Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2020 > »
M T W T F S S
28 29 30 1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31 1
No events
Home arrow ڕۆژهه‌ڵاتی.ناوه‌ڕاست
ڕۆژهه‌ڵاتی.ناوه‌ڕاست
ئەمریكاو بژاری "گۆڕانی نیزام" لەئێران چاپ ارسال به دوست
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA   

ئەمریكاو بژاری "گۆڕانی نیزام" لەئێران!

 salar_hisami.jpg

سالار حيسامى

٢٥ ى ديسمبرى ٢٠١٦ ى زايينى

هه ولير- كوردستان

   

"ئێران پشتیوانی تيرۆریزمە"

 
ئەو سەردێڕە هەواڵێكی تازەی میدیا جیهانییەكان نییە، لەوەتی كۆماری ئیسلامی لەئێران دامەزراوە، ئەو دەسەڵاتە مەزهەبگەرایە، گەرای تیرۆری بڵاوكردووەتەوە. لەناوخۆی وڵاتەوە دەستیان پێكردو دواتر بەتیرۆری نێودەوڵەتیشەوە نەوستان و پشتیوانيی چەندین هێزی تیرۆریستییان كردو ميلیشیای جۆراوجۆریان دروست كرد، هەتا "شەڕی بەوەكالەت"یان بۆ بكەن، بەڵام ئەوەی جێی سەسوڕمانە، ئەوەیە كە زلهێزانی جیهان بەردەوام چاوپۆشییان لەو هەموو تاوانە كردووەو بەدەگمەن بەرپەرچیان داوەتەوە. واتە كاردانەوەكانیان لەسزای ئابووری تێنەپەڕیوەو تەنانەت سەفارەت و كۆنسولخانەی داخراویشیان لەو وڵاتەدا كردووەتەوە، كە نموونەی بەرچاویان كردنەوەی سەفارتی بەریتانیا بوو!


ئەگەر بمانەوێ خوێندنەوەی ڕاشكاوانەمان بۆ ئەو دۆخە هەبێ، دەكرێ بڵێین ئاكامی هەموو هاوكێشەكان تائێستا لەقازانجی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە. لەبەر ئەوەی ئێران نەك هەر پاشەكشەی پێ نەكراوە، بگرە قەوارەی دەستڕۆیشتوویی و دەستوەردانەكانی لەكاروباری وڵاتانی ناوچەكە بەرفراوانتر بووەو جگە لەعێراق و سووریەو لوبنان، بەرەو یەمەن و چەندین وڵاتی دیكەی ناوچەكە و جیهان هەڵكشاوە!

iraq_iran_us.jpg
ڕاستە دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵەكانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەكی ناوكی چڕكردەوە، ڕووبەڕووی هەندێك فشاری نێودەوڵەتی بووەوە، بەڵام ئابڵۆقە ئابوورییەكانیش تاهەنوكە نەیتوانیوە گۆڕانێكی جەوهەری لەسیاسەتی ئەو وڵاتەدا دروست بكا.

تەنانەت ماوەیەك گۆڕانی نيزام "تغيير نظام"ی ئێران، بەتایبەتی لەسەردەمی سەرۆكایەتیی "بوش"دا يەكێ لە بژاردەكانی بەردەم سیاسەتی ئەمریكی بوو، بەڵام لە سەردەمی "ئۆباما"دا ئەو بژارە، نەك هەر بەلاوە نرا، بگرە نەرمی نواندنەكانی كۆشكی سپی رێككەوتنی ئێران و وڵاتانی (5+1)ی لێكەوتەوە!

Read More - ادامه مطلب...
 
ئێران بە بەردەوامیی تیرۆرەكانی ڕیسواتر دەبێ چاپ ارسال به دوست
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA   

ئێران بە بەردەوامیی تیرۆرەكانی ڕیسواتر دەبێ!


salar_hisami.jpgسالار حیسامی

هه ولير- كوردستان

٢١ ى مانگى ديسمبرى ٢٠١٦ ى زايينى

 

لەدرێژترین شەوی ساڵ و یەلدای چاوەڕوانی سپێدەی درێژبوونەوەی ڕۆژی هیواكاندا، جارێكی دی دەستی ڕەشی تیرۆرو بەكرێگرتەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە گیانی پاكی ڕۆڵەكانی خۆرهەڵات و لەبەردەم بارگەی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان لەنزیك كۆیە-ی باشووری وڵاتدا، بەدوو كردەی ترسنۆكانەی دانانی بۆمبی چێنراوو تەقینەوەیان، ئەوەندەی دی پێشینەو كارنامەی ڕەشی خۆیان تاريكتر كرد.


تیرۆریستپەروەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز پەند لەڕابردووی ڕەش و نەگریسیان وەرناگرن. ئەوان چاك دەزانن كۆمەڵگەی جیهانی چیدی ئەو دەسەڵاتە تیرۆریستپەروەرە قبووڵ ناكا. بۆیە ئەوەی بۆیان بلوێ‌، بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخی ناوچەكە دەیكەن و، بەپەلەقاژە هەوڵی دوورخستنەوەی شەڕ لەسنوورەكانی دەسەڵاتیان دەدەن.

pdki_koyeh.jpg
Read More - ادامه مطلب...
 
سیناتی ئەمەریکا دەنگی دا به درێژکردنەوەی گه ماروى ئابورى دژ بە ئێران بۆ ماوەی ١٠ ساڵی كه، چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

وتوويژى به شى كوردى ده نگى ئه مريكا له گه ل د. ئازاد موراديان سه باره ت به كاريگه ريه كانى په سه ند كردنى دريژه پي دان به گه ماروى ئابورى به سه ر ئيران له لايه ن سيناى ئه مريكا وه

 ٣ى مانگى ديسمبرى ٢٠١٦ ى زايينى

voa_kurdish_azad_us_sanctions_against_iran_12022016.jpg

روژى پينجشه ممه ريكه وتى ١ى مانگى ديسيمبر،  سيناى ئه مريكا به كومه ل ده نگى دايه دريژ كردنه وه گه ماروى ئابورى به سه ر كومارى ئيسلامى دا بو ماوه ى ده سالى كه. مانگى پيش هه ر وه ها كونگريسى ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا به كوواى ٤١٩ ده نگ ده نگيان دايه گه لاله ى ئه م ياسايه كه له سالى ١٩٩٦ ى زايينى له لايه ن سه روك كومارى وه ختى ئه مريكا بيل كلينتون واژو كرابوو. ئه م ياسايه له سالى ٢٠٠٦ دا له لايه ن سه روك كومار جورج بوش ديسان بو ده سالى كه واژو كرا.

تايبه ت مه ندى په سه ند كردنى ئه و جارى گه لاله ى ئه م ياسايه بريتين له هاوده نگى و هاو كووييى هه ر دو حيزبى سه ره كى ئه مريكا ، كوماريه كان و ديموكراته كان له هه ر دو مه جليسى كونگريس و سيناى ئه مريكا كه به بى جياوازى له بيرو رايان سه باره ت به سياسه تى ده ره وي ئه مريكا ئه م گه لاله يان واژو كردووه.

له لايه كى كه يه وه ئه م ياسايه له كاتيك دا دريژه ى پي ده دريت كه له گرى به ستى وزه ى ئه تومى ئيران و ولاتانى ٥+١ پتر له ١٠ مانگ تى په ر نه كراو.

پرسيار ئه وه يه كه ئايا سه روك ئوباما ئه م گلاله يه واژو ده كات؟ 

ئيران چ برياريك سه باره ت به م ياسا ده دات و تا چ راده يه ك گرى به ستى نيوان ولاتانى ٥+١ و ئيران له سه ر وزه و چكه مه نى ئه تومى ده چيته مه ترسيه وه؟

ئايا ئاغاي ترامپ، سه روك كومارى داهاتوى ئه مريكا له م برياره ى سيناى ئه مريكا كه لك وه رده گريت بو فيشار خستنه سه ر كومارى ئيسلامى يان هه ره شه كانى خوى بو پوچه ل كردنه وه ى گرى به ستى وزه ى ئه تومى و گورانكارى له ده قى ئه و بريارانه دا به جى دينيت.

ئه مه و چ ن پرسياريكى كه موزوعى به شى يكمى به رنامه ى هه لو واشينگتونى ئه م جاره ى ئه مريكا به ميواندارى كاك شاهيد عه له ويه.

Read More - ادامه مطلب...
 
ئێران لە سنووری كوردستانەوە تا دوڕگەكانی ئەفریقا چاپ ارسال به دوست
سالار حيسامى   

ئێران لە سنووری كوردستانەوە تا دوڕگەكانی ئەفریقا!


salar_baba_shikh.jpg

 سالار حسامى

هه ولير - كوردستان

١٦ ى مانگى جولاى ٢٠١٦ زايينى

 

 

 

 

 

 

بارودۆخی ناوخۆی ئێران


لە ئێرانی بندەستی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ولایەتی فەقی-دا، خەڵكی بەشمەینەت، بە دەست هەزاران ئاریشە و بارگرانی و هەڵاوسانی نرخەكان و برسێتییەوە دەناڵێین. بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بە مادە سڕكەرەكان و نەخۆشیی ئیدز سەرسوڕهێنەر بووە. ژمارەی گیراوانی سیاسی و كوشتنی كوڵبەرانی سەرسنوور و لە سێدارەدانی ئازادیخوازان و چالاكی مەدەنی لە پەرەسەندندایە، چاپەمەنی و ڕۆژنامەگەری لە ژێر تیغی سانسۆردایە و تەنانەت مۆسیقا و وەرزشیش دەبێ لە هێڵەك بدرێن! لەو ژینگە تاقەتپڕووكێنەدا هیچ باڵێكی ڕیفۆرمخوازی سەر بە خودی رێژیمیش نەیتوانیوە تەنانەت گۆڕانكارییەكی ڕواڵەتی لە كەمكردنەوەی گەندەڵییەكانی گەندەڵكارانی پلەبەرزدا بكا، يان ئاوڕێك لە خواستی ڕەوای خەڵك بداتەوە.

 

تێچووی شەڕی بەوەكالەت لەسەر حیسابی خەڵكی سڤیل


سەرباری ئەو هەموو قەیرانە ئابوورییەی بەرۆكی گەڵانی بندەستی حاكمانی تارانی گرتووە، بەشێكی بەرچاوی دۆلارە نەوتییەكانی ئێران نەك تەنیا بۆ هێشتنەوەی بەشار ئەسەد و (عەلەوی)یەكانی سووریە و بەهێزكردنی شیعەی عێراقی و لوبنانی و یەمەنی و... هتد، خەرج دەكرێ، بگرە دەستوەردان و سەركێشییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران سنووری ئەفریقاشى بەزاندووە!

iran_terrorisam.jpeg
ئاژانسەكانی هەواڵ و بەتایبەتی (العربیه - دبی) لە سەر زاری سەرلەشكەر ئەحمەد سەیف ئەلیافعی فەرماندەی چوارەمین ناوچەی سەربازی لە یەمەن ئاشكرای كرد، لە چەند ڕۆژی رابردوودا چەندین بارهەڵگری گەورەی پڕ لە چەكی قورس و سووك و سەدان جۆری تەقەمەنی لە كەنارەكانی بابولمەندەب دەستی بەسەردا گیراوە كە لە لایەن سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ حوسییەكان ڕەوانە كرابوون.

Read More - ادامه مطلب...
 
ئاسایش و ئابووری که‌نداو، وە ده‌وڵه‌تی کوردستان چاپ ارسال به دوست
Saman Shali Ph. D.,   

ئاسایش و ئابووری که‌نداو، وە ده‌وڵه‌تی کوردستان

 

saman_shali_02.pngد. سامان شاڵی
 
هه ولير- كوردستان
١ى مانگى جون ٢٠١٦ ى زايينى
 
 
 
ئابووری ڕۆڵێکی گرنگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا ده‌گێڕێ ، چۆنیه‌تی پاراستن وهێشتنه‌وه‌ی له‌ کاره‌به‌راییه‌کانی ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێنه‌ره ، به‌تایبه‌تی له‌بواری وزه‌دا که‌ هه‌ژمونداره‌ به‌سه‌ر ئابووری جیهاندا.
هه‌موومان ده‌زانین که‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تانی به‌کاربه‌ر له‌که‌نداو گرنگه‌و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر خودی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ دائه‌نرێن به‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌ جیهاندا. پاراستنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌و ئاسایشی ناوچه‌که‌ مانای سه‌قامگیرییه‌ له‌ ئابووری جیهاندا.

ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌کان ده‌زانن به‌ته‌واوی له‌وه‌ تێگه‌یشتوون که‌داهاتی نه‌وت بۆ پێشکه‌وتن گه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی که‌نداو ناوچه‌که‌ چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ بونیادنانی ژێرخانیان له‌ بواره‌کانی کشتوکاڵ ، پیشه‌سازی وبازرگانی وزانستیه‌وه‌ ، که‌ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ پشت به‌ستنی ده‌وڵه‌تانی که‌نداو له‌سه‌ر کاڵاو به‌رهه‌مه‌کانی ده‌وڵه‌تانی هه‌ژموونگه‌ر له‌بازاڕه‌کانی ناوخۆو ناوچه‌یی که‌مده‌کاته‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ کارده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای تر بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی که‌نداو ناوچه‌که‌ که‌ ناچاربن به‌ته‌واوت پشت به‌ ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ ببه‌ستن له‌هه‌موو بواره‌کاندا ، کارکردن له‌سه‌ر به‌فیڕۆدانی مایه‌کانیان (اموال) به‌پاساوی پاراستنی ئاسایشی که‌نداو.

به‌وشێوه‌یه‌ ده‌وڵه‌یانی که‌نداویان قایلکردووه که ‌ئاسایشیان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویستیان به‌ بنکه‌ی سه‌ربازی وچه‌کی قورس هه‌یه‌ ، بۆ به‌رگریکردن له‌خۆیان ، بۆ وێنه‌ : له‌ماوه‌ی ده‌ ساڵی داهاتوودا عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌نرخی زیاتر له‌ (80) ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی چه‌ك ده‌کڕێت ، که‌ به‌چواره‌مین ده‌وڵه‌تی کڕیاری چه‌ك داده‌نرێت له‌جیهاندا.

Read More - ادامه مطلب...
 
ئاشتیی سارد و شەڕی بەوەكالەت و گەڕانەوە بۆ کەنداوی بەرازەکان چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

 ئاشتیی سارد و شەڕی بەوەكالەت و گەڕانەوە بۆ کەنداوی بەرازەکان!

salar_hisami.jpg

  

سالار بابەشێخ

١٠ ى مانگى مه ى ٢٠١٦ ى زايينى

هه ولير؛ كوردستان


ئەمەریكا زلهێزێكی گەورەی جیهانە و دەكارێ لە سەقامگیركردنی هەر وڵاتێكدا ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕێ، لێ قەبارەی شكستەكانیشی لە پلان و پیلانەكانیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بچووك نییە، بەتایبەتی لە ئەفغانستان، سووریا و عێراق. ئەگەر ڕزگاركردنی عێراق لە سەردەستی جۆرج بوش-ـی كوڕ تاوتوێ بكەین، كە بە هاوكاری كورد بناخەی عێراقێكی نوێ دانرا، ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە هەتا هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراقدا مابوون، ئێران ئەو جوربزەیەی نەبوو كە بە ئاشكرا دەستوەردان لەم وڵاتەدا بكا، كەسانی وەك قاسم سلێمانی-یش بە خەونیش ئەوەیان نەدەبینی كە بتوانن بە ئارزووی خۆیان لە عێراقی فیدڕاڵیدا تەڕاتێن بكەن!

federalism in iraq  Public Domain Photoئۆباما ئەو عێراقەی لە بوش وەرگرت كە تەنانەت عەرەبی سوننەش تێیدا شەڕێ دژی ئەلقاعیدەی دەكرد، لێ بە كشانەوەی هێزەكانی و بێدەنگی لە بەرانبەر پیلانەكانی نوری مالیكی بۆ پەراوێز خستنی سوننە، دەستوەردانەكانی ئێران لە پێناوی هەناردەكردنی ئایدیای وەلی فەقیە پەرەی سەند و سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتی عێراق (نووری مالیكی) بە فیتی ئێران و بە ئاشكرا پاكتاوكردنی عەرەبی سوننەی دەستپێكرد و بودجە و مووچەی كوردیشی بڕی، بەو پیلانەش لە لایەك ئێران ئامانجی تۆڵەسەندنەوەی(شەڕی هەشت ساڵەی ئێران – عێراق)ـی لە سوننە دەپێكا، لە لايەكی دیكەوە كۆسپ و تەگەرەی لە بەردەم گەشەی باشووری كوردستان دروست دەكرد، كە تا هەنوكەش ئەو سیاسەتە نەگریسەیان بەردەوامە و دەخوازن كودەتایەكی دەستووری بكەن و دیكتاتۆریەتی هیلالی شیعە باڵ بەسەر عێراقێكدا بكێشێ كە -بە شەپی ئەمەریكا- سەرقاڵی ئەزموونی دیموكراتیزەكردنی وڵات و بەڕێوەبردنی هاوبەشی پێكهاتەكانی بوو. 

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 بعد > پایان >>

صفحه 13 - 18 از 36
© 2007 - 1399, VOK Radio