Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < June 2018 > »
M T W T F S S
28 29 30 31 1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 1
No events
Home arrow ڕۆژهه‌ڵاتی.ناوه‌ڕاست
ڕۆژهه‌ڵاتی.ناوه‌ڕاست
ئێران و عه‌ڕه‌بستانی سعودی چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California   

ئێران و عه‌ڕه‌بستانی سعودی

 

 salah_piroty.jpg په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، جه‌می دیتمر 

سه لاح پيروتى

٢٤ى مانگى ئاوريلى ٢٠١٥ى زايينى

به شى كوردى ده نگى ئه مريكا

له‌ ده‌مێکدا شه‌ڕی قسان له‌ نێوان عه‌ڕه‌بستانی سعودی سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی نێوخۆ له‌ سوریا و توندو تیژی تایفه‌یی له‌ یه‌مه‌نێ گرمتر ده‌بێت، نیشانه‌ی وا هه‌ن که‌ ته‌نانه‌ت ئێرانێکانی عیلمانیش تێکه‌ڵ به‌ گرووپی دژی سعودی ده‌بن.  تووڕه‌یی یان به‌ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی سه‌ر تۆڕه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ دوو کوڕی ئئێرانی له‌ ده‌مێکدا بۆ زیاره‌تی مه‌که‌ چووبوون ته‌شه‌نای سه‌ندووه‌ که‌ پاسه‌وانه‌کانی ئاسایشی سعودی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی جه‌ده‌  بێ ڕێزیان پێکردوون. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، جه‌می دیتمر ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌ کردووه‌.

  Photo :Public Domain

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌که‌ بۆ په‌یامنێران دوا، ئێرانێکان ده‌ستیان به‌ مه‌حکوم کردنی سعودی یه‌کان کرد. له‌ ده‌مێکدا تووڕه‌یی سه‌رانسه‌ری په‌ره‌ ده‌ئه‌ستێنێت، ئێران بۆ ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین په‌ڕوازه‌کانی حاجیانی بۆ عه‌ڕه‌بستان ڕاگرت. به‌ پێی وته‌کانی وه‌زیری کولتوری ئێران، عه‌لی جه‌نه‌تی،" بێ ڕێزی به‌ حورمه‌تی خه‌ڵک کراوه‌."

ئه‌و بێ ڕێزی یه‌ی مانگی مارس له‌ ٦ی مانگی ئاپریل به‌ ئاشکرا له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئیرانه‌وه‌ پشت ڕاست کرا.  جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران حه‌سه‌ن قه‌شقاوی کوتی دوو کوڕه‌ گه‌نجه‌که‌ که‌ "خه‌ریکی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ حه‌جی عومره‌" بوون گێران و پاسه‌وانان به‌ زۆری ئه‌وانیان پشکنین.  وه‌زیره‌که‌ ئێدعای کرد ئه‌و بێ ڕێزی یه‌ " وه‌ک ده‌سترێژی کردنه‌ سه‌ر نامووس بوو."

Read More - ادامه مطلب...
 
نامەیەكی كراوە و سپاسنامەیەك بۆ داعش و داعشییەكان چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

salar_baba_shikh.jpgسالار بابەشێخ

٤ى فوريه ى ٢٠١٥ ى زايينى، هه ولير- كوردستان

نامەیەكی كراوە و سپاسنامەیەك بۆ داعش و داعشییەكان

نە رێز و نە سڵاو!

داعش و داعشییەكان!

 

گەرچی ئێوە دڕندە و وەحشن، گەرچی هیچ شتێك لە مرۆڤایەتی و خودی ئیسلامەكەشتان تێنەگەیشتوون و هیچی لێ نازانن و تەنیا دەسكەڵان، بەڵام سپاستان دەكەم! لەبەر ئەوەی:

یەكەم: بیرتان خستینەوە كە تەنیا بە چەكی سەردەمی شاخ و ئەزموونی پارتیزانی شەڕی تیرۆر ناكرێ و دەبێت تاكتیك و تەكنیكی نوێمان هەبێت.

دووەم: فێرتان كردین پەرتەوازی و رق و كینی بابردڵەی رابردوو بە لاوە بنێین و بە عەلمانی و ئیسلامییەوە بیرێك لە ژیۆپۆلەتیكی خۆمان بكەینەوە.

سێهەم: فێرتان كردین سنوورە دەستكردەكان بشكێنین و پێشمەرگە بۆ هاریكاری لە باشوورە رێگەی رۆژئاوای وڵات بگرێتەبەر و ئەو مێژووە دووبارە بكەینەوە كە بارزانی نەمر لە باشوورەوە بۆ رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی و بۆ كۆماری كوردستان كردی.

pishmargeh.jpg

چوارەم: بیری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكانی وڵاتەكەمانتان خستەوە كە هێشتا پێشمەرگەن و دەبێت لە بەرەكانی شەڕ وەك پێشمەرگەیەك ئامادە بن.

پێنجەم: ناوی پێشمەرگە و ئازایەتی و بوێری و خۆنەویستی و گیانبازیی پێشمەرگەتان بۆ سەرلەبەری دنیا پێناسە كردەوە و هەموو جیهان بە چاوی رێزەوە سەیری پێشمەرگە و وڵاتپارێزییەكەی دەكەن.

Read More - ادامه مطلب...
 
دکتۆر ئازاد مورادیان: گروپه‌ تیرۆرسته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یه‌کبگرنه‌وه‌ چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

voa_kurdish_banner.jpg

دکتۆر ئازاد مورادیان: گروپه‌ تیرۆرسته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یه‌کبگرنه‌وه‌

 

hiro_zanganeh_voakurdish.jpg

له لايه ن ؛ هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

VOA News

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیاتر له‌ ٢٠ باڵیۆزخانه و کۆنسۆڵخانه‌ی خۆی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا داده‌خات به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌ دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا.

azad_2006.jpg
دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ‌هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت پێی وایه هێرشه‌کان بۆ سه‌ر کۆنسۆڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ بنغازی لیبیا پاره‌که‌ (که‌ تیایدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکاو چوار هاووڵاتی دیکه‌ کوژران) وای کردووه‌ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاوی توند بنێن .

هاوکات ده‌شڵێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌وڵێکی زۆر هه‌یه‌ گروپه‌ تیرۆرسته‌کان جارێکی دیکه‌ یه‌کبگرنه‌وه‌.
 

 

Read More - ادامه مطلب...
 
کۆماری ئیسلامی و به‌رده‌وامی له‌ سێداره‌دانه‌کان چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

voa_logo.jpg

کۆماری ئیسلامی و به‌رده‌وامی له‌ سێداره‌دانه‌کان

له‌ ماوه‌ی دوو حه‌تووی ڕابردوو ١٤ که‌س له‌ ئێران له‌ سێداره‌ دراون

Salah Pirotysalah_piroty.jpg  سه لاح پيروتى
له‌ دووحه‌وتووی ڕابردوو ئه‌م مانگه‌، مانگی پووشپه‌ڕ، کۆماری ئیسلامی ئێران 14 که‌سی له‌ سێداره‌ داون. ڕۆژنامه‌ی شه‌رق چاپی کۆماری ئیسلامی هه‌والی دا که‌ منداڵێکی هشت سالانه‌ دا له‌ داهاتوو دا له‌ دار بدرێت، ئه‌وه‌ش بووبه‌ هۆی سه‌ر سوورمانی هه‌موو لایه‌ک.

به‌ پێی ناوه‌ندی به‌ڵگه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی ئێران بنکه‌ له‌ که‌نه‌دیکتی ئه‌مه‌ریکا، کۆماری ئیسلامی له‌ وه‌تا مانگی ١ی ٢٠١٣ی زایینی ٢٠٢ که‌سی له‌ ئێران له‌ سێداره‌ داون، که‌ له‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ کوماری ئیسلامی خۆی پشت ڕاستی ١٣٣ که‌سیان ده‌کات که‌azad_moradian_032307.jpg به‌ ده‌نگۆی تاوانه‌کانی به‌نگ و موخه‌ده‌رات، کوشتن،و..... له‌ سێداره‌ی داون.

چه‌ند کورد له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمی له‌ پێنج شه‌مه‌ی ڕابردوو هه‌ره‌ بڕێاری ئه‌م دواییانه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ ئه‌و ڕێبازه‌دا بوه‌.

دوکتور ئازاد مورادیان به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهی ده‌دات که‌ کومیته‌ی خۆیان له‌ گه‌ڵ شه‌ش ڕێکخراوی دیکه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌و له‌ سێداره‌دانانه‌ مه‌حکوم ده‌که‌ن.
Read More - ادامه مطلب...
 
ئازاد مورادیان: ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی ئێران سنوورداره‌ و هه‌مووی له‌ده‌ستی ڕێبه‌ری باڵایه‌ چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

voa_logo.jpg

heydar_karim.jpg ئازاد مورادیان: ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی ئێران سنوورداره‌ و هه‌مووی له‌ده‌ستی ڕێبه‌ری باڵایه‌

Haider Kareem
به‌پێی هه‌واڵه‌کان سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونی سه‌ختیه‌کانی ئابووری ئێران که‌ به‌هۆی گه‌مارۆکانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه سازبوون‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامبوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکییه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران، ئێرانییه‌کان هه‌ر جۆش و خرۆشێکی به‌رزیان هه‌یه‌ بۆ گۆڕانکاری پاش ئه‌وه‌ی که‌ ئاخوندی میانه‌ڕۆ حه‌سه‌ن روحانی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی برده‌وه‌. azad_092011.jpg
 

ئازاد مورادیان ڕه‌واناس و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له‌ ژێر هه‌ژموونی ڕێبه‌ری باڵای ئێراندا ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ ئاغای روحانی به‌ خه‌ڵکی ئێرانی داون زۆر زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت به‌جێیان بگه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ هیچ جیاوازیـیه‌ک له‌ سیاسه‌ت و جۆری بیرکردنه‌وه‌ بۆ ئێران له‌ نێوان خودی حه‌سه‌ن روحانی و ڕێبه‌ری باڵا عه‌لی خامنه‌ئی به‌دی ناکرێت.

 

Read More - ادامه مطلب...
 
دکتۆر ئازاد مورادیان : پێش چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌بێت کێشه‌ی کوردچاره‌سه‌ر بکرێ ‌ چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

voa_kurdish_banner.jpg

jani_diylan_01.jpgدکتۆر ئازاد مورادیان : پێش چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌بێت کێشه‌ی کورد له‌ هه‌رێمه‌که‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت

Jani Diylan

azad_092011.jpg

وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان هه‌وڵدانه‌کانی خۆێ چڕترکردوه‌ته‌وه‌ بۆ سازدانه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوان ئیسرائیل وتورکیا که‌ ڕاسته‌وخۆ په‌ێوه‌ندی به‌ کێشه‌ی فه‌ڵستینیه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ ئوباما ده‌یه‌وێ تورکیاش به‌شێک بێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ که‌سانێکی زۆری کورد ره‌خنه‌ و گازنده‌ و سکاڵایه‌کی زۆریان له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئۆبامادا هه‌یه‌ که‌ ئه‌و فیشاره‌ی ده‌خاته‌ سه‌ر ئیسرائیل بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان هه‌مان کار به‌رامبه‌ر به‌ تورکیا له‌ باره‌ی کێشه‌ی کورده‌وه‌ ناکات.

دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " پێشه‌کی ده‌بێت بڵێن مه‌سه‌ڵه‌ێ ئه‌و هه‌رێمه‌ێ تێدا ده‌ژێن واته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ مـێژه‌وه‌ وه‌کۆ هه‌رێمێک بوه‌ بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌ نێوان سێ هێزی سه‌ره‌کیدا پانتورکیزم، پانعه‌ربیزم و پانئیرانیزم واته‌ شۆفه‌نیزمی تورک و عه‌ره‌ب و ئێرانی وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ێ ده‌توانی ببێته‌ به‌ربه‌ره‌کانیه‌ک دژ به‌ مه‌سه‌له‌ێ ئێسرائیل پانتورکیزمه‌ وه‌ پانئێرانیزم وه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان ئه‌گه‌ر بتوانێ نیوانی ئێسرائیل و نێوانی تورکه‌کان وه‌ یان پانتورکیزم درووست بکات ده‌توانی ته‌وای ئه‌و هێزه‌ له‌ به‌ربه‌ره‌کانی دژ به‌ پانئێرانیزم وه‌ یاخود شۆفینیزمی ئێرانی به‌ کار بهێنێت. 
Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 بعد > پایان >>

صفحه 19 - 24 از 35
© 2007 - 1397, VOK Radio