هێرشی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پ.ك.ك) بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له به‌ربه‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣٩٤.٠٣.٠٣ به‌رنابه‌ر به‌ ٢٠١٥.٠٥.٢٤ بدرێته‌وه‌.

پرسیار: بۆچی حدكا پاش نزیك ٢٠ ساڵ ئێستا پێشمه‌رگه‌ی نارده‌وه‌؟


وه‌ڵام: ئه‌م پرسیاره‌ له‌ ئه‌ساسدا ڕاست نیه‌، چوون حدكا و حیزبه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌م ماوه‌ ئه‌گه‌رچی خه‌باتی چه‌كداریان ڕاگرتووه‌، به‌ڵام هه‌موو كات هێزیان ناردۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ لێدوانه‌كانی (به‌شێكیان نافه‌رمی) به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌ش ده‌بیندرێ (ئه‌و كاته‌ كه‌ ئاماژه‌ ده‌كه‌ن له‌ پێشتریش هێز نێردراوه‌ته‌وه‌...). جیاوازی ئه‌م جاره‌ له‌گه‌ڵ جاره‌كانی پێشوو یه‌كه‌م دانانی مه‌قه‌ڕه‌ و دووهه‌م ژماره‌ی زۆری پێشمه‌رگه‌ نێردراوه‌كانه‌.

پرسیار: بۆچی پێش ناردنی هێزی حدكا له‌گه‌ڵ پ.ك.ك هه‌ماهه‌نگ نه‌كرا؟


وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی حدكا له‌ نزیك مانگاكانی (واته‌ شوێنی مانه‌وه‌ به‌ ئه‌ده‌بیاتی په‌كه‌كه‌) په‌كه‌كه‌ بووه‌، ئه‌وه‌ دوور له‌ ڕاستیه‌. هه‌ر حیزب و ڕێكخراوه‌یه‌ك بۆی هه‌یه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكی كوردستان خه‌بات بكات. ئه‌م پرسیاره‌ وه‌كوو ئه‌وه‌ كه‌ بۆ وێنه‌ یه‌كێتی بڵێت پارتی بۆی نیه‌ له‌ سلێمانی كارێك بكات مه‌گه‌ر به‌ ئیزنی ئێمه‌ بێت. تا چه‌ند ئه‌م وته‌ مه‌نتقیه‌؟!
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه كاتێ‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات كه‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایی هێزیان ناردۆته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م كێشه‌ قسه‌ ده‌كه‌ی، پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌م شه‌ره‌ دێر یا زوو هه‌ر ده‌بوو. ئه‌وان ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی په‌كه‌كه‌ له‌ كاتی تێپه‌ڕینی پێشمه‌رگه‌كان له‌ سنوور ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رجاره‌ و له‌گه‌ڵ كێشه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌ ڕووبه‌ڕوو بووه‌. هه‌ر له‌ درێژه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته‌ی په‌كه‌كه‌، ئه‌وانه‌ش كه‌ ئه‌ندامی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتن ده‌زانن كه‌ هه‌موو جار كه‌ باسی ده‌سپێكردنی خه‌باتی چه‌كداری ده‌كرێ، له‌ پاڵ هه‌موو فاكته‌ره‌كان، ئاماژه‌ به‌ فاكته‌ری په‌كه‌كه‌ش ده‌كرا كه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌توانێ ته‌حه‌مۆلی جموجووڵ له‌ ڕۆژهه‌ڵات بكات و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات شه‌ڕ بكات، ڕاستیه‌ك كه‌ به‌داخه‌وه‌‌ بینیمان.

پرسیار: ئه‌وه‌ نیه‌ پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كانیشی ده‌رمان كرد؟


وه‌ڵام: ئه‌وه‌ ڕاستی هێرشی په‌كه‌كه‌ و داڕێژڕاو بوونی ئه‌و پیلانه‌ ده‌ر ده‌خات. واته‌ هێرش ده‌كرێ و له‌ گه‌رماوگه‌رمی شه‌ڕ فیلم هه‌ڵده‌گرێ كه‌ له‌ داهاتوو ئه‌گه‌ر پێویست بێ وه‌كوو پرووپاگه‌نده‌ كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێ. هێزێك كه‌ به‌ بێ ئاگاداربوون هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر قه‌د خۆی ئاماده‌ ناكا كه‌ مه‌تریال بۆ پروپاگه‌نده‌ی پاش شه‌ڕ كۆ بكاته‌وه‌.

Read More - ادامه مطلب...
 
قەڵایەك بۆ بەرگری نەتەوەیی; قەڵای رۆژهەڵات وەك نموونە چاپ ارسال به دوست
vokradio.Los Angeles, California, USA   

قەڵایەك بۆ بەرگری نەتەوەیی; قەڵای رۆژهەڵات وەك نموونە

salar_baba_shikh.jpg

سالار بابەشێخ- هه ولير، كوردستان

١٤ى مانگى ئاوريلى ٢٠١٥ ى زايينى

دوای كۆتاییهاتنی شەڕی ساردی جیهانی دوو قوتبی، دونیا تووشی ئاشتییەكی سارد بوو. هاوكات گەشەی تەكنەلۆژی سپایەكی شاراوەی تیرۆریستی لە ناواخنی ئازادیی رەهای رایەڵی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینتەرنێت دروستكرد، مێشك بەتاڵەكانی خورافی و توندڕەو بەرەبەرە ژاری خۆیان رژاند و دەیان هەزار مێشكی مرۆڤی كاڵفامیان بە ئاراستەی تاریكیپەرستی و دڕندەیی ژاراوی كرد، هەر ئەوەش وایكرد، چركەساتێكی یەك رۆژی ساڵێك، بە سەدان ساڵ جیهانی بۆ پاش گەڕاندەوە.

رووداوەكەی 11ی سێپتەمبەر هاوكێشەكانی زەمەنی گۆڕی و ناوەندەكانی سیاسەتكردنی تووشی شۆك كرد، لە دایكبوونی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش)یش هەموو هاوكێشەكانی دەوڵەتداری و پاراستنی سنوورەكانی شێواند، كار گەیشتە ئەوەی چەكدارانی (ئەبووبەكر بەغدادی) سەروەری سنووری وڵاتان بشكێنن و لە پێناوی وەرگرتنی (بەیعەت) بۆ خەڵیفەی تیرۆریستپەروەر دەست بدەنە كۆمەڵكوژی و لە هیچ تاوانێكی دژی مرۆڤایەتی سڵ نەكەنەوە.

Read More - ادامه مطلب...
 
سەرۆكی متمانەپێكراو، یان سەرۆكی ماوەبەسەرچوو! چاپ ارسال به دوست
vokradio.Los Angeles, California, USA   
سەرۆكی متمانەپێكراو، یان سەرۆكی ماوەبەسەرچوو!
 
  salar_baba_shikh.jpg
  سالار بابەشێخ- هه ولير- كوردستان
 
١١ى ئاوريلى ٢٠١٥ ى زايينى
 
 
 
 
 
چەندین جار لە نامەی كراوە و لە سەر رووپەڕی رۆژنامەكان رەخنە و پێشنیارەكانم ئاراستەی مەسعود بارزانی وەك(سەرۆكی هەرێمی كوردستان) كردووە، بە دەگمەنیش ستایشی خەبات و تێكۆشانی رابردوویانم نەكردووە، بگرە سستبوونی پلانەكانی بنبڕكردنی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتی بە دەسەڵات، هەروەها كەمكاری لە بواری وەبەرهێنان و گەشەی ئابووریی و پیشەییكردنی وڵات لە هەرێمی ژێردەسەڵاتی بەڕێزیان بەردەوام تاساندوومی! هاوكات پلاتفۆرم و كارنامەی سیاسەتكردنیان بۆم جێی بایەخ بووە، هەر هەڵوێست و دەستكەوتێكی نەتەوەییان و دروستكردنی پێگەیەكی دیپلۆماسیی نێودەوڵەتی بۆ كورد سەرنجی راكێشاوم، هەنوكەش كە krp_emblem_logo__2007_09_21_h12m10s9.jpgهەرێمی كوردستان تووشی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) و گیرۆدەی قەیرانی بودجە و مووچەيە و ناچاری لەخۆگرتنی یەك و نیو ملیۆن ئاوارەی شەڕ بووە، هەندێ بەناو رووناكبیر و میدیاكاری كورد كە خۆیان بە -میری رۆژنامەوانی - دەزانن، لە بری ئەوەی بەرچاوڕوونی درووست بكەن و هەوڵی راستكردنەوەی كەموكوڕییەكان بدەن، بە خامەیەكی ژاراوی و دوور لە لۆژیك و تەژی لە رق و كینەی دوژمنكارانە، سووكایەتی بە پێشمەرگە و سەركردەی سەنگەرڤان و سەرۆكی متمانەپێكراوی هەرێمی كوردستان دەكەن، كە لە هەڵبژاردنی رۆژی (25-7-2009) سەرووی (70%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و بەشێوەیەكی راستەخۆ لەلایەن گەلی كوردستانەوە بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرایەوە. بارزانی هەر ئەوكات پێداگری لە سەر ئەوە كرد، پرەنسیپەكانی دیموكراسی بكرێنە بنەما و جەختیشی لەوە كردەوە كە بە بێ متمانە و دەنگی راستەوخۆی هاووڵاتیانی ئەو بەرپرسیاریەتییە لە ئەستۆ ناگرێتەوە.

Read More - ادامه مطلب...
 
كەی شەڕی ژینگە تێكدە ران دەستپێدەكەین؟ نامەیەكی كراوە بۆ حكومەت و میدیای كوردی چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

كەی شەڕی ژینگەتێكدەران دەستپێدەكەین؟

نامەیەكی كراوە بۆ حكومەت و میدیای كوردی 

salar_baba_shikh.jpgسالار بابەشێخ - هه ولير، كوردستان

٢٢ى فوريه ى ٢٠١٥ ى زايينى

 

ئەم نووسارە تەنیا نامەیەكی كراوە نییە كە ئاراستەی بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی وەزارەتەكانی گەشت و گوزار، شارەوانی، پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرابێت، بۆ ئەوەی سەردانێكی سەیرانگەكانی دەرەوەی شارەكانی باشووری وڵاتەكەمان بكەن، تاوەكو ببینن دیمەنی ئەو شوێنە سرووشتی و دڵڕفێنانە چۆن تێكدراون و تاوانبارانی ژینگەكوژ، چ كارەساتێكیان قەوماندووە! بگرە پێناسەكردنەوەیەكی ژینگە و دەستنیشانكردنی رێكارەكانی ژینگەپارێزییە بۆ هاونیشتمانان(بەو عەرەبانەشەوە كە بەبیانووی جۆاوجۆر لە باشووری كوردستانن و سەیرانگەكانیشیان تەعریب كردووە!)، هاوكات پەیامێكیشە بۆ میدیای كوردی و راگەیاندنەكان بە هەر سێ‌ جۆری (بینراو، بیستراو و خوێندراو) كە رۆڵێكی بنەڕەتی و گرنگیان لە هۆشیاركردنەوەی تاكدا هەیە، لێ بەهادان بە هزری ژینگەدۆستی و ژینگەپارێزییان تەریك خستووە!!

 

پێناسەیەكی كورتی ژینگە:

ژینگە (Natural environment) ھەموو ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە ژیانی تێدایە، بە واتایەكی دیكە شوێنی ژیانی گشت بوونەوەرێكە بە مرۆڤ و ئاژەڵ و پەلەوەر و دار و گوڵ و گیاكانەوە، تەنانەت بێگیانەكانیش لەخۆ دەگرێ، وەك بەرد و كانی و كانەكان و... هتد، بەڵام ئەركی پاراستنی ژینگە دەكەوێتە ئەستۆی مرۆڤ كە ژیانی بەندە بە خاوێنی ژینگەكەیەوە. لەبەر ئەوەی ئەگەر ژینگە پیس و ئالوودە بێ، بێگومان تەندروستی مرۆڤ و گشت گیانلەبەران دەكەوێتە مەترسییەوە، ئەو كات سیاسەت، ئابووری، خزمەتگوزاری و خوشگوزەرانی، وڵاتداری و پێشكەوتن و تەنانەت خاك و نیشتمان و وڵاتیش هیچ مانایەكی نابێت.  

Read More - ادامه مطلب...
 
له‌ به‌غداوه‌ چی بۆ كه‌ركوك لێده‌ نێن؟ چاپ ارسال به دوست
vokradio.Los Angeles, California, USA   

له‌ به‌غداوه‌ چی بۆ كه‌ركوك لێده‌ نێن؟

د. سامان شاليdrsaman_shali_awenanews_2009.jpg

 ٩ فوريه ى ٢٠١٥ ى زايينى

هه ولير- كوردستان

"پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ی هێزه‌وه‌ پارێزگاری له‌ئاشتی بكه‌ین، ته‌نها لاوازییه‌ كه‌ ده‌ستدرێژی لێده‌كه‌وێته‌وه‌"
رۆناڵد ریگان

 

 

 

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٩\٢\٢٠١٥،  یانزهه‌مین ساڵیادی مورافه‌عه‌ مێژووییه‌كه‌ی مام جه‌لاله‌ كه‌ تێیدا له‌ڕێگه‌ی پیشاندانی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه ‌و سه‌رچاوه‌ی مێژوویی به‌ ئه‌نجومه‌نی حوكم و رای گشتیی جیهانی، له ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوكم، كوردستانیبوونی شاری كه‌ركوكی سه‌لماند. 

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی بڕگه‌یه‌كی له ‌بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان خوێندنه‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات "سنووره‌كانی عیراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سنوره‌كانی جه‌به‌ل حه‌مرین تێناپه‌ڕێنێت و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ جه‌به‌ل حه‌مرینه‌وه‌ كوردستانین"، له‌وه‌شدا پشتی به‌ نه‌خشه‌ی مێژوویی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ست و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان نه‌خشه‌كه‌ی داناو به‌ ئاشكرا رایگه‌یاند كه‌ شاری كه‌ركوك كوردستانییه‌.

ئه‌رێ شتێكی سه‌یر نه‌بوو كه‌ له‌مڕۆژه‌دا به‌ڕێز هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كردو به‌بیانوی مه‌ترسیی رێكخراوی داعش له‌پارێزگاكه‌، ئاماژه‌ی به‌ پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دا؟

له‌كاتێكدا كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تیی سه‌رجه‌م ده‌رچه‌كانی پارێزگاكه‌یان كردووه‌، به‌ڕێز رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: "پاش هێرشه‌كه‌ی كۆتایی مانگی رابردوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ستراتیژیی سه‌ربازییان له‌كه‌ركوك گۆڕیوه‌"و ئاماژی به‌وه‌ش دا كه‌ پێشمه‌رگه‌ "له‌ئێستادا وێستگه‌یه‌كی وای دروستكردووه‌ كه‌ رێكخراوی داعشی خستووه‌ته‌ حاڵه‌تی به‌رگرییه‌وه‌".

Read More - ادامه مطلب...
 
میدیا و پەروەردە لە پرسی نەتەوەییماندا چاپ ارسال به دوست
vokradio.Los Angeles, California, USA   

میدیا و پەروەردە لە پرسی نەتەوەییمانداsalar_baba_shikh.jpg

 


سالار بابەشێخ

٣٠ ژانويه ى ٢٠١٥ ى زايينى، هه ولير- كوردستان

 

لە راپرسییەكەی ساڵی ٢٠٠٥ی باشووری كوردستان رێژەی ٩٨.٧٦%ی دەنگەكان بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی بوو، لە ساڵی ٢٠١١ باشووری سوودان بە رێژەی ٩٨% دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە سوودان‌ دا، هەر دوو كۆمەڵگەش كۆمەڵگەیەكی فرەئایین و فرەنەتەوەن و عەشیرەتی جیاوازیشی تێدایە، بەڵام باشووری سوودان بە ئامانجی خۆی گەیشت و لە باشووری كوردستان بە هۆی چەندین فاكتی ناوچەیی و دەرەكی هیچ حیسابێكی فەرمی بۆ ئەوە خواستە جەمارەییەی گەل نەكرا!
پەروەردە و میدیا و راگەیاندكاران رۆڵێكی زۆر گرنگ لە پرسی نەتەوەیی و وڵاتپارێزی دەبینن و ئەوەش نیازی بە خەڵكی پسپۆڕ و دڵسۆز هەیە كە هێڵە نەتەوەییەكان بپارێزن، نەك هەر كەسەو بە بێ ئەزموون دامودەزگەیەكی پێ پسپێردرێ و بە میزاجی خۆی كاری تیا بكا.

سیستمی پەروەردە لە باشووری كوردستان گەلێك لە هەست و هزری نیشمانی دوورە و پڕۆژەیەكی ستراتیژی بۆ پەروەردەی نیشتمانی نەهاتووەتەداڕشتن، هەر مامۆستا و بەڕێوەبەرێك بە بۆچوونی خۆی كاری پەروەردەیی دەكات، هەشیانە ئاكاریان دوورە لە وڵاتپارێزی! تەنانەت مامۆستامان هەیە نەورۆز بە جەژنێكی پیرۆز نازانێت و بە ئاگرپەرستی دەیچوێنێ و مێژووەكەشی لای خوێندەڤان دەشێوێنێ!

لە هەموو وڵاتە پێشكەوتووەكاندا قەدەخەیە مامۆستا هزر و بۆچوونی تایبەتی و ئایدیای خۆی بەسەر خوێندەڤاندا بسەپێنێ، كەچی لای ئێًمە بەپێچەوانەیە! بۆیە مەنهەجەكانی خوێندن سیستمی پەروەردە لە كوردستان شرۆڤەكردنی نوێی دەوێ، پێویستە دیرۆكی كورد و ناسنامەی نەتەوەیی و جوگرافیای وڵاتی كوردان و بەرهەمی ئەدیب و زانایانی كوردی زیاتر تێدا بخوێنن.

مامۆستایانیش دەبێ بۆ بەهێزكردنی هزری نەتەوەیی خولی تایبەت ببینن، نەك ئایدیای حزبی و ئایینی خۆیان بسەپێنن.

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>

صفحه 43 - 48 از 77
© 2007 - 1398, VOK Radio